ژمارەی توشبووانی تایخوێنبەربوون زیادیکردوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاندوە، ژمارەی تووشبوون  بە تایخوێنبەربوون بۆ ١٢ حاڵەت  زیادیکردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨/٦/٢٠٢٣، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سامان بەرزنجیی رایگەیاند، لە کۆی ٢٥ گومانلێکراوی تایخوێنبەربوون، لە  ١٢ تووشبووی تای خوێنبەربوون دڵنیابووینەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێنج کەس لە تووشبووەکان گیانیان لەدەستداوە و حەوتەکەی دیکەش چارەسەردەکرێن.

وەزیری تەندروستیی  راشیگەیاند، مەترسیداریی ئەم نەخۆشییە لەوەدایە کە ڕێژەی مردن تێیدا بەرزە، بۆیە داوای لە هاووڵاتییان کرد پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە و خۆیان بە دووربگرن لە سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵەکانیاندا.

هەروەها چێکی بکە

ھێزەکانی ئێران کۆڵبەرێکیان کوشت

کردنە ئامانجی کۆڵبەران لەلایەن ھێزەکانی دەوڵەتی ئێران بەردەوامە و لە ناوچەی سنووری ھەنگەژاڵی بانە بە …