دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی تیرۆری هاوسەرۆک و جێگری کانتۆنی قامشلۆ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە  

بەییاننامەی دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لەبارەی تیرۆرکردنی دوو سەرکردەی ژنی رۆژئاوای کوردستانەوە.

لەڕۆژی ٢٠٢٣/٦/٢٠ به بۆردومانی فڕۆکەی دەوڵەتی داگیرکاریی تورکیا، ژنانی پێشەنگی ڕۆژئاوای وڵات (یوسرا دەروێش) هاوسەرۆکی کانتۆنی قامشلۆ و (لیمان شوێش) نوێنەری پێشوی کۆنگرە ستار لە هەرێمی کوردستان، لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەنیاندا لە ڕێگەی نێوان تربەسپی – قامشلۆ بە ئامانج گیران و گەیشتنە پلەی شەهادەت، بە توندیی ئەو کردە تیرۆریستییەی دەوڵەتی تورکیا مەحکوم و شەرمەزار ئەکەین.

ئێمە لە دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان،  لە کاتێکدا سەرەخۆشیی و هاوخەمییمان ئەگەیەنین بە ماڵباتی سەربڵندی شەهیدان و تەواوی هەڤاڵان و حکومەتی خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، خۆیشمان بە کۆست کەوتوو ئەزانین، چونکە لە دەستدانی هەر ژنە شۆڕشگێڕێک لێدانێکە لە تێکۆشانی بزوتنەوەی ئازادیی ژن، لە جیهان بە گشتیی و ژنانی کورد بە تایبەتی.

ژنانی کورد لە ڕۆژئاوادا، مێژووی پڕ شانازیی ژنیان نووسییەوە، لە کۆکی مێژووەوە چرۆیان کرد و سەرلەنوێ لە خاکی دایکە خوداوەندەکاندا، ڕوبەڕووی شامانەکانی سەردەم بوونەوە، بۆیە ئەم هێرشە و هەموو پەلامارە دڕندانەکانی ئەردۆغان و هاوپەیمانە فاشیستەکانی، تۆڵەی تێکشکاندنی تیرۆریستانی سەردەم(داعش)ە لەسەر دەستی ژنانی پێشەنگی ئازادیی.

با دوژمنانی ئازادیی ئەوە بزانن، ئەم سەدەیە سەدەی ژنە، هەموو ئەبنە شاهیدی سەرکەوتنەکان بە پێشەنگایەتیی ژن، بۆ ئاوا کردنی ژیانێکی ئازاد، بۆ پێشخستنی ئاشتیی و دیموکراتیی، بۆ ئافراندنی پێکەوەژیان و لەناوبردنی ئەهریمەنە شەڕخوازەکانی سەدە و لەگۆڕنانی خەونە گڵاوە هەژمونخوازییەکانیان. ئەگەر هەڤرین و ناگیهان و ڕاپەڕین و ئەڤین و بێریڤان و یوسرا و ڕیحانەکانیش بەس نەبن، ئەوا ئامادەین هەزاران گیانی تر ببەخشین، بەڵام ژنانی ئازاد بۆ گەیشتن بە مافە ڕەگەزیی، نیشتیمانیی، مرۆییەکانیان، تەسلیمبوون ناناسن.

لە کۆتاییدا دەڵێین: بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان  ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان بۆ ئێمە مانیفێستێکی ڕوونە کە بەرەو حەقیقەت ئاڕاستەمان ئەکات، هەر شەهیدێک ڕێنماییدەرێکە، هەر لە دەستچونێک کەڵەکە بوونی ڕقێکی پیرۆزە و دەتەقێتەوە بە ناوچاوانی دەوڵەتە تیرۆریستییە دژە مرۆڤ و دژە ئاشتیی و دژە ئازادییەکاندا.

ژن ژیان ئازادیی

دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

٢١/٦/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …