درووشمی’ ژن، ژیان ، ئازادی’ فەلسەفە و پارادایمی ئۆجالانە بۆ ژنان -١-

بەشی یەکەم

نەجیبە قەرەداغی باسی لە فەلسەفە و پاردایمی پشت دروشمی ” ژن، ژیان، ئازادی’ دەکات ئەمڕۆ وەک شۆڕشێک لە جیهان دەنگی داوتەوە، ئاماژە بە بۆچوونی ئۆجالان دەکات کە دەڵێت: ” ژن بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیان”.

نەجیبە قەرەداغی باسی لە فەلسەفە و پاردایمی پشت دروشمی ” ژن، ژیان، ئازادی’ دەکات ئەمڕۆ وەک شۆڕشێک لە جیهان دەنگی داوتەوە، ئاماژە بە بۆچوونی ئۆجالان دەکات کە دەڵێت: ” ژن بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیان”. بەڵام تەنیا وەک بەشی بابەتێک نیە بەڵکو دەبێ بوونی بە کردەیەکی وشیار و بڕیاردار فەراهەم بکرێت. بەو مانایەی ئێمە تەنیا پەرە بە چارەسەر نادەین بۆ ئێوە (ژن)، بەڵکو هەموو کۆمەڵگا پێویستیەکی زۆری بە ئازادبوون هەیە…

نەجیبە قەرەداغی باسی لە فەلسەفە و پاردایمی پشت دروشمی ” ژن، ژیان، ئازادی’ دەکات ئەمڕۆ وەک شۆڕشێک لە جیهان دەنگی داوتەوە، ئاماژە بە بۆچوونی ئۆجالان دەکات کە دەڵێت: ” ژن بەشێکی دانەبڕاوە لە ژیان”. بەڵام تەنیا وەک بەشی بابەتێک نیە بەڵکو دەبێ بوونی بە کردەیەکی وشیار و بڕیاردار فەراهەم بکرێت. بەو مانایەی ئێمە تەنیا پەرە بە چارەسەر نادەین بۆ ئێوە (ژن)، بەڵکو هەموو کۆمەڵگا پێویستیەکی زۆری بە ئازادبوون هەیە”.

لەم دوایانە و بە تایبەتیش  دوای ئەوەی پۆلیسی بە ناو ئەخلاقی ڕژێمی ئێران هێرشیان کردە سەر ژینا ئەمینی-یان و ژیانی لە دەستدا، دەنگی  درووشمی’ ژن، ژیان، ئازادی’ وەک شۆڕشێک لە هەموو شارەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرزبوویەوە، ئەوەش وایکرد ئەو درووشمە ڕاو و بۆچی جیاواز بە دوای خۆیدا بێنێت و بووە بە بابەتی گفتووگۆ و مشتومڕی فراوان.

هەندێک لایەن و گروپ دەیانەوێت ڕاستیەکان چەواشە بکەن و درووشمی’ ژن، ژیان، ئازادی’ بکەنە ماڵی کەسانی تر و ناوەڕۆکی درووشمەکە بەتاڵ بکەنەوە، هەندێکیش بە بایەخەوە گفتوگۆی قوڵیان لەسەر ئەو بابەتە کرد. ئەندامی ئەکادیمایی ژنۆلۆژی نەجیبە قەرەداغی لە بارەیەوە هەڵسەنگاندنێکی فراونی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) کرد.

وەک ئاژانسی هەواڵی فورات چاوپێکەتنەکەمان لەگەڵ نەجیبە قەرەداغی وەک دوو بەش بڵاو دەکەینەوە کە بەشی یەکەمی زیاتر خۆی دەبینێتەوە لە چوار چێوەی بنەڕەت و ڕاستی فەلسەفە و پارادایمی پشت درووشمی’ ژن، ژیان، ئازدی’  پرۆسە و مێژووی بونیاتنانی ئەو درووشمە.

نەجیبە قەرەداغی لەسەرەتای قسەکانی دا وتی:” لە ئێستادا لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان، ئێران و جیهان درووشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بە شێوەێکی بەرچاو بەرزکراوەتەوە، لە شەقامەکان، لە زانکۆ و لە هەموو شوێنە گشتییەکان ئەو درووشمە دەگوترێتەوە، لە پەرەلەمانتارەوە بگرە تا نوسەر و کەسانی ئەکادیمی ڕۆشنبیران ئەو درووشمە دەڵینەوە و گفتووگۆی لەسەر دەکەن. هونەرمەندان گۆرانیی بەسەردا دەڵێن. لە لایەکی تریش زۆر کەس و لایەن هەوڵ دەدەن ڕاستی درووشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بە لاڕێدا بەرن و  ناوەڕۆکی ئەو درووشمە پوچ بکەن و ڕاستییەکانی چەواشە بکەن. گرنگە بزانین کە ئەو درووشمە چۆن گەشەی کردووە؟ چۆن بە ڕێکخراوە بووە؟ چی پێشکەوتنێكی لای ژنان و کۆمەڵگا بەگشتی درووست کردووە؟ چۆن لە کەسایەتی ژن دا و کۆمەڵگادا پەرەی بە لێگەڕینی ئازادی داوە؟ ئێمە بەو لێگەڕینە دەڵێێن ” لێگەڕێنی حەقیقەت “. بەڵام لە لایەکیتر گفتوگۆی چەوتیشی لەسەر دەکریت، گرنگە کە گفتوگۆیەکی ڕاست و دروستی لەسەر بکرێت.

ژن، ژیان، ئازادی شۆڕشێكە

قەرەداغی لەسەر مێژوو و بۆنیادنانی فەلسەفەی درۆشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن رێبەری گەلی كوردەوە، كە كەی و لەكوێ بەشێوەیەكی بەبەڵگەكراو دكۆمنێتكراوە ئاخاوتووە و وتی: “ژن، ژیان، ئازادی” نە تەنیا دروشمێكە، كە ئێستاكە لەگۆڕەپانەكان و شەقامەكان و كۆڵانەكاندا دەوترێتەوە، بەڵكۆ خۆی لەخۆیدا شۆڕشێكە. لە ئاستی شۆڕشی كۆمەڵایەتی و دیموكراتیكدایە. لەئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان نە تەنیا دروشمێكە. ژن، ژیان، ئازادی فەلسەفەیەكە، پارادایمێكە، هزرێكە بۆ ژیانێكی ئازاد.

لە بنەڕەتدا، جەوهەری شۆرشی دیموكراتی و كۆمەڵایەتییە كە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا دەکرێت بە دووەمین شۆڕشی ژن پێناسە بکرێت. هەموومان ئاگادارین كە یەكەمین شۆڕش لەقۆناخی بەردینی نوێدا هاتەئاراوە. ئێستاش شاهێدی شۆڕشی دووهەمینین، كە لەرۆژهەڵاتی ناویندا پێكدێت. ئەم شۆڕشە، شۆڕشە لەبەرامبەر ئەو دژە شۆڕشەی کە بە زهنیەتی پیاوسالاری، دەوڵەت و دەسەڵاتدارێتی هاتەئاراوە لە مێژوودا کە ناوەندی ئەو دژە شۆڕشە لە مێژوودا میزۆپۆتامیای ژێرینە لە بەرامبەر شۆرشی ژن، کشتوکاڵی و گوندی میزپۆتامیای ژوورین.

دەتوانین بڵێن، فەلسەفە و پارادایمی دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” كارەكتەری سەدەی بیست و یەكە، كە لەبەرامبەر ئەو دژە شۆڕشە هاتۆتەمەیدان. فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی بەئیرادەبوونی بزوتنەوەی ئازادی ژن و وەڵامدانەوەی هەموو ئەو بەرخۆدانانە، كە لەمێژووی مرۆڤایەتی لە بەرامبەر بە دامەزراوەیکردنی دژە ـ شۆڕش دەركەوتوون. بزوتنەوەی ئازادیی كوردستان بەپێشەنگایەتیی رێبەر ئۆجالان گەیشتووەتە خاڵێك، كە گۆڕانكاری لەرۆژهەڵاتی ناوین پێویستی شۆڕش وەک پێویستیەکی حەتمی خستەڕوو. شۆرشێک بە پێشەنگایەتی ژن و گەنج، شۆرشێکی هزری و دیموکراتی. شۆڕشێک کە ڕۆڵی ژنی هێنایە دۆخێکی پێشەنگایەتی.

شۆڕشێک کە پێگەی ژن لە ” یەكەمین کۆیلە و یەکەم داگیراوی مێژووی شارستانی” هەڵگەڕێنێتەوە بۆ ژنێکی خاوەن ئیرادە و کۆمەڵگایەکی خاوەن ئیرادە و ڕۆڵی هەبێت. بێ ئەوەی چاوەڕوانی بکات لەو وەهمەی کە لەدامەزراوەی دەوڵەت و هەروەها دامەزراوەكانی تەوەری دەوڵەتدایە کە پشت بەهزری پیاوسالاری دەبەستێ. بەڵکو بەشۆڕشێكی رادیكاڵ و فەلسەفە و پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتی خۆی بۆنیاد بنێتەوە. بۆ ئەوەش ئێستاكە لە گۆڕەپانەكاندا، ئەنجامی تێكۆشانێكی رادیكاڵی كۆمەڵایەتی، کولتووری و تەنانەت لەهەموو بۆارەكانی ژیاندا تێكۆشانێكە كە بە ئیرادەبوونی ژنە. بەئیرادەبوونی كۆمەڵگەیە. ئیرادەی ژن و كۆمەڵگە لە تەوەری پیاوسالاری، دەوڵەت و دەسەڵاتدارێتی دا خنكێندراوە و ڕیشەیی کراوە، ئیرادەی ژن لەبەرچاو نەگیراوە، بەشێوەیەكی دیكە لەبیركراوە. ژن لەراستینەی خۆی بەدەرنراوە، كۆمەڵگە لەراستینەی خۆی دوورخراوەتەوە.

بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ئەو هەموو دەسەڵاتە لەسەر كۆمەڵگە و ژن هەڵبگیردرێت، پێویستی بەشۆڕشێكی ڕاستەقینە هەبووە. شۆڕشێكی ڕادیكالی كۆمەڵایەتی و کولتووری. ئەو ماتەوزەیەی ژن کە بە زهنیەتی پیاوسالاری و دەوڵەت ودەسەڵاتدارێتی سنوردار كراوە، لە ژندا تەنیا وەكو بوونێكی بایۆلۆژی بۆ خزمەتكردنی دەوروبەری، بۆ منداڵ “وچەخستنەوە”، بۆ ئەوەی لەهیچ بوارێكی ژیاندا خاوەن رۆڵ نەبێت، جارێكی تر ئەو ماتەوزەیە خۆی نیشاندایەوە. ئەو ماتەوزەیە ئەمڕۆ لە هەموو بوارەکانی ژیاندا هاتۆتەوە مەیدان. جارێكی تر واتا بەخشینەوەیە بەژیان. بەدامەزراوەبوونی ئیرادە، خۆی لە خۆی دا شۆڕشە. لەو واتایەدا ئێمە دەتوانین بڵێن، دەتوانرێت ریشەی “ژن، ژیان، ئازادی” وەكو پرۆسەیەك ببینرێت. ڕاستە”ژن، ژیان، ئازادی”وەكو درۆشمێك دەبینرێت، بەڵام لەراستیدا دەبێت وەكو پرۆسەیەك، وەكو سەردەمێكی قۆناخ بەقۆناخی بە ئیرادەبوونی ژن ببینرێت هەم لە ڕووی تیۆری و هەم پراکتیکیەوە.

ئەندامی ئەكادیمیای ژنۆلۆژی، نەجیبە قەرەداغی باسی لەبیروڕاكانی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر ژن و هەروەها ئەو فەلسەفەیەی لەپشت دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی”یەوە كرد و لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا، وەها باسی لە را و بیر و بۆچوونەكانی ئۆجالان لەسەر ئەم بابەتەكرد.

  ریشەی فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ئەوەیە تا ژن ئازاد نەبێت، كۆمەڵگە ئازاد نابێت

لەنیسانی ١٩٨٩دا رێبەر ئاپۆ لە وتەیەكی خۆیدا دەڵێت، ” ژن بەشێكی دانەبڕاوە لە ژیان”. كاتێك ئێمە دەڵێین، ژن، واتای ژیان دەدات. ژن نەک وەک بەشی بابەتێک بەڵکو دەبێ بوونی بە کردەیەکی وشیار و بڕیاردار فەراهەم بکرێت. بەو مانایەی ئێمە تەنیا پەرە بە چارەسەر نادەین بۆ ئێوە (ژن)، بەڵکو هەموو کۆمەڵگا پێویستیەکی زۆری بە ئازادبوون هەیە”. واتە ئازاد بوونی کۆمەڵگا بە ئازاد بوونی ژناندا تێپەر دەبێت، ژنێکی ئازاد دەتوانێت  کۆمەڵگایەکی ئازاد پێک بێنێت”. ئیکۆفێمینستی ئەڵمانی ماریا میس دەڵێت: ‘ژن دوایین داگیرکراوە ” بەڵام ڕێبەر ئۆجالان فراونتر بۆی دەچێت و دەڵێت؛ ‘ژن داگیرکراو و کۆیلەکراوی یەکەم، چینی یەکەمینە و نەتەوەی یەکەمینە لە مێژوودا، هەتا  تاریکی لەسەر ژن لانەبرێت ناتوانرێت تاریکی لەسەر تەواوی کۆمەڵگا لاببرێت، تاریکی لەسەر ڕاستیی ژنیش لانابرێت. دەبێت ئێمە لەسەرەتادا لە ژنەوە دەست پێبکەین”.

ئەو پرۆسەی بە دوو قۆناغ دەستپێکرد. یەکەم، ژنی کردە خاوەنی فکر و ئایدلۆژیای خۆی. دووەم، ئەو قۆناغی یەکەمی پێش خست و ژنی کردە خاوەن ڕێخستن و دامەزراوەی خۆی. ئەوەش بۆ ژنان و کۆمەڵگا بە گشتی زۆر گرنگ بوو. ئەوەیە جەوهەری فەلسەفەی پارادیگمای” ژن، ژیان، ئازادی”. جەوهەر و ئێرادەبوونی ژنی وەک ئێرادەی هەموو کۆمەڵگا بینی. ئەو مامەڵەیەکی تاکتیکیانەی لە ئاست ژن دا نەکرد لە بەشداریاندا بۆ ڕیزەکانی تێکٶشان، بەڵکو ئەو بابەتەی وەک بابەتێکی ستراتیژی وەرگرت و ئەوەش لە ئەنجامدا بزوتنەوەیەکی خۆسەری ئازادیی ژنی لە کوردستاندا لێکەوتەوە کە خاوەنی ئیرادە و بڕیاری خۆیەتی. کاتێک ئێمە ئەو قسانە دەکەین ئەو بابەتە وا ئاسان نیە، کە بە شەو و ڕۆژێک پێکهاتبێت، ساڵیک یان دوو ساڵ پێک هاتبێت، ئەو دەرئەنجامەیە، کە بە ڕەنج و زەحمەتێکی زۆر پێکهاتووە. لە بواری ڕێکخراو و دامەزراوەییبوونەوە و تێۆری زۆری قۆناغی جیاجیا بە خۆیەوە بینی. دەتوانین بڵێین ئەوە بەرهەمی ٤٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانە، لەم ساڵانەی دوایش ئەنجامی زۆر گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا لە بواری دامەزراوەییبوونی بزوتنەوەی ژنی کورد” .

کاتێک لە مەیدانەکان’ ژن، ژیان ، ئازادی’ دەبیستین ئەو واتای قۆناغی بەرەو کۆمەڵگا بوونی ئەو شۆڕش و فەلسەفەیەیە، قۆناغی تۆڵەی هۆشمەندی ٥ هەزار ساڵەیە لە زهنیەتی پیاوسالاری

قەرەداغی باسی ئەو قۆناغانەی کرد، ئەو فەلسەفەیە گۆڕانکاریی لە ناو ژنان و کۆمەڵگا و بەتایبەتیش پیاوان دا کردووە، سەرنجی ڕاکێشایە سەر تایبەتمەندیەکانی و وتی: “لە تیۆری تەڤگەری ئازادیی ژندا بۆ گۆرانکاری لە پیاواندا، پەرەی بە تیۆریی کوشتنی پیاوێتی دا، جیاواز لە ڕەوتەکانی فمینیزم کە تەنیا بەبەهێزکردنی بەشێکی کۆمەڵگاوە سەرقاڵ بوون، لە فەلسەفەی ئازادیی ژن و ڕێکخراو بونیان کاری لەسەر پەروردە کردنی پیاوان و لەسەر بنەمای تێگەیشتن لە تێکۆشانی ژنان بووە، بێگومان ئەو بەرنامەیش هەر لە چوار چێوەی فەلسەفەی” ژن، ژیان، ئازادی” بووە.

لەوەش زیاتر قۆناغی دوای ئەوە، کە قۆناغی پەرەدان بە ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژنە، لە چوار چێوەی پرەنسیپەکانی وڵاتپارێزیی، تێکۆشان، ڕێکخستنبوون، ئیرادە و فکری ئازاد، ئێتیک( تیۆری ئەخلاق ) و ئێستیتک ( تیۆری جوانناسی) ئەوانە پێنج بنەمای فەلسەفەی ئازادی تێکۆشانی ڕزگاری ژنانە، لەبەرامبەر ئایدۆلۆژیای  دەسەڵاتداری کە ژن و کۆمەڵگا کۆیلە دەکات. لە کەسایەتی ژندا تەواوی کۆمەڵگا دیل دەکات، ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژنان گەڕانەوەیە بۆ ٥ تا ٦ هەزار ساڵ لەمەوە پێش، لەو شوێنەی لادان ڕویدا و پیاو لە ڕاستینەی ژیان دوور کەوەتەوە، دەبێت کۆمەڵگا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ ڕاستینەی خۆی و ژنان پێگەی خۆیان بەدەست بهێننەوە، دەبێت هەم ژن خۆی بناسێت، هەم دەبێت پیاوان خۆیان بکەنە ژێر لێپرسینەوە هەتا جارێکی دیکە بگەڕێنەوە ڕاستینەی خۆیان، لە ماوەی ڕابردوو لە ناو تەڤگەری ئازادیی کوردستان قۆناغی لێپرسینەوە بوو لە پیاوان بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە جەوهەری خۆیان، هەر لەبەرئەوە ساڵانی ٨٠کان و ٩٠کان سەدەی ڕابردوو بۆ بزوتنەوەی ئازادی ژن و بزوتنەوەی ئازادی کوردستان بە گشتی قۆناغێکی پڕ لە ئێش و زەحمەت بوو، چونکە ئەو قۆناغە قۆناغی داماڵین بوو لە کاریگەریەکانی داگیرکاری و چیناتی، داماڵین لە کارەکتەری داگیرکەری پیاوسالاری کە کۆمەڵگای کورد  ڕوو بەڕوو دەبوویەوە لە هەم لە دەوڵەت، هەم لە ئاستی ململانێیەکانی نێو کۆمەڵگا خۆی.

ئایدۆلۆژیای داگیرکەری، کە کاریگەریی سەدان ساڵەی لەسەر مێشکی کۆمەڵگا هەیە تەنها بە فەلسەفە و پارادیگیمایەکی نوێ وەلاوە نانرێت بەڵکو پێویستی بە ڕەنج  و تێکۆشانێکی بێوچانە. ڕێبەر ئۆجالان خودی خۆی ڕۆڵی سەرەکیی لەو تێکۆشانەدا وەئەستۆدەگرت، هەم لە بەرامبەر کاراکتەری نەریتی و کلاسیکیانەی ژن، تەنیا ڕۆڵی بچووکیان لە ژیان بەخۆیان دابوو، هەم لەبەرامبەر پیاوانی دەسەڵاتدار کە نایانەوێت ژن ئازاد بێت و خاوەن پێگە بێت. ئەو کتێبانەی لەو بارەیەوە نوسیونی و ئەو ئەو تێکۆشانەی کە کردوویەتی و ئەو دەسکەوت و بەرهەمەی تا ئێستا هەیە شایەتی بۆ ئەو ڕاستییە دەدەن، لەبەر ئەوەش مرۆڤ دەتوانی بڵێت، ئەو  تێکۆشانە دەربارەی بواری کرداری و تێۆری لە هەناوی یەکدا قۆناغ بە قۆناغ پەرەیسەندووە.

لە ساڵانی ٩٠ کان ڕێکخراوبوونی ژن قۆناغێکی تری تێپەر کرد و قۆناغی نوێ بە دوای خۆیدا هێنا، لە دوای ئەوە قۆناغی بە سوپا بوون، بە پارتی بوونی ژنان پێشكەوت. لە چوارچێوەیەدا کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ژن، ئەو قۆناغانە یەک لە دوای یەک زۆر گرنگ بوون بۆ بە کۆمەڵگایبوونی ئەو فەلسەفەیە. ئێستا کاتێک لە هەموو مەیدانەکان درووشمی ‘ ژن، ژیان، ئازادی’ دەبیستین تەواوکەری قۆناغەکانی پێش خۆیەتی، کە بە کۆمەڵگابوونی ئەو هزر و فەلسەفەیەیە.

کاتێک ژنان پۆل بە پۆل بەشداری تێکۆشان دەبن بە واتای ئازادیی ژنان دێت، یان ئەو پیاوانەی بەشداری ئەو تێکۆشانە دەبن بە واتای ئازادیی پیاو دێت، چونکا لە دوای بەشداربوونیان لەگەڵ خۆیان دەکەونە شەڕەوە بۆ ئەوەی بتوان هزری دەسەڵاتداری لە خۆیاندا بکوژن و ئازاد ببن. واتا لە تێکۆشانی ئازادیی ژنان و تێکۆشانی ئازادی هەوڵی خۆ ئازاد کردن دەدەن و شەڕی کەسایەتی خۆیان دەکەن.

لەبەر ئەوەی بەشداری ژنان لە تێکۆشانی سەربازی، سیاسی کۆمەڵایەتی، ئابوری، ئەکادیمی، تیۆری و پراتیکیدا، بە گشتی قۆناغێكی تۆڵکردنەوەیە لە هزری دەسەڵاتدارێتی و پیاوسالار، بە تەنیا قۆناغێکی تۆڵکردنەوەش نییە، قۆناغی بەرخودانێکە تا ئێستاش بەردەوامە، لەگەڵ خۆی قۆناغی پرۆسەی بونیاتنان دەهێنێت. ئێمە لە ئێستادا لە قۆناغی بونیتنانی ئەو سیستەمەداین، لەبەر ئەوەی قۆناغی بە سوپابوونی ژنان ئەم قۆناغە نوێیە بە دوای خۆیدا هێنا، پارتێکی ژنی بونیاتنا، ئەوەش تەنها لەسەر بنەمای ڕزگاریی ژن نییە، بەڵکو پراکتیکە و ئیرادەی ژنی پێشخست، بە شێوازێکی سیستەماتیکی و بە بەرنامە تێکۆشانیان کرد لەبەرامبەر هۆشـەندی پیاوسالاری و دەسەڵاتداریی بونیاتنراو. هاوکات بۆ ئازادکردنی کەسایەتی پیاویش تێدەکۆشێت. پیاوان ناچاری ئەوە دەکات کە بۆ ئازادیی خۆیان تێکۆشان بکەن.

هەروەها چێکی بکە

لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان تاجە گوڵینە دانرا 

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ـی مارسدا، ئەمڕۆ، لە شوێنی تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان ئاکارسەل بە ئامادە بوونی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *