حکومەتی هەرێم بە نهێنیی پارەدەدات بە تورکیا

مێدڵ ئێست ئای بەریتانی رایەگەیەنێت، وەک قەرەبووی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەوەیە تورکیا چەند سەد میلیۆن دۆلارێک بدات بە عێراق، بەڵام حکومەتی هەرێم بەڕێککەوتنێکی نهێنیی قەرەبووی تورکیا دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩/٣/٢٠٢٣ماڵپەڕی مێدڵ ئێست ئای بریتانی ڕاپۆرتێکی بڵاویکردەوە، تیایدا ئەوەی خستوەتەڕوو: رەنگە دەوڵەتی تورکیا چەند سەد میلیۆن دۆلارێک وەک قەرەبووی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بدات بە حکومەتی عێراق.

مێدڵ ئێست ئای لە راپۆرتەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە: لەگەڵ ئەوەشدا، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕێککەوتنی نهێنی قەرەبووی ئەو پارەیە دەکاتەوە کە تورکیا دەیدات بە عێراق.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *