ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە هەرێمی کوردستان یاداشتێکیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردوە و پێنج داواکارییان خستووەتەڕوو.
لە یاداشتەکەدا هاتووە ، “ئێمە لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی ماوەی نۆ ساڵە لە خەباتێكی مەدەنی بەرفراوانداین بۆ گێڕانەوەی ماف و موچە و شایستە داراییەكانمان، بەڵام ئەوەی مایەی نیگەرانی ئێمەیە ئەوەیە كە ئێوە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی پەروردە زۆر بێباكانە مامەڵەتان لەگەڵ گرفت و مافەكانمان كردوە، لە كاتێكدا پرسی ماف و موچە وەكو كێشەیەكی درێژخایەن لە ساڵی 2014وە تاوەكو ئێستا بە چارەسەر نەكراوی ماوەتەوە”.
ئەوەشیان خستەووەتەڕوو، لە دوای راگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێم له 25ی (ئازار/3)ی 2023 بێباكیتان زیاتر بوە و لە زۆر لێدوان و دیداری ڕۆژنامەوانی هەمو كێشەكانی پەیوەست بە موچە و بودجە دەگێڕنەوە بۆ حكومەتی عێراقی.
ئاماژەی بەوەشکراوە، “له روانگەی خەمخۆریمان بۆ پرۆسەی پەروەردە، جارێكی تر حكومەتی هەرێم دەخەینە بەردەم بەرپرسیاریەتی و بە نوسراوی فەرمی ئەو داواكارییانەی جێبەجێكردنیان لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە دەخەینەوە بەردەستتان، بەو ئومێدەی بە زوترین كات جێبەجێبكرێن و پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە فەوتان ڕزگار بكرێت و بكەوێتە سەر ڕێگا دروستەكەی خۆی، چونكه دڵنیاتان دەكەینەوە تارێگەی ڕێگەی كردنەوەی دەرگاكانی ناوەندەكانی خوێندن بریتیە لە بەدەمەوەهاتن و جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان”.
ههروهها دهڵێن، “خوازیاری چارەسەركردنی گرفتەكان و بەدەستهێنانی مافەكانمانین تاكو بتوانین پێكەوە پرۆسەیەكی پەروەردەی تەندروست بخەینەوە سەرپێ، بەپێچەوانەشەوە لەئەگەری وەڵام نەدانەوەمان هیچ ڕێگایەكیترمان لەبەردەمدا نییە جگە لە درێژەدان بە بایكۆت و ناڕەزایەتیەكانمان و هەمو ڕێكارێكی مەدەنی دەگرینەبەر بۆ داكۆكی لەمافەكانمان و بەرپرسیارێتی و لێكەوتەكانی بایكۆت و مانەوەی دەرگاكانی خوێندن بەداخراوی بۆ وەرزی دوەم لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە”.
داواكارییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران له حكومهتی ههرێمی كوردستان:
یهكهم: دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مەدەنیی.
دوهم: دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ
سێیهم: دیاریكردنی چارەنووسی مووچە پاشەكەوتكراوەكان و ئەو بڕە پارانەی بەناوی پاشەكەوت و لێبڕین و خۆگونجاندن و شایستە داراییە خەرج نەكراوەكان لە موچەكانمان بڕاوە.
چوارهم: پێدانی مووچە كە له 30 رۆژ جارێك تێنەپەڕێت.
پێنجهم: حكومەتی هەرێم رێگریی نەكات لەوەی لە هەمواری پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقیدا مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن بانكە حكومییەكانی حكومەتی عێراقەوە دابەشبكرێت.