ئەمڕۆ بڕیارە دادگای فیدراڵیی عێراق، لەبارەی سکاڵایەکی وەزارەتی دارایی عێراق کە داوائەکات لەبارەی ناردنی ٤٠٠ میلیارد دینار وەک شایستەی دارایی بۆ ھەرێم پوچەڵ نەنێردرێت.
هەروەها سبەی چوارشەممە دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی سکاڵایەکی لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێمی کوردستان کۆئەبێتەوە.
هاوکات دادگای فیدراڵیی سەبارەت بە سکاڵایەکی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی بەشەخۆراکی عێراق لەسەر وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی ھەولێر کۆئەبێتەوە.