وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی: بارودۆخی هەرێمی کوردستان خراپتر ئەبێت

جومعە کەریم وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی لاوازیی ئیدارەدانی حکومەتی هەرێم لای دوو حیزبی باڵادەست دەوڵەتانی ناوچەکە بوون بە بڕیاردەر لە هەرێمی کوردستان.

لە مایانەی بەشدارییکردنی بەرنامەیەکی ستێرک تیڤیدا وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی وتی: لە بیست ساڵی دوایدا هیچ کات هەرێمی کوردستان بارودۆخی واخراپ نەبووە، بگرە بارودۆخی هەرێم بەرەو خراپتریش ئەچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان بۆ دەروە سیمایەکی جوانی پێشکەش نەکردوە، لە ناوخۆیشدا لە رووی ئیدارییەوە خراپە، لایەنە سیاسییەکان لێکترازاوان.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …