٩٠ هەزار یەکەى نیشتەجێبوون و هەزار خوێندنگە دروستدەکرێن

راوێژکارێکی کازمی ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەى رێککەوتنی نێوان عێراق و چیندا چوار پرۆژەى گەورە جێبەجێدەکرێن، لەوانەش دروستکردنى ٩١ هەزار یەکەى نیشتەجێبوون.

 

 راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق سەباح عەبدولەتیف بۆ کاروباری بونیاتنانەوە بە میدیا عێراقییەکانى ئەوەی ڕاگەیاندووە، چوار پرۆژەى گەورە جێبەجێدەکرێن کە یەکێک لەوانە دروستکردنى ٩١ هەزار یەکەى نیشتەجێبوونە لە مەدینە سەدری بەغدا بە گوژمەى هەشت ملیار دۆلار.

 

ئەوەشی باسکردووە، لە چوارچێوەی ئەو پرۆژانەدا هەزار خوێندنگە لە تەواوی عێراقدا دروستدەکرێن، ئەوە جگە لە پرۆژەکانى ئاوەڕۆ لە چوار ناوچەى بەغدا.

 

ئەو راوێژکارە ئەوەشی وتووە ، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ وڵاتى چین کراوەیە تا ئەو کاتەى یەکێک لە لایەنەکان داواى وەستاندنى دەکات.

 

دەشڵێت: کێشە یاساییەکانى رێککەوتنەکە چارەسەرکراون و لە دوو رۆژى رابردوودا دەستکراوە بە دانانى پارەى عێراق کە بریتییە لە ١٠٠ هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە لە سندوقى سیادى و بۆ ئەو پرۆژانە تەرخان دەکرێن.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا عێراق و ئەمریکا لە خولى چوارەم و کۆتایی گفتوگۆى ستراتیژیدان کە جگە لە بابەتى ئەمنى و سەربازیى چەندین بوارى وەک ئابورى و پەروەردە و تەندروستى لەخۆدەگرێت.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *