زانیاریی نوێ لەبارەی هێرشەکەی سنوری سلێمانی بڵاوکرایەوە

لەبارەی هیرشەکەی ٢ی مانگ بۆسەر گوندی گەڵاڵەی سنوری سلێمانی،  فەرماندەیی یەرەکە رایگەیاند، لە دەوروبەری گوندی گەڵاڵە باخ و ڕەزی گوندنشینانیان چەندینجار بۆردومانکران و “لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.”

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٣/٥/٤ فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە) لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژانی ٢٦ی نیسان و ۲ی ئایاردا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: “دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و فاشیست بە ئامانجی پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایار لە تورکیا و کوردستان هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان و هێزەکانی ئێمەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر کردووە.”

یەرەکە جەتئەکاتەوە:”لەم دواییانەدا لە ٢٦ی نیسان و ۲ی ئایاردا، فڕۆکە چاودێرییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ناوچەی ئاسۆس ، لە دەوروبەری گوندی گەڵاڵە باخ و ڕەزی گوندنشینانیان چەندینجار بۆردومان کرد. لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە، بەڵام باخ و کێڵگە و پورەی هەنگی گوندنشینان زیانیان بەرکەوتووە.”

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …