حیزبی شیوعی: بەهیواین یادی تەڤگەری ئازادیی ببێتە هۆی یەکڕیزیی گەلەکەمان

بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی شیوعی کوردستان، پیرۆزبایی نۆیەمیین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی لە تەڤگەری ئازادیی کرد و رایگەیاند ئەم یادە ببێتە هۆی یەکڕیزیی گەلەکەمان.

 فاخر زاهر بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی شیوعی کوردستان بەسەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی بارەگای سەرەکیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانی لە شری سلێمانیی کرد و لەلایەن هاوسەرۆکانی گشتیی تەڤگەری ئازادیی سەلام عەبدوڵڵا و تارا حسێن و ئەندامانی تەڤگەری ئازادییەوە پێشوازییان لێکرا.

بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی شیوعی، پیرۆزبایی نۆیەمیین ساڵیادی دامەزراندنی لە تەڤگەری ئازادیی کرد و هیوای سەرکەوتنی خواست و رایگەیاند: بەهیواین ئەم یادە ببێتە هۆی یەکڕیزیی گەلەکەمان، بەتایبەتی بۆ ناو هەرێمی کوردستان کە لێکترازانێک هەیە، لەناو لایەنە سیاسییەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارین ئەم یادە ببێتە هۆی یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان لەناو گەلەکەماندا، پێکەوە هەوڵبدەین ئەو قەوارەیەی  هەرێمی کوردستان  کە هەیە، بەرامبەر ئەو بارودۆخ و ئاڵۆزییەی لە ناوچەکە هەیە بیپارێزین.

 

هەروەها چێکی بکە

بارێنا پەرلەمانتاری ئەوروپا: عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی مەرجەعێکی سیاسیە

ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا پیرناندۆ بارێنا باسی لەوەکرد، کە عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی مەرجەعێکی سیاسیە …