تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی لەبارەی نانەواکەی هەولێر بڵاوکردەوە

دەسگیر كردنی ئیدریسی خاوەن نانەواخانە لە شاری هەولێر نیشانەی لوتكەی زوڵم و زوردارییە، حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە یەكەم كابینەوە هەتا نۆ یەم كابینە نقومی گەندەڵی و زوڵم زور داری بووە بە تایبەتی كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی مەسرور مەسعود بارزانی هێندەی هەموو كابینەكانی پێش خۆی گەندەڵیەكەی قوڵ كردۆتە و زوربەی زوری مافە سەرەتاییەكانی گەلی هەرێمی كوردستانی پێشێل كردوە و بە بێ گوێدانە هیچ پێوانەیەكی حقوقی و دیموكراتی، ئۆباڵەكەش دەخاتە دەرەوەی بڕیارەكانی خودی خۆی و كابینەكەی لە كاتێكدا خەڵكی هەرێمی كوردستان لەوپەڕی ژیانێكی نەهامەتی و پڕ لە قەیران دا دەژین، نەبونی مافی ڕادەربڕین و دەست بەسەرا گرتنی سەروەت و سامانی ووڵات بۆ خۆی و خێزان و بنەماڵەكەی ئەم نەهامەتی و ستەمکاری خۆفرۆشیە بەداگیرکەرانی کوردستان بە حوکمرانی و كوردایەتی بە خەڵكی کوردستان دەفروشێتەوە.
لەسایەی ئەم سیاسەتە وابەستەو گەندەڵە ڕەوشی ئاسایشی هەرێم بە جۆرێك تێك چووە هیچ گرەنتیەک بۆ خۆپاراستن و مانەوەی نەماوە لەبەر هێرشی دەوڵەتانی داگیركەر لەبەرامبەر ئەم هەموو قەیرانە قوڵانەدا حكومەتی ماوە بەسەر چوو دێت، لەجیاتی بەخۆداچوو نەوە کەمکردنەوەی گەندەڵیەکانیان و لابردنی باج و بارگرانی لەسەر ھاولاتیان بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵک بڕیاری ١٠ نان بە هەزار دینار دەدات ئەمە لە ڕویەكەوە سوكایەتی كردنە بە ماف و ژیانی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە لەلایەكی تریشەوە هیچ گرانیەكی سەر شانی خەڵك سوك ناكات؟ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەو بڕیارە ئەركی هەموو تاكێكی ئەم هەرێمەیە لەبەگژا چونەوەی ئەم دەسەڵاتە دیكتاتور و تاڵانچیە. لەکەسایەتی خاوەن نانەواخانەیەك لە هەولێر وەك مروڤێكی خاوەن ویژدان و بە هەڵوێست و خاوەن ماف بەگژ ئەم بریارە نادادپەروەرەدا چۆوە، ئەم دەسەڵاتە پۆلیسییەی ھەولێر دوای چەند كاتژمێرێك چەتەئاسا كەوتنە پەلاماردانی، بە شێوەیەكی نایاسایی ڕفاندیان و كەس نازانێت لە چی سوچێكی زینداندا توندیان كردووە. ڕەخنە گرتن لە گەندەڵی و خیانەت و كەم تەرخەمی مافی هەرتاكێكی ناو كۆمەڵگەیە ئەگەر بە ڕاستی دەسەڵات خەمی خەڵكی بێت دەبێت دەست خۆشی لێ بكات، نەك هێرشی بكاتە سەر و زیندانی بکات، ئەمە ڕەفتارەی ئەم دەسەڵاتە مافیا و چەتەگەریی و بنەماڵەییە گەورەترین زەبری لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان و ھەر چوارپارچەی كوردستان داوە.
ئێمە وەكو تەڤگەری ئازادی كومەڵگەی كوردستان بەتوندی ئەو رەفتارە نادیموكراتی و دژ بەئازادیەی دەسەڵاتداران لەھەولێر شەرمەزار و ڕیسوا دەكەین، داوای ئازاد كردنی دەست بەجێی ھاوڵاتی ئیدریسی نانەوا دەكەین بەبێ هیچ مەرجێك، لەھەمان کاتدا داوای لە ڕایگشتی هەرێمی كوردستان دەكەین بئ دەنگ نەبن لەبەرامبەر ئەم رەفتارە دژ بەئازادی و نایاسایەی دەسەڵاتدارنی حکومەتی ماوە بەسەر چوو.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی كۆمەڵگەی كوردستان
٢٠٢٣/١/٩

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …