نووسەر و دەرهێنەرێکی ئەمێریکیی: بایدن لەسەر ڕێگەی خۆکوژییدایە و رەنگە ئێمە راکێشێتە ناو جەنگی سێیەمی جیهانییەوە

نووسەر و دەرهێنەرێکی ئەمێریکیی رایدەگەیەنێت، کە جۆ بایدن لەسەر رێگەی خۆکوژییدایە و رەنگە بە شێوەیەکی گەمژانە ئەمێریکا بۆ جەنگی سێیەمی جیهانیی رابکێشێت و ڕەخنەی لە هەڵوێستی دژە رووسیای واشنتۆن و هاوپەیمانەکانی و پڕوپاگەندەی مێدیایی  ئەمێریکیی گرت.

ڕۆژنامەی دەیلی هانت لێدوانێكی نووسەر و دەرهێنەری ئەمێریکیی ئولیڤەر ستون-ی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە”داڕێژەرانی سیاسەتی نیوکۆنسێرڤاتیڤ لە ئەمریکا هێشتا بە عەقڵیەتیی شەڕی سارد بییرئەکەنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئاڕاستەی خۆمان و بییرکردنەوەمان نەگۆڕین، روسیا پاڵ ئەنێین بۆ لێواری جەنگ، ئەمەیش شێتییە و خۆکوشتنە! لە چوونە ناو جەنگی سێیەمی جیهانیی کە زیانێکی زۆر بە خۆمان ئەگەیەنین. بایدن گەمژەیە کە وڵاتەکە رائەکێشێ بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ رووسیا دا”.

ئەوەشی روونکردەوە، هەوڵەکانمان بەرەو رووبەڕووبوونەوەی زلهێزێک ئەمانبات کە هەرگیز تەسلیم نابێت، ئەوەی رووئەدات ئەوەیە کە لەسەر سنوورەکانی رووسیا ڕووئەدات و بەشێکە لە خۆیان و جیهانەکەیان، کەواتە چی هاندەری هێزێکی وەک ناتۆیە بۆ دەستوەردان لەو شتانەی کە پەیوەندییان بەوانەوە نییە؟”.

ستۆن، بایدنی بە “پیاوێک وەسف کرد کە ڕەنگە بەرپرسیار نەبێت لە ئیدارەکەی، هەروەها ململانێی بەردەوامی ئۆکرانیای خستە ئەستۆی ناتۆ و بزووتنەوەی نیوکۆنسێرڤاتیڤ کە شەڕیان لە عێراق دەستپێکرد و تا ئێستاش پێگەیەکی دیار لە ئیدارەی بایدن داگیرئەکات”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە “پوتن ئەو ئەهریمەنە نییە کە ماشێنی پڕوپاگەندەی ئەمێریکیی وێنە ئەکات “لێدوانەکانی ساڵانێک لەمەوبەر لە بییرمە، کە ئەمیریکای بە “هاوبەشەکەمان” وەسف کردوە، هەروەها خواستی دووبارەبوونەوەی بۆ هاوکاریی لەگەڵ واشنتۆن لە بوارە جیاجیاکاندا، بەڵام… پێدەچێت واشنتۆن لەبری ئەوەی لە بوارەکانی وەک وزەی ئەتۆمیی پاکدا هاوکارییان بکات، رکابەری لەگەڵ زلهێزەکانی دیکەدا هەڵبژاردبێت”.

وەرگێڕانی: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …