بەبەشداری دەیان کەس لە نوینەری پارت و ڕێکخرا و لایەنی سیاسی مەڕاسیمی ماتەمینی هەڤاڵ ڕێزان جاوید بەڕێوەچوو.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە بەشداری نوێنەری بەشێک لە پارت و لایەنەکانی چوارپارچەی کوردستان. لە هۆڵی ئەکواپارک لە شاری سلێمانی مەراسیمێکی شایستە بۆ شەهید ڕێزان جاوید بەڕێوەچوو، لە سەرتای مەڕاسیمەکەدا دەقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان. دواتر هەڤاڵ ئامەد شاهۆ بە ناوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک، وتارێکی پێشکەش کرد و وتی: هاتوین یادی یەکێک تێکۆشەرەکانی کوردستان بەرز ڕابگرین، سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کورد و پارتەکەمان دەکەین، خۆشحاڵین گەلەکەمان بە گشتی بە مەراسیمی پڕ شکۆ پێشوازی بەڕێکردنی شەهید ڕێزان کرد.
وتیشی: لە ئەنجامی پیلانێکی نەگریسانەی دوژمنانی کورد هەڤاڵ ڕێزان وهاوڕێکانی شەهیدکران، دوژمنان پێشکەوتنەکان قبوڵ ناکەن، هەر ڕۆڵەیەکی قارەمان لە هەر شوێنێکی کوردستان خەبات بکات دەکرێتە ئاماج، داگیرکەران نایانەوێت کوردێکی ئازاد لە سەر ئەم خاکە بژیت، ئەوەشانازیە بۆ گەلی کورد ڕێزان جاوید و ڕێناس ڕۆژ و دیار غەریب ڕێگە نادەن کوردستان ببێتە شوێنی داگیرکەران.
پاشان حەکیم عەبدولکەریم، بە نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە، سەرەخۆشی لە پژاک و گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وئازادیخوان کرد و بە پێوستی زانی خوێنی ڕێزان و شەهیدانی دیکە بکرێتە تۆڕێکی تێکۆشان دژی داگیرکاری، تەنیا بژاردە لە بەردەم گەلانی ناوچەکەش تەنیا ئازادی گەلان و پێکەوە ژیانە.
مەروان حەسەن نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕژهەڵاتی سوڕیا لە سلێمانی وتاریکی پێشکەش کرد و وتی: وەکو ڕۆژئاوای کوردستان بەڵێن دەدەین تۆڵەی شەهید ڕێزان بکەینەوە.
پەیمان ڤیان: ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بارەی کەسایەتی شەهید ڕێزانەوە وتی: باوەڕی وابوو، ئەگەر ژن ئازاد نەبێت، کوردستان و کۆمەڵگای کوردستان ئازاد نابێت، چۆن دژمنان خەتی قڕکردنی کورد بە ئامانج دەگرن، دەبێت ئێمەش خەتی تێکۆشان و خەباتمان فروان بکەین.
دواتر بە سینەفیزۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی هەڤاڵ ڕێزان نیشانی ئامادەبوان درا، و بە چەند پارچە میوزێکێک کۆتایی بە مەڕاسیمەکە هات.
س_ع