وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستگیرکرا

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی عێراق، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانانی وڵاتەکەوە دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، راگەیاندنە عێراقییەکان هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە محەمەد حەنون بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان و وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عیراق دەستگیرکراوە.

ئەوەشخراوتەڕوو، هۆکاری دەستگیرکردنی وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەگەڕێتەوە بۆ تێوەگلانی لە ژمارەیەک دۆسیە گەندەڵیی.

 

هەروەها چێکی بکە

د. دریڤەر: بە پێش چاوی جیهانەوە دادپەروەریی لە ئیمراڵیدا لە باردەبرێت

مامۆستا لە زانکۆیی ڕیدینگ د. دییپا دریڤەر بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر بە گۆشەگیری ڕەخنەکرد و …