بەبۆنەی رۆژی لە دایک بوونی رێبەر ئۆجالان، لە دەڤەری راپەڕین ٧٥ نەمام نێژران.
ئەمڕۆ سێ شەممە ٤/٤/٢٠٢٣ بە بۆنەی رۆژی لە دایک بوونی رێبەری گەلان عەبدوڵا ئۆجا/لان، بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و رێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (رەژاک)، لە پارکی دەروازەی قەزای پشدەری سەر بە ئیدارەی راپەڕین ٧٥ نەمام نێژران.
سارا کەریم وتاری رەژاکی خوێندەوە و وتی: لە دایک بوونی رێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و بەتایبەت بۆ ژنان واتایی سەرلەنوێ ژیانەوەو ئازاد بوونە، ھەر بۆیە خاوەنداری کردن و تێکۆشان بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ ئەرکی لەپێشینەی ژنانی ئازادییخوازە و دەبێت تێکۆشان فراوانتر بکرێت تا روخاندنی سیستەمی گۆشەگیری ئیمرالی.
هاوکات، پیرۆزبای لە دایکانی کورد و رێبەر ئاپۆ و پێشەنگانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی کرا.