د. خەباشیی: هاوپەیمانیی کورد و عەرەب پرسێکی گرنگە

ئەندامی کۆمەڵەی یاسای نێودەوڵەتیی میسر و ئەندامی ناوەندی عەرەبیی-ئەوروپیی بۆ یاسای نێودەوڵەتیی، موختار خەباشیی ڕایگەیاند، هاوپەیمانیی نێوان کورد و عەرەب لەم قۆناغەدا پرسێکی گرنگە و وتی زۆر خاڵی هاوبەشی لە نێوان هەردوو گەلداهەیە کە دەتوانن ڕێگریی لە دەستێوەردانی دەرەکیی بکەن.

ئەندامی کۆمەڵەی یاسای نێودەوڵەتی میسر و ئەندامی سەنتەری عەرەبیی-ئەوروپیی بۆ یاسای نێودەوڵەتیی د. موختار خەباشیی لە لێدوانێکیدا بۆ بە ئاژانسی هەواڵی هاوار لەبارەی گرنگیی هاوپەیمانیی کوردیی و عەرەبیی دوا.

د. موختار ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کاتە هەستیارەدا هاوپەیمانیی و پێکەوەژیانی کورد و عەرەب پرسێکی زۆر گرنگ و پیرۆزە و وتی: هاوپەیمانییەکان ڕێگریی ئەکەن لە دەستێوەردانی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش بۆ خۆی کاری هاوبەش وائەکات تواناکانی هەردوو گەلی عەرەب و کورد ببێتە یەک و ببێتە هۆی پارستنی ئاسیشی هەردوو گەل.

ئەوەشی خستەڕوو، شکستهێنان یان کۆتاییهێنان بە تیرۆر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بابەتی سەرەکییە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دەسەڵاتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشی ئەوە ئەکات کە کۆنترۆڵی پرسی تیرۆر بکات، 51 هەزار داعش لە زیندانەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادان… لە کەمپی هۆڵ، بینیمان کە بانگەوازێک بۆ دەوڵەتەکان هەبوو کە ئەم داعشانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان، بەڵام دەوڵەتەکان ئەم بانگەوازەییەیان رەتکردەوە”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەدیهێنانی پێکەوەژیان پێویستە لە هەردوو لاوە بێت؛ پێویستە بەڕێوەبەرایەتییەکی سیاسیی هاوبەش هەبێت و لە سروشتی هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەب و کورد تێبگەین. پرسی خۆبەڕێوەبەریی یان فیدراڵیی گرنگە هەروەها پێویستە ئەتواندرێت ببێتە چارەسەریی و ئەم بابەتەش ئەبێت بە فراوانیی وتووێژی لەبارەوە بکرێت. هەروەها ئەبێت میکانیزمی دانوساندن لە نێوان بەڕێوەبەریی خۆسەر و حکومەتی ناوەندیی دا لە چوارچێوەی قانونیی دا بێت.

خەباشی هێمای بەوەشکرد که هیچ ململانێیەکی مێژوویی له نێوان عەڕەب و کورددا نییه و گوتی: “لە رێککه وتنی سیڤەرەوە داگیرکەران رۆڵی گەورەیان هەبووه له هێنانه ئارای ئه و کێشانه، ئەم ڕێککه وتنە کە له 10ی ئابی 1920 واژۆ کراوە یەکێکە لەو زنجیرە پەیماننامانە کە زلهێزە نێودەوڵەتییەکان دوای شکستیان لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا واژۆیان کردوە، پەسەندکردنی پەیماننامەکە لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە دوا بزمار بوو لە تابووتی لەناوچوونی، هۆکاری ئەم لەناوچوونە بوو شکستی زلهێزەکان لە جەنگی جیهانی یەکەمدا. رێککەوتنەکە دەوڵەتێکی لە موسڵ و ئەنادۆڵ بە کورد بەخشی، بەڵام لایەنە نێودەوڵەتییەکان لەو کاتەدا ئەم بەڵێنەیان شکاند.

خەباشی ڕاشیگەیاند، گەلی کورد ئەتوانێت قەناعەت بە گەلی عەرەب بکات کە ئامانجی ئەوان دابەشبوون نییە، بەڵکو ئامانجیان پێکەوەژیانە لە چوارچێوەی دەستوورێکی بنەڕەتیی کە عەدالەت، زمان و خۆبەڕێوەبەریی یان فیدرالیزم کە لەلایەن بەڕێوەبەرێتییەکی هاوبەشەوە بەڕێوە ببردرێت و هابەشبن لە حکومەتی نێودەوڵەتیی.

ئەندامی کۆمەڵەی یاسای نێودەوڵەتیی میسر و ئەندامی ناوەندی عەرەبیی-ئەوروپیی بۆ یاسای نێودەوڵەتیی، لەوەشدوا کە زۆر خاڵی هاوبەش لە نێوان کورد و عەرەبدا هەیە و دەشڵێت: “چوارچێوەی گشتیی ئەم پێکەوەژیانە و نییەتی باش و دەسەڵاتی هاوبەش ئەتوانێت ببێتە هۆی رێگریی کردن لە دەستێوەردانی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی. هەروەها دەتوانن ببنەهۆی هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا، هێزی پێکەوەژیانی نێوان هەردوو گەل گەورە و مێژووییە، لە جیهانی عەرەبیی دا زۆر کادر و مرۆڤی کورد هەن کە ڕۆڵێکی گرنگ ئەگێڕن لە فەرهەنگ و ئیدارە و داب و نەریتی عەرەبەکان”.

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …