بۆ یادی 11ساڵەی کۆمەڵکوژی پاریس
ئەمڕۆ یانزدە ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی پاریسدا تێپەڕ دەبێت، کە پیلانی دەستی ڕەشی دەوڵەتی فاشستی تورکیا و هاوکارەکانی بوو، لێرەوە لەکەسایەتی هەڤاڵان ساکینە، لەیلا و فیدان، تەواوی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی بەڕوومەتەوە بەبیر دەهێنینەوە، لەڕاستیدا سیاسەتی دەوڵەتی فاشستی تورکیا کە لەسەر بنەمای نکۆڵی کردن لە ناسنامەی ژن و گەلان دامەزراوە، هێزی خۆی لە قوڵ کردنەوەی ڕەگەزگەرایی و نەتەوە پەرستیدا دەبینێتەوە، ئەمەش سروشتی دەوڵەتی تورکیایە، بۆ ئەم مەبەستەش دەوڵەتی تورکیا بۆ ئەوەی گورزی کاریگەر بوەشێنێت، هەمیشە پێشەنگەکانی تێکۆشانەکەمان دەکاتە ئامانج، تیرۆر و شەڕی تایبەت، یەکێک لە سەرەکیترین مەزهەبە سیاسیەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیایە، دەوڵەتی فاشستی تورکیا لەڕێگەی تەسفیە کردنی پێشەنگەکانی بزوتنەوەی ئازادیەوە دەیەوێت بزوتنەوەکەمان بێکاریگەر بکات، لەکاتێکدا تا ئاستی پرەنسیپ هەر لێدان و شەهادەتێک هەوێن و هاندانە بۆ وەرچەرخانێکی مەزن، هاوزەمان لە ڕێگەی شەڕی تایبەتەوە دەیەوێت شکست لە کۆنەستی کۆمەڵگەکەماندا بچێنێ و باڵادەستی خۆی بەسەر سۆسۆسایکۆلۆژیای کۆمەڵگەی ئێمەدا زاڵ بکات، لەکاتێکدا هۆشیارنییە بەوەی زایەڵەی دەنگی شۆڕشی لەیلای گەنج و فیدان دۆغان لە گوێی هەموو منداڵانی وڵاتدا زەنگۆڵەیەتی و بەم نەغمەو ئیرادەیە گۆش و موتوربە کراون، ئێستا لەیلاو و فیدان قوتابخانەن و بە هەزارەها ژنە تێکۆشەر ئامادەن نوێنەرایەتی چەک و قەڵەمی ئەم شەهیدانە بکەن و ئیدامە بەخەباتی تێکۆشانی ئازادیی بدەن بەبێ گوێدانە هیچ مەترسیەک، دەبێت بەقوڵی لەوە تێبگەین تێکۆشانی ساکینە هێڵی کۆیلایەتی تێک شکاند و هێڵی ئازادیی ئافراند، لەڕاستیدا بەشداری ساکینە لە تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادیدا بەواتای تێپەڕاندنی عەقڵیەتی پیاوسالاریی و شکاندنی نەریتی پیاوانەی زاڵ و کولتوری کلاسیکە، کەپێشتر چەمکی شۆڕش لەلایەن پیاوانی دەسەڵات خوازەوە قۆرخ کرابوو، ئەمەش وەرچەرخانێکی گەورەی مێژووییە لە زەهنیەتی کۆمەڵگەی سونەتی و نەریت گەرادا، ساکینە نەک هەر بەشدار بوو بەڵکو یەکێک لە پایە جێگیرەکانی دامەزراندنی شۆڕشی ئازادی بوو لەباکووری کوردستاندا، لەکاتێکدا ساکینە ڕێزانی بزوتنەوەی ئازادی بوو، نە کۆمەڵگەی نەریتگەرا نە سیستەمی دەوڵەتیش پێشەنگایەتی ژنیان قبووڵ نەدەکرد، بەمەش ڕێچکەیەکی نوێی کردەوە هەر ئەمەش بوو بەمیراتێکی دەوڵەمەندوو بە نرخ و پڕ واتا بۆ ژنانی کوردو و تەواوی ژنانی جیهان، ڕاستە پێشتر تێکۆشەرانی وەکو لەیلا قاسم و چەندینی تر لە باشووری کوردستان و بەشەکانی تری کوردستانیشدا هەبوون، بەڵام ئەمانە نەبوون بە هۆکاری گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی و وەرچەرخان بۆ بەشداری چۆنایەتی ژنان لە بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکاندا، چوونکە عەقڵیەتی پیاوسالاریی برەوی هەبوو خاوەن دەسەڵاتێکی ڕەها بوو، بەڵام لەباکووری کوردستاندا هەر لەسەرەتاوە شۆڕش و تێکۆشان لەسەر بنەمای تێکشکاندنی زەهنیەتی پیاو سالاریی بنیادنرا، هەربۆیە ژنان بوونە دینامیزمی ئەم تێکۆشانە، ئێستا ژنان پێشەنگایەتی بۆ ئازادیی ژن و تەواوی مرۆڤایەتی دەکەن، بۆیە ژنانی جیهان بەشداری ناو ئەم تێکۆشانە دەبن و ساکینەکان وەک میراسی ئەم تێکۆشانە بۆ خۆیان بەبنەما دەگرن و پێناسە دەکەن، ساکینە لە چۆنایەتی دەست نیشانکردنی ژیانی خۆیدا دەڵێت(هەموو ژیانی من لەناو شەڕ و تێکۆشاندا بوو)ئەو لەزیندانەوە بەردی بناغەی ئیرادەی ژنی ئازادیی دانا و تێکۆشانی ئەو بوو بەسەرچاوەیەک بۆسەر هەڵدانی ژنان لە هەرچوار بەشی کوردستان و تەواوی جیهان، هەر ئەو تێکۆشانە بوو بەهەوێنی پێشەنگایەتی تێکۆشانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا تا ئەفسانەی لە شکان نەهاتووی داعش تێک بشکێنن کە نوێنەرایەتی خەتی مۆدێرنی تیرۆری دەوڵەتی تورکیای دەکرد، دیسان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش ئیلهام بەخش بوو بۆ دانانی بەردی بناغەی شۆڕشی ژن ژیان ئازادیی، ئەمەش لەون نەبوونی یادگای کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەچێت، کە پڕ بایەخترین تێگەیە و جارێکی تر لە چوارچێوەی نۆستالیژیادا ئاشنای سەردەمی خوداوەندە ژنەکانی کردینەوە، هەروەها لە باکوور و باشووری وڵاتیش ژنان بەبێ ئەوەی کۆڵ بدەن بەرامبەر زەهنیەتی پیاوسالاری دەسەڵات خواز لە ناو تێکۆشاندا بەردەوامن، لێرەوە دەبێت گەلی ئێمە بەتایبەتی ژنانی باشووری کوردستان تێکۆشان بەگوڕ و تینێکی نوێوە بەردەوا بکەن بۆ تێک شکاندنی سیستەمی گۆشەگیریی ئیمڕالی و ئازادیی ژن و ئازادیی گەلەکەمان، لە هەموو بەشەکانی کوردستان، لەسەر ڕێگای ساکیەکان و زیلانەکان و بێریتانەکان بەردەوامدەبین.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی ژنان
09/01/2024