هەدەپە سەردانی تەڤگەری کرد

 

شاندێکی هەدەپە سەردانی تەڤگەری ئازادیی کرد، لە بارەگای خۆی لە شاری سلێمانی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣/٣/٢٠٢٢ شاندێکی هەدەپ( HDP)پارتی دیموكراتی گەلان، بە ئامادەبوونی هەریەک لە حسێن کاچماز پەرلەمانتاری هەدەپە، شرناخ ئیمام تاشجئێر پەرلەمانتاری ئامەد، هاوسەرێکی نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر حیکمەت خاتیب، ناهیدە ئەرمیش، سەردانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەلگەی کوردستان کرد لە شاری سلێمانی. شاندەکە لە لایەن تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی و شەهێن محمد هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی و حاجی ئازاد، سارا ڕەزا، هەڤاڵ نەجات پێشوازیان لێکرا.
جێگەی باسە سەردانی شاندی پارتی دیمووکراتی گەلان،(هەدەپە) بەمەبەستی بانگێشتکردنی تەڤگەری ئازادیی بوو
بەفەرمیی بۆ بەشدارییکردن لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد.

جێگەى ئاماژەیە، ماوەی چەند ڕۆژێكە شاندێكی ھەدەپە هاتوونەتە باشووری کوردستان بە مەبەستی بانگێھێشتکردنى لایەنە سیاسییەكان بۆ بەشداریکردن لە ئاھەنگی نەورۆز لە ئامەدى باکورى کوردستان.

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *