‘بۆ گەلی کورد جگە لەبەرخۆدان ڕێگەیەکی تر نییە’

لێکوڵەر ونووسەری میسریی، باس لە بێدەنگیی کومەڵگای نێودەوڵەتیی بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەکات و رایدگەیەنێت، بۆ گەلی کورد جگە لە بەرخۆدان ڕێگە چارەیەکی تر بوونی نییە.

نووسەر و لێکوڵەری میسریی، شارەزا لە کاروباری کورد-تورک، موحسن عەودەڵڵا سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

 موحسن عەودەڵڵا سەرەتا ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەڕێکی بێ ئەخلاقییە کە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە دژ بە گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و وتی، “زیاتر لە ١٠٠ ساڵ بەسەر دامەزراندنی تورکیادا تێپەڕیوە”.جگە لە کورد هیچ کەسی بەدوژمنی خۆی نەبینیوە و ئامانجی یەکەمیش لە ناوبردن و چۆڵکردن و داگیرکردنی وڵاتەکەیانە.

 ئەم کردەوانەی دەوڵەتی تورک ئەنجامی دەدات جینۆسایدە، چونکە بەتەواوی ژیانی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردووەتە ئامانج،  هەوڵی لەناوبردنی کێڵگەکانی بەنزینخانە و ئاو و بیرە نەوتییەکان دەدات. هەموو ئەو کارانەی ئێستا تورکیا دەیکات بۆ شکستپێهێنانی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەرییە”.

مۆحسن عەودەڵا لە درێژەی قسەکانیدا وتی،”بێدەنگی نێونەتەوەیی لەبەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دژی گەلی کورد و گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شتێکی سەیر نییە.

دەیان ساڵە هیچ هەڵوێستێکی نێونەتەوەیی لەدژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە گەلی کورد و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشان نەدراوە، چونکە هەتا بەرژەوەندی هاوبەشیان هەبێت هیچ هەڵوێستێک نانوێنن. بۆیە با گەلی کورد و پێشەنگەکانی کورد و تێکوشەرانی کورد چاوەڕێی هەڵوێستێک لە ئەمریکا،  نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا نەکەن. ئەم دەوڵەت و ڕێکخراوانە چاویان لە پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی کورد دادەخەن”.

موحسن عەودەڵا ڕایگەیاند، پلانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری و لە پێش چاوی نێودەوڵەتی و بێدەنگی ئەوانەوە جێبەجێ دەکرێت و وتی، “بۆیە بۆ گەلی کورد جگە لە بەرخۆدان، هیچ ڕێگەیەکی تر بۆکۆتایی هێنان بەو پێشێلکاریانە نییە”. تەنانەت ئەگەر بەمیلیۆنان کەس شەهید بن،  ئێستا جیهان سەرقاڵی پاراستنی ئیسرائیلە لە بەرخۆدانی فەلەستین، کە توانی جیهان ناچار بکات دەست بەکاربێت لە گەڕانەوەی کەیسی فەلەستین.”     

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …