موسلیم: پشت بە بەرخودانی گەل و هێزەکانمان ئەبەستین

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە ئاماژەی بەوەکرد ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گەیەشتنە ئەنجامی پلانی لەناوبردنە و کایەی ئاسمانیش بەڕووی فڕۆکەکانیدا کراونەتەوە و وتی، “تاکۆتایی خۆڕاگری دەکەین و پشت بە بەرخودانی گەلەکەمان دەبەستین.

سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ساڵح موسلیم وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە. موسلیم وتی، مرۆڤ هەمووشتێک لە  دەوڵتی تورک و دڕندەییەکەی چاوەڕێ دەکات و باسی لەوەکرد، “کەوتووینەتە دۆخێکی خۆپاراستنەوە. هەرچییەکیش رووبدات ئێمە تاهەتایە خۆڕاگری دەکەین. با گەلەکەمان متمانەیان بە خۆیان و هێزەکانیان هەبێت”.

‘حکومەتی شەڕ درێژە بە هێرشەکانی دەدات’

موسلیم ئاماژەی بەوەکرد، دوای هەڵبژاردن بە پێکهێنانی حکومەتی شەڕ، درێژە بە پلانی سڕینەوە و لەنابردن دەدرێت و وتی، “بە چەند مانگێک بەر لە هەڵبژاردن باسمان لەوە کرد کە دوورخستنەوەی دیکتاتۆر، سەرەڕۆ لە کورسی لە رێگەی دادپەروەرانەوە لە مێژوودا رووی نەدوە. بەداخەوە پێشبینییەکەمان راست بوو. ئێستا ئەوە دەبینین. ئەو فاشیزمە بە ساختەکاری و فێڵ بە هەموو جۆرێک جێگەی خۆی پتەو کردووە. پلانی ساڵی ٢٠١٤ی هەیە و درێژەی پێدەدات. یەک لە پلانە سەرەکیەکانیان لە دژی رۆژئاوایە. بە پێکهێنانی حکومەتی شەڕ دەستیان بە هێرشەکانیان کردەوە. لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە تائێستا هێرشەکان نەوەستاون. دەستیان بە جێبەجێکردنی پلانی هێرشەکانیان کرد کە لە هەموو روویەکەوە نائەخلاقین و لەگەڵ هیج یاسایەکدا یەکناگرنەوە و هەموو کەس دەکەنە ئامانج. لێرەدا بە تایبەتی دەیانەوێت خۆبەڕێوەبەرایەتی و کورد کە بزوێنەری سەرەکین لەناو ببەن. دەستیان بە پلانی خۆیان کرد. شتێک بۆ ئێمە کە بگۆڕدرێت بوونی نییە. ئێمەش وەک گەل بە دڵنیاییەوە خۆڕاگری دەکەین”.

‘نمایشی هێز بەر لە کۆبوونەوەی ئاستانا’

هاوسەرۆکی پەیەدە ساڵح موسلیم باسی لەوەشکرد، “مرۆڤ کە لە کات بڕوانێت دەبینێت دەوڵەتی تورک بۆ هەموو کردەوەکانی کات هەڵدەبژێرێت. ٢١ی حوزەیران کۆبوونەوەیەکی چوار لایەنە لە ئاستانا ساز دەکرێت. فاشیزمی تورک وەک ئەوەی بیەوێت بە کردەوەکانی نمایشی هێز بکات. پەیامی ‘ من دەتوانم بیکەم. تەنانەت دەتوانم لە سەربازانی سوریا بدەم. لە هێزەکانی رووسیا بدەم’ دەدات. ئامانجی سەرەکی دەوڵەتی تورک زیان گەیاندنە بە خۆبەڕێوەبەری. ٢١ی حوزەیران کۆدەبنەوە. چ بڕیارێک دەدەن نایزانین. متەقیان لێنایات. رەنگە وتبێتیان با کایەی ئاسمانی بکرێتەوە، نەک هەر بۆ درۆن بەڵکو بۆ ئەوەی فرۆکەی شەڕیش بە ئاسمانی ناوچەکەدا بسوڕێنەوە. حکومەتی تورک دەڵێت کایەی ئاسمانی بۆ کراوەتەوە و بە ئاسانی هێرشەکانی ئەنجام دەدات”.

‘لەو بڕوایەدا نین کە رووسیا هەڵوێست نیشان بدات’

موسلیم ئاماژەی بە هەڵوێستی روسیا، ئێران و سوریا بەرامبەر بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک کرد و وتی، “روسیا ئێستا پێویستی بە تورکیا هەیە، بە تایبەتی بە هۆی ئەو گەمارۆیانەی لە ئەنجامی شەڕی ئوکرانیا خراوەتە سەر مۆسکۆ. ئەمە ئیتر بابەتێکی نێونەتەوەییە. چونکە خاڵی لاواز کامە بێت لەوێوە گورزی بەردەکەوێت. پێشبینی ناکەین رووسیا شتێک بکات. هەربۆیە بە ئاسانی دەتوانن شانتاژ و ملهوڕی بەرامبەر بەئێمە بکەن. چونکە زۆر پەیماننامە لە نێوانیاندا هەیە. هەربۆیە دەنگ ناکەن. رژێمی سوریاش جگە لە قسەکانی ئێران و رووسیا هیچ شتێکی دیکە ناکات. سەرنجڕاکێشە کە کەس بەرامبەر هێرشە دژوارەکانی دەوڵەتی تورک بەرامبەر ناوچەکە دەنگی لێوەنایات. ٩ سەربازی رژێمی سوریا کوژران کەس متەقی لێوەنەهات. رژێمی سوریا پەیامی سەرەخۆشیشی رانەگەیاند. خۆی لە خۆیدا رووسیا و ئێرانیش هیچ شتێک ناڵێن.

پشت بە گەلەکەمان دەبەستین، تاکە چارەمان بەرخودانە

رەنگە هەموو کەس قەبوڵی کردبێت کە تورکیا هێرش بکات. سەرنجڕاکێشە کە کەس بەرامبەر بەو هێرشە دژوارانە دەنگی لێوەنایات.. ئەوان چی بڵێن، دەیکەن و جێبەجێی دەکەن. با بڕوانین کە ئەنجامی دیداری ئاستانە چی دەبێت؟ هەربۆیە خۆمان بە هێزەکانی دەرەوە وهەڵوێستی ئەوانەوە نابەستینەوە. بەڵام ئاگادارین. پشت بە هێزی خۆمان و بەڕێکخستنبوونی گەل دەبەستین. ئێمە خۆڕاگری دەکەین، هیچ چارەیەکی دیکەمان نییە”.

نەخشەرێگەی چارەسەری، دادگایی کردنی چەتەکانی داعش

موسلیم ئەوەی خستەڕوو کە ئامانجی سەرەکی خۆبەڕێوەبەری و کوردن و ئامانجەکانی هێرشەکانی بەم جۆرە پۆلێن کرد: “خۆبەڕێوەبەری بەر لە ماوەیەک بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی سوریا نەخشەرێگەیەکی راگەیاند. تورکیا نە چارەسەری بۆ سوریا دەوێت، نە دەشیهەوێت کورد تیایدا بەشدار بێت. هەروەها وتی کە دادگایی کردنی چەتە دەستگیرکراوەکانی داعش لەلایەن خۆبەڕێوەبەرییەوە ناوێت. چونکە لە سەرەتاوە تائێستا، کردەوەکانی لەگەڵ داعش و تاوانەکانیان ئاشکرا دەبن. لەو دادگاییەدا کە بە بەرچاوی جیهانەوە ئەنجام بدرێن، هەموو ئەوەی فاشیزمی تورک لە پشت پەردەوە کردوونی ئاشکرا دەبن. دژی ئەمەن. هەربۆیە کتوپڕ هار دەبن و درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن. ئاوا بڕوات دەگاتە کوێ، ئێمە نازانین”.

کشانەوەی سەربازانی تورک لە باکوری سوریا بە شێوەی هەنگاو بە هەنگاو

موسلیم ئەوەی خستەڕوو کە بە تایبەتی ئیدلب ئەوانەی لەبەردەم سوریادان زۆر گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە و وتی: زۆر شیکاری دەکرێن. یەکیان ئەوەیە کە روسیا، سوریا و تورکیا رێککەوتون. باس لەوە دەکرێن کە هەندێک ناوچەی ئیدلب بۆ رژێم چۆڵ بکەن و سەربازانی تورک هەنگاو بە هەنگاو لە باکوری سوریا بکشێنەوە، رێگەی ئێم فۆری نێوان حەڵەب و لازقیە دەکرێتەوە. ئەگەری هەیە رێککەوتنی بەم جۆرە هەبێت. ئاشکرایە کە هەندێک لە چەتەکانی ئەوێ ئەمە قەبوڵ ناکەن. رژێمی سوریا ئەوە لەبەرچاو بگرێت لە دژیان شەڕ بکات یان تورکیا کە چوار ساڵ بوو هەوڵی دەدا بێدەنگیان بکات بە مەرج رایاندەگرێت یان نا ئەوە دیار نییە. چی دەبێت ئێمە نازانین بەڵما پێشبینی رێککەوتنی لەم جۆرە دەکرێت کە هەموو هێزەکانی ئەوێ بگرێتەوە”.

‘بۆ هەتا هەتایە خۆڕاگری دەکەین’

موسلیم لەبارەی ئەگەری هێرشی زەمینی بۆ سەر هەرێمە وتی، “هەموو شتێک لە دەوڵەتی تورک و دڕندەیی و وەحشیگەرییەکەی چاوەڕێ دەکرێت. دوو لایەن بۆ ئەم بابەتە هەیە. ئۆپراسیۆنی زەمینی بکرێت ئێمە خۆڕاگری دەکەین. بەڵام دیارە کە ئۆپراسیۆنی زەمینی دژوارە و ئەوە لەبەر چاو دەگرن.. لەبەر ئەوەی ئێمە ئامادەین. لە تلرەفعەت، شەهبا و منبج هێزی ئێرانی و رووس بوونیان هەیە. هێرشی داگیرکەری لە بەرژەوەندی ئێراندا نییە. بەڵام ئایا لە ئاستانا رێگە بەوە دەدات یان نا ئەمە دیار نییە. پشت بەوان نابەستین. پشت بە گەلەکەمان دەبەستین. جیا لەوە هیچ شتێکی دیکە نییە. کەوتووینەتە دۆخێکی خۆپرستنەوە. چی ببێت ئێمە خۆمان دەپارێزین. با گەلەکەمان بڕوا و متمانەی بە خۆی و هێزەکانی هەبێت. دەوڵەتی تورک بە درۆن و تەنکنەلۆژیاکەی دەتوانێت چەند کەس بکوژێت، بەڵام ناتوانێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنێت. تورکیا هێرشی زەمینیش بکات تێکدەشکێت. هێزەکانمان ئامادەن. جگە لە بەرخودان رێگەی دیکەمان لەبەردەم نییە. هەموو کەس بەو وشیاریەوە دەجوڵێنەوە”.

‘ بانگەواز بۆ پارێزگاری لە شۆڕش

موسلیم باسی لەوەکرد کە بۆ بەردەوامبوونی دیموکراسی تاکە هیوا شۆڕشی رۆژئاوایە و بەم جۆرە بانگەوازی ئاراستەی رای دیموکراتیک کرد: “هێزە دیموکراستیەکان و ئەوانەی کە دەیانەوێت  دیموکراسی هەبێت، ئەگەر دەیانەوێت دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرفراوان بێت، دەبێت پشتیوانیمان لێبکەن. چونکە ئەمە تاکە هیوایە. تورکیا، سوریا، ئێران وەک رژێمی دیکتاتۆر لە دژی ئێمە کاردەکەن. ئێمەش خۆڕاگری دەکەین. ئێمە هەوڵ دەدەین کە هەبوونی خۆمان و هەمیش پێودانگە دیموکراتی و مرۆڤایەتیەکان بپارێزین. بە بڕوای من، مافی ئەوەمان هەیە کە بمانەوێت ئەوان پشتیوانیمان لێبکەن. ئێمە داوای ئەوە دەکەین و ئەوە ئەرکی ئەوانە. ئەگەر ئەمە نەکەن، وابیردەکەینەوە کە ئەرکی مرۆیی خۆیان بەجێناگەیەنن”.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …