شێروان شێروانیی بەکەلەپچەکراوی برایەوە دادگا

رۆژنامەنووس شێروان شێروانیی، لەبەر دوو كەیس هێندرایەوە بەردەم دادگا و وتەی لێوەرگیرا و رایگەیاند، “من بێ تاوانم لەم تۆمەتانەی خراوەتە پاڵم”.

بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان رایگەیاند، رۆژنامەنووس شێروان شێروانیی بەدەست و پێ كەلەپچەكراوی برایە دادگای لێكۆڵینەوەی دەشتی هەولێر له كەسنەزان.

ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان، وتیشی: “لەسەر دوو کەیس، یەکەمیان سکاڵای ئەفسەرێکی ناو چاکسازییە بەپێی ماددە 229 و دووەمیان تۆمەتێکی خراوەتەپاڵ بە ماددە 289-298 گوایە تەزویری کردوە لە پەنجەمۆرێک لە جیاتی گوهدار زێباریی کە رۆژنامەنوس شێروان شێروانیی هەردوو تۆمەتی رەتکردەوە و وتی، من بێ تاوانم لەم تۆمەتانەی خراوەتە پاڵم”.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لە کەرکوک: هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ 

تەڤگەری ئازادیی لە هەرێمی کەرکوک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ڕایگەیاند، هاتنی ئەردۆغان واتا هاتنی شەڕ، دەبێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *