تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی نۆرمە نێودەوڵەتیی و دیپلۆماسییەکان، بە چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و بۆردومانکردن و پاساوی ناشەرعیی و نایاسایی بنکەی نوێی سەربازیی و هەواڵگریی لەناو خاکی عێراق دروست ئەکات.
هێرشەکانی دەوڵەتی توک لەکاتێکدایە، بێدەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامە؛ ئەمریکایش کە شانازیی بە پاراستنی ئاسمانی عێراقەوە دەکات، تەنیا هاووڵاتیی عێراقیی زەرمەندی یەکەمن.
ماڵپەڕی مەعلومە راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە تیایدا هاتووە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە لێدوان و زانیاریی هەڵە پاساوی بۆ بۆردومانەکانی تورکیا هێناوەتەوە، ئەمەیش بۆ ئەوە ئەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوام بێت، دوای بۆردومانەکەی ئەم دواییەی قەزای پێنجوێن، بە پیلانگێڕیی لەگەڵ پارتی لەگەڵ تورکیا هێرشکرایە سەر هاووڵاتییانی مەدەنیی.
پاساوەکانی پارتی
لەبارەی بەردەوامیی ئەنقەرە لە بۆردومانکردنی خاکی عێراقییەکان، بورهان شێخ رەئوف سەرکردەی یەکێتیی، بە ماڵپەڕی مەعلومەی راگەیاندوە، کە “بۆردومانەکەی ئەم دواییە هاووڵاتییانی بێ چەکی کردە ئامانج کە هیچ پەیوەندییەکیان بە پارتی کرێکارانەوە نییە، “وەک ئیدیعای پارتی دیموکرات” ئەی وت، ئاماژەی بەوەدا کە “پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت ئایا هەماهەنگیی لە حکومەتی کوردستانەوە هەیە بۆ ئەنجامدانی بۆردومانەکەی باکووری عێراق، بەتایبەتیی هەڵوێستی ئەم دواییەی و پاساوی بۆردومانە بەردەوامەکانی تورکیا”.
ئەوەشی خستەڕوو “یەکێک لەو هاووڵاتیانیەی کە کراوەتە ئامانج کارمەندێکی کۆمپانیای ئاسیا سێڵە، هەروەها کەسوکارەکەی لە دادگاکانی پەیوەندیدار بە لێکۆڵینەوەکە ئاگادارکراونەتەوە، داوایش ئەکات “حکومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو هەڵوێستەی پارتی دیموکرات ئەکات کە بەرگریی لە تورکیا ئەکات، لەبارەی بۆردومانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچه کانی باکووری عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد: “دەستگای دژە تیرۆر لە کوردستان ڕاستییەکانی بۆردومانەکەی ئەم دواییەی هاووڵاتییانی عێراقی بەلاڕێدا برد، ئاماژەی بەوەدا کە نیشانەی پرسیاری زۆر هەیە سەبارەت بە هەڵوێستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بۆردومانەکەی تورکیا”.
پێشتریش رۆژنامەی “حوریەت”ی تورکیی بە گێڕانەوە لە سەرچاوە تایبەتەکان ئاشکرای کردبوو، کە دەسەڵاتدارانی تورکیا شاری سلێمانی لە باکووری عێراقیان خستووەتە نێو ئامانجە سەربازییە سەرەکییەکانی تورکیاوە.
ئاماری ترسناک!
شارەزای ئەمنیی و ستراتیژیی “فازل ئەبو رغیف”، بە ماڵپەرەکەی رایگەیاندوە، “ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان هەردوو لایەنی کوردیی هانی تورکیای داوە بۆ بەردەوامبوون لە پێشێلکارییە سەربازییەکانی دژی عێراق”، ئاماژەی بەوەشکرد “ئەنقەرە بە پاساوی نایاسایی، بەردەوامە لە بۆردومانەکانی کە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراقە”.
ئەوشی خستەڕوو “نابێت حکومەت ڕازیی بێت بە لێدوانی ئیدانەکردن، بەرامبەر بەوەی بەردەوام تورکیا بۆردومانی زۆرێک لە ناوچەکانی باکووری عێراق ئەکات”، ئاماژە بەوە دەکات کە “ئەدای وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە مەلەفی تورکەکان لەبارەی بۆردومانکردنی وڵات لاوازە و بەرز نابێتەوە بۆ ئاستی ڕێگریکردن”.
لەبارەی ئاماری هێرشەکانی تورکیا، ئەبو رغیف جەخت ئەکاتەوە: “دەستدرێژییەکانی هێزەکانی تورکیا بووە هۆی بۆردومانکردنی زیاتر لە 4 هەزار کەس لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا، بۆ سەر ناوچەکانی باکووری عێراق، ئەمە جگە لە ئاوارەبوونی سەدان هاووڵاتیی گوندکان لەو ناوچانە”.
وەرگێڕانی: تەڤگەر