شەڕی بەرگری ئەمجارەمان شەڕی سەد ساڵەی تێکۆشانمانە

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ساڵی 2023 و دەربازبوونی سەد ساڵەی ڕێککەوتننامەی لۆزان، دەوڵەتانی سەر دەستی کوردستان دەیانەوێت جارێکی تر کوردستان بۆ سەد ساڵی تر بە داگیرکراوی بمێنێتەوە و گەلی کورد ئەوەندەی تر دوور بخەنەوە لە ئازادییەکانی و ئەو دەستکەوتانەی کە بۆ ماوەی سەد ساڵە تێکۆشانی بۆ کردووە و بەدەستی هێناوە.

‎ئەمڕۆ بەو تێکۆشان و قوربانییانەی کە داویەتی، دوو پارچەی کوردستان حکومەتێک و خۆبەڕێوەبەرییەکی هەیە، لەو دوو بەشەی تری کوردستانیش تێکۆشانی ئازادیی گەیشتۆتە لووتکە و دەسەڵاتە دیکتاتۆر و فاشیستەکانیانی هێناوەتە سەر چۆک، بەڵام دوژمنانی ئازادی گەلی کورد هەموو هەوڵێکیان چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی گەلەکەمان نەگات بە ئازادیی یەکجارەکی و مافە بنەڕەتییەکانی خۆی، بۆیە هەمیشە لە هێرش و پیلان داناندان بەرامبەر گەلەکەمان لە هەر چوار بەشی کوردستان.

‎بەڕێزان ئەو ئاڵۆزییانەی ئەمڕۆ جیهانی گردۆتەوە، لە قەیرانی ئابووری و تەندروستی و وزە و داگیرکاریشی بێتە سەر کە لەشەڕی ڕووسیا ئۆکراینادا چڕ دەبێتەوە، ‎ڕۆژهەڵاتی ناوین پشکی شێری بەر دەکەوێت لەو گێژاو ئاڵۆزیانە، دەوڵەتە داگیرکەرەکانیش ئەم هەلەیان قۆستووەتەوە بۆ داگیرکەری و قەتل و عامکردنی زیاتری گەلی کورد، مەترسییەکان ئەمڕۆ لە هەر کات زیاترە بۆ سەر گەلەکەمان، ڕۆژئاوای کوردستان ئەوە دوو مانگ زیاترە بەر هێرشێکی هۆڤانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا کەوتووە هیچ گوند و شار و دام و دەزگایەکی خزمەتگوزاری نەماوە بەر هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکیا نەکەوتبێت.

‎لە باشووری کوردستانیش داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات و هەموو جۆرە چەکێکی قەدەخەکراوی نێودەوڵەتی بەکار هێنراوە، وەکو چەکی نەوەوی و تەکنیکی و کیمیاوی و غازی ئەعساب و گازی خنکێنەر و ناپاڵم و تەنانەت لیزەریش، کە ئەمانە هەمووی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەخەکراون، بەڵام دەبینین سەرەڕای دەیان بەڵگەی ڕاست و دروست، کەچی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگن بەرامبەر ئەم تاوانانە، بۆیە ئەم هەڕەشە و هێرشانە بۆسەر ماف و ژیانی گەلەکەمان لە هەر چوار لای کوردستانەوە، وەک پاکێجێکی هەرێمایەتی و جیهانی هەر لە هەنگاوی دووەمی پیلانگێڕییەوە، گۆشەگیری چڕ لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بەکارهێنانی چەکی کۆکوژ و قەدەخەکراوی کیمیایی، لەبەرامبەر شەڕڤانان و گەریلاکانی ئازادیدا، وەک سیاسەتێکی گشتگیر سەیر دەکەین، کە فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا دژ بە گەلی کورد و تەڤگەرە ئازادیخوازەکەی پراکتیزەی دەکات، بۆیە دەبێت بێدەنگی و بێ هەڵوێستی جیهان و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە بەناو مرۆڤایەتییەکان و سی پی تی لەبەرامبەر ئەو ستەمکاری و نا مرۆڤایەتییەی بەرامبەر بە گەلەکەمان دەکرێت شەرمەزار بکرێت و ئەم ناوەندانە ناچار بە هەڵوێست بکرێن، ئەمە لە کاتێکدایە کە‎ حکومەتی عێراق و هەرێمیش بێدەنگن بەرامبەر بەو هێرش و داگیرکاریانە.

‎لێرەوە داوا لە سەرجەم گەلی کورد دەکەین یەکێتی نەتەوەی سیاسی و جەماوەری خۆی دروست بکات دژی هەر داگیرکاریەک و هێرشێکی نا مرۆڤانە بوەستێتەوە، چونکە شەڕی بەرگری ئەمجارەمان شەڕی سەد ساڵەی تێکۆشانمانە، لێرەشەوە ئەرکێکی مێژووی دەکەوێتە سەر شانی تاک بە تاکی کۆمەڵگە لەم قۆناخە هەستیارەدا، ئەگەر خۆمانی باش بۆ ئامادە نەکەین و یەک ڕیز نەبین، پەیماننامەیەکی تری سەد ساڵەی هاوشێوەی لۆزان لەسەرمان مۆر دەکەن، ئەوەش تاکوو ئێستا بەدەست هێنراوە نامێنێت، ‎لەم ڕوانگەوە داوا دەکەین هەموو چین و توێژێک ئەرکی ئەخلاقی و ویژدانی خۆی پێک بهێنێت بەرامبەر ئەو داگیرکاری و هێرشانەی دەکرێتە سەر گەلەکەمان.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی

17/12/2022

هەروەها چێکی بکە

هاوپەیمانی نەسر: دۆسێیەی نەوتی هەرێم جگە لەخواو پارتیی دیموکراتیی کوردستان کەس هیچی لەبارەوە نازانێت  

هاوپەیمانی نەسر رایدەگەیەنێت، پارتیی دەستی بەسەر داهاتەکانی نەوتی هەرێمی کوردستاندا گرتووە و جەختیکردەوە: “تەنها خوا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *