دوو زیندانیی ٤٦ ڕۆژە دژی پێشێلکارییەکانی پارتی مانیان لە خواردن گرتووە

ئەو دوو زیندانییەی لەلان پارتییەوە لە هەولێر زیندانیی کراون، مەزڵوم داغ  و عەبدولڕەحمان ئەر، لە دژی سەپاندنی یەکپۆشیی زیندان ٤٦ڕۆژە بەردەوامن لە مانگرتن لە خوارن.

داغ و ئەر لە دژی سەپاندنی یەکپۆشیی لە زینداندا، لە ۱۸ـی ئایارەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردوە و هەتا ئێستا بەردەوامن.

داغ  و ئەر، لە زینداندا لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان و ئەشکەنجە دانیان، لە ۲۸ـی ئەیلوولی ٢٠٢٢ دا دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو، بەڵام بە هۆی ئەوەی داواکەیان پەسەندکرا، دوای ١٤ڕۆژ دەستیان لە مانگرتن هەڵگرت.

بۆ جاری دووەم داغ و ئەر، لە دژی پێشێلکردنی مافەکانیان لە زینداندا، لە ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٢ەوە، دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد تا مردن، لە پاش نۆ ڕۆژ کە داواکارییەکەیان جێبەجێ کرا کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

لە ئێستادا بۆ جاری سێیەم لە دژی سەپاندنی یەکپۆشی زیندان، ماوەی ٤٦ڕۆژە مانیان لە خورادن گرتووە و هیچ زانیارییەک لە بارەی دۆخی تەندروستیانەوە نییە.

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …