گه‌نجۆ ژین‌دا
په‌رتووكی لێتده‌پرسن حزب چییه له نووسینی حه‌مه‌زیاد مه‌ولودم خوێنده‌وه، كه 313 لاپه‌ڕه‌ی قه‌واره مام ناوه‌نده. سه‌ره‌تا ده‌ستخۆشی له نووسه‌ر ده‌كه‌م كه خۆی ماندوو كردووه و زۆر سه‌رچاوه‌ی به‌كارهێناوه‌و هه‌وڵیداوه پرسی حزب له زۆر رووه‌وه روون بكاته‌وه. بێگومان له په‌رتوكخانه‌ی كوردی ئه‌م جۆره په‌رتووكانه كه‌مه كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی نووسرابێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كارێكی باش كراوه، به‌ڵام ده‌كرا باشتریش بكرێ و زیاتر و باشتر روونكردنه‌وه بدرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانم هه‌ندێك سه‌رنج و تێبینی خۆمی له‌سه‌ر بده‌م:
- به‌گشتی په‌رتووكه زۆرتر لایه‌نی تیۆڕی له‌پێشه و نمونه‌كانیشی زۆرتر له ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستانن، ده‌كرا له‌گه‌ڵ لایه‌نی تیۆری ده‌بوو له‌لایه‌نی جێبه‌جێكردنیشی نمونه‌ی زیاتر له‌لایه‌نی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیف هه‌بووایه.
- نمونه‌كان زیاتر سنووردارن به په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه، ئه‌ویش زیاتر نمونه‌ی پۆزه‌تیڤ وه‌رگیراوه، واتا زمانی ره‌خنه له‌م په‌رتووكه كه‌مه، ده‌بوا به‌گوێره‌ی ئه‌و پێوانه و پره‌نسیپانه‌ی كه له‌په‌رتووكه‌كه نووسراون له‌به‌رچی له‌لایه‌نی جێبه‌جێكردن نه‌كه‌وتوونه‌ته بواری كرداریه‌وه.
- نووسه‌ر زیاتر له ده‌وری تیۆری لیبرالیزم و مۆدێلی حیزبی لیبڕاڵ ده‌سوڕێته‌وه، كه ده‌كرا ئه‌و مه‌ودایه تێپه‌ڕێنێ، چونكه ئه‌وه‌ش سه‌لماوه كه حیزبی لیبڕالیسته‌كانیش نه‌یاتوانیوه ببنه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌تایبه‌ت له‌باشووری كوردستان كه هه‌ژموونی بیر و چه‌مك و شێوازی حیزبگه‌رایه‌تی لیبرالیست هه‌یه، هه‌تا حیزبه ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌یه‌كانیش به مۆدێل و شیوازی لیبرالیستی خۆیان به‌ڕێكخستن كردووه، نمونه یه‌نه‌كه له ساڵی 1993 به‌دواوه به په‌یڕه‌و پڕۆگرامی حیزبێكی لیبڕالیست به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌هه‌مانشێوه په‌ده‌كه‌ش حیزبێكی لیبڕالیستی كۆنه‌پارێزه، تا ده‌گاته حسك و زه‌حمه‌تكێشان و لایه‌نه ئیسلامیه‌كان. ده‌بێ له‌بیر نه‌كه‌ین حیزبه سۆسیال دیموكراته‌كانیش به‌شێكن له بیر و چه‌مكی لیبڕالیزم. بۆیه له‌وباره‌یه‌وه ئاخۆ بۆچی نه‌بوونه‌ته وه‌ڵامده‌ره‌وە، پێویست بوو راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت، له‌لایه‌كیتر ئایا هه‌مان ئه‌و بیره لیبڕالیست و نیۆلیبرالیستیه‌یی هه‌یه ده‌توانێ بۆ داهاتوو چۆن به‌ڕێكخستن بكرێ، ئایا ئه‌و بێ هیوایی هه‌یه په‌یوه‌ست نییه به‌وشێوازه حیزبیه‌یی له باشووری كوردستان هه‌یه؟
- له‌م په‌رتووكه‌دا ژن هه‌بوونی نییه، سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك كه به‌سه‌ده‌ی ژن به‌ناوده‌كرێت، به‌ڵام له‌م په‌رتووكه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ژن نه‌كراوه، ئایا له‌به‌رچی نووسه‌ر ژنی نه‌بینیوه، ئایا حیزبایه‌تی ته‌نها مافی پیاوه، یان نووسه‌ر سیاسه‌تكردن ته‌نها به‌مافی پیاوان ده‌زانێت، بۆیه پێویست بوو به‌تایبه‌ت راوه‌سته له‌سه‌ر رۆڵی ژن له خه‌باتی سیاسی دا بكرابوایه، ئه‌وه‌ش پێویست بوو ئاماژه‌ی پێبدرابوایه كه مۆدێلی حیزبایه‌تی پیاوسالار له ده‌ره‌وه‌ی كاره‌سات هیچیتر به‌دوای خۆیدا ناهێنێت. به‌هه‌مان شێوه رۆڵی گه‌نجانیش باس نه‌كراوه، بۆیه ئه‌و شێوازه سیاسه‌ته پیرسالاریه‌یی كه له باشووری كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه و تا مردن ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆكایه‌تی حیزبه‌كانیان نابن، ئایا ئه‌وه نه‌بۆته هۆكار كه‌وا ده‌یان هه‌زار له گه‌نجان له وڵات كۆچ بكه‌ن و له ده‌ریاكان به‌خنكێن و له به‌سته‌ڵه‌كه‌كان ره‌ق ببنه‌وه.
- كێشه‌یه‌كیتر كه وه‌ك كێشه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك به‌ناو ده‌كرێت، ئه‌ویش كێشه‌ی ئیكۆلۆژیه، كه ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی گرتووه، نمونه كێشه‌ی فره‌وان بوونی كونی ئۆزۆن، نه‌خۆشی كۆڕۆنا و نه‌خۆشیه هه‌میشه‌یه‌كانی وه‌ك شێرپه‌نجه، ئایدز تا ده‌گاته خۆڵبارین، ئایا حیزبێك كه یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ئیكۆلۆژی نه‌بێ ئایا ئه‌مڕۆ ده‌توانێ وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌بێ؟
- شێوازی حیزبی بنه‌ماڵه‌گه‌ری باس نه‌كراوه كه پێویسته راوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرابوایه، ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی هه‌ره زۆری له‌سه‌ر له باشووری كوردستان ئه‌ویش حیزبایه‌تی بۆ ماوه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ هیچ پێوه‌رێكی حیزبایه‌تی كۆن و نوێ نایه‌ته‌وه، نمونه حیزبی كۆنه‌پارێزه‌كانی جیهان هیچیان بنه‌ماڵه‌ی نین، ئه‌گه‌ر هه‌یه نووسه‌ر ده‌كرێ نمونه‌مان بۆ بێنێته‌وه، ئه‌گه‌رنا شێوازی حیزبایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی چ كاره‌ساتێك به‌دوای خۆیدا دێنێ، لێره ته‌نها په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه دوو حیزبی بنه‌ماڵه‌یی نیین، به‌ڵكو حسك و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و نه‌وه‌ی نوێ و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بنه‌ماڵه‌ین و نه‌خۆشی بنه‌ماڵه‌گه‌ریش رێگره له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنیان. نمونه‌ی ئه‌و جۆره له حیزبایه‌تی ئایا له جیهان بینراوه؟ ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌تی بنه‌ماڵه‌گه‌ر هه‌یه، به‌ڵام حیزبایه‌تی بنه‌ماڵه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان زۆر شازه.
- نووسه‌ر له شوێنێك دانی به‌وه داناوه كه حیزبی سیاسی نابێ هێزی چه‌كداری هه‌بێ، ئه‌وه‌یان باشه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و پاكتاوه جه‌سته‌یانه‌ی ناوخۆی حیزبه‌كان و ده‌ره‌وه‌یان كه له رێگای ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی پاراستن و زانیاری جێبه‌جێكراون ئایا له‌وباره‌یه‌وه نووسه‌ر چی ده‌ڵێت، نمونه په‌ده‌كه به‌درێژای ساڵانی 1960 تاكو ئێستا له‌لایه‌ك پاكتاوی جه‌سته‌ی له‌ناو حیزبه‌كه‌ی ده‌كات له‌لایه‌كیتریش له‌ناو لایه‌نه سیاسی و كه‌سایه‌تیه نه‌ته‌وه‌یاكانی پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌كات، نمونه یه‌كه‌م را‌ونانی ناوخۆی په‌ده‌كه كه به را‌ونانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ج.تاڵه‌بانی ده‌ستی پێكرد، هه‌ر له‌و كاتانه‌شدا واتا له 15ی ئایاری 1968 سلێمان موعینی و هاوڕێیانی پاكتاوی جه‌ستیان كراوه… تا رۆژی ئه‌مڕۆش ئه‌وه به‌رده‌وامه، ئایا ئه‌و شێوازه له كاری حیزبی له چ خانه‌یه‌ك جیده‌گرێت. به‌هه‌مان شێوه پاكتاوی جه‌سته‌یی رۆژنامه نووس و كه‌سایه‌تی نیشتیمانیه‌كان. بۆیه به‌ته‌نها نابێ حیزب هێزی چه‌كداری هه‌بێ به‌ش ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویست بوو راوه‌سته له‌سه‌ر زیانه‌كانی و ئه‌و دۆخه‌ی كه له كوردستانی ئافراندووه.
- لایه‌نێكیتریش له حیزبایه‌تی پێویست بوو لای له‌سه‌ر كرابوایه‌وه ئه‌ویش په‌یوه‌ندی حیزبه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تان، ئایا پێویسته له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بێ، ئه‌و شێوازه‌ی كه پارته‌كانی باشوور به‌ڕێوه‌ده‌بن ده‌كه‌وێته چ خانه‌یه‌ك؟ به‌تایبه‌ت ئه‌و وابه‌سته‌یی په‌ده‌كه له رابردوو له‌گه‌ڵ ئێران و ئێستاش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك و راكێشانی ده‌ستی داگیركه‌ر بۆناو خاكی خۆت، ئایا نمونه‌یه‌كیتر به‌وشێوه‌یه له‌جیهان هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌یه پێمان بناسێنه؟
- نووسه‌ر له‌سه‌ر زۆرێك له شێوازی حیزبایه‌تی جیهانی رۆژئاوای و تائاستێكیش له‌سه‌ر حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش راوه‌سته‌ی كردووه، به‌ڵام حیزبه كوردیه‌كانی وه‌ك یه‌كتر به‌نمونه نه‌هێناوه‌ته‌وه، نمونه نوێترین شێوازی حیزبایه‌تی جه‌ماوه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پارتی دیموكراتی گه‌لانه “هه‌ده‌په” كه خاوه‌ن شه‌ش ملیۆن ده‌نگه له په‌رله‌مانی توركیا و نزیكه‌ی 10هه‌زار ئه‌ندامی له زیندانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكانی رابردووی، به‌ڵام به‌هه‌موو هێزی خۆی به‌رده‌وام ده‌كات. پارتی یه‌كێتی دیموكراتی “په‌یه‌ده” كه شێوازێكی نوێیه له حیزبایه‌تی و له گۆڕانكاری له به‌ڕێوه‌به‌رانی و مۆدێلێكی دیموكراتیه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام نووسه‌ر هیچ ئاماژه‌ی پێنه‌داوه، پێویست بوو زیاترین نمونه له‌و حیزبه دیموكرات و جه‌ماوه‌ریان به‌هێنرابوونایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتی باشوور له‌و دۆخه بێ هیوایه رزگاری ببوایه.
- له‌لایه‌كیتر له حیزبایه‌تی له‌سه‌رده‌می شۆڕش و تێكۆشاندا له كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا په‌كه‌كه نمونه‌یه‌كی هه‌ره به‌هێزه كه هه‌موو پێوانه و پره‌نسیپه حیزبی و سیاسیه‌كانی جێبه‌جێده‌كات تا ئێستا 11 كۆنگره‌ی به‌ستووه، به‌تایبه‌ت ماوه‌ی 20 ساڵه له‌و دۆخه‌یه‌دا گۆڕانكاری له ستراتیژ و پارادایمی فكری سیاسی كردووه. نه‌دیتنی بۆ خۆی كه‌موكوڕیه‌كی گه‌وره‌یه.
- هه‌مانكات جاری یه‌كه‌مه له جیهان و له كوردستان حیزبی ژنان هه‌یه بۆ ماوه‌ی 23 ساڵه خه‌بات و تێكۆشان ده‌كات له سه‌خترین بارودۆخی شۆڕشدا، كه ئێستا به‌ناوی پارتی ئازادی ژنانی كوردستان پاژك به‌رده‌وامه له‌تێكۆشان، بۆیه پێویسته وه‌ك نمونه‌یه‌كی تێكۆشانی ئازادی ژنان ببینرابوایه.
- سه‌باره‌ت به خاڵی هه‌موو حیزبه‌كان بۆ ده‌سه‌ڵات خه‌بات ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌شیان بیرێكی ده‌سه‌ڵات خوازی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریه، له‌بنه‌مادا حیزب پێشڕه‌وایه‌تی بۆ كۆمه‌ڵگه ده‌كات، مه‌رج نییه كه هه‌موو حیزبێك كار بكات بۆ چوونه ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو پێویسته هه‌موو حیزبێك له گۆڕان و وه‌رچه‌رخانی كۆمه‌ڵگه‌دا به كاریگه‌ربێ، پێویست بوو ده‌كرێ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیش شوێن بگرێ پێویست نه‌بوو ده‌كرێ ته‌نها ئه‌ركه‌كانی رێكخستن و په‌ره‌وه‌رده‌كردن و هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگه جێبه‌جێ بكات.
- له به‌ڕێوه‌بردنی حیزبی سیاسی و كۆمه‌ڵگه‌شدا پێویسته ئه‌و تاكڕه‌ویه‌یی هه‌یه تێپه‌ڕێنرێ، حیزبایه‌تی ته‌نا موڵكی پیاوان نه‌بێ، هه‌مانكات سه‌رۆك و سكرتێر و رابه‌ر و ئه‌میر ته‌نها پیاو نه‌بن، بۆیه گرنگه سیسته‌می هاوسه‌رۆكی بكه‌وێته ناو پرۆسیسی به‌ڕێوه‌بردنی حیزبی سیاسی و داموده‌زگاكانی تری كۆمه‌ڵگه‌ش. له‌وباره‌یه‌وه یه‌نه‌كه ئه‌زمونێكی دوو سه‌رۆكی كرد نه‌ك هاوسه‌رۆكی، بۆیه ناكرێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری ناو به‌ڕێوه‌بردنی یه‌نه‌كه بڵێین سیسته‌می هاوسه‌رۆكی سه‌ركه‌وتوو نییه، پێچه‌وانه ئه‌مڕۆ ته‌ڤگه‌ری ئاپۆچی له‌چوارپارچه‌ی كوردستان به‌سیسته‌می هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه ده‌چێ و باشترین ئه‌نجامیش هه‌یه، بۆچی چونكه شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر سیسته‌می تاكڕه‌وی پیاوسالاری هه‌یه.
- له‌به‌شی شه‌شه‌م سه‌باره‌ت به‌پرسی ئایدیۆلۆژی، وه‌ك سه‌ره‌نج هیچ حیزبێك به‌بێ ئایدیۆلۆژی نییه و نابێ، ئه‌و قسه‌یی كه ده‌ڵێن بێ ئایدیۆلۆژین ئه‌وه بۆخی ئایدیۆلۆژیایه، بۆیه وه‌ك سه‌ره‌تاش باسم كردووه سیسته‌می مۆدێرنیه‌تی سه‌رمایه‌داری به رێبازی سیاسی لیبڕالیست هه‌ژموونی ئایدیۆلۆژی خۆی به‌سه‌ر حیزبی سیاسی سەپاندووه، به‌تایبه‌ت دوای رووخانی سۆڤیه‌ت، حیزبه ناسیۆنالیست و كۆنه‌پارێز و سۆسیال دیموكرات و لیبڕاڵ دیموكرات، هه‌ر هه‌موویان له‌لایه‌نی ئایدیۆلۆژی له‌ژێر كاریگه‌ری ئایدیۆلۆژیایی سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌دارین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نبینرێت ئه‌وكات وا ده‌زانرێت كه سه‌رده‌می ئایدیۆلۆژیاكان به‌سه‌ر چووه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه گه‌وره‌كه‌یه.
له كۆتایدا دووباره به‌هیوا كاری زیاتر و خۆماندوكردنی زیاتر بۆ خزمه‌ت كردنی كۆمه‌ڵگه.