سه‌ردار ستار
“له سه‌د ساڵی رابردوو، ده‌وڵه‌تی توركیا سیاسه‌تێكی له‌نێو كوردان به‌ڕێوه بردووه، ئه‌ویش؛ هه‌ندێك كوردی به‌كرێگیراو و نۆكه‌ر ده‌خاته پاڵ خۆی و له‌به‌رامبه‌ر كوردانی تری ئازادیخواز و نه‌ته‌وه‌یی به‌كاریان دێنێت”.
سەردار ستار لە وتارێکدا کە لە گۆڤاری سەرخۆبووندا لە ژێر ناونیشانی “ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌ده‌كه، چیان له سلێمانی ده‌وێ؟” بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە داوە بەرامبەر بە سلێمانی و هەروەها پارچەکانی دیکەی کوردستان.
دەقی وتارەکە بەم جۆرەیە:
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئیراده‌ی گه‌لی كورد له هیچ پارچه‌یه‌ك نانسێت، به هه‌موو هێز و توانای به هاوكاری ناتۆ كار ده‌كات بۆ له‌ناوبردنی. له سه‌د ساڵی رابردوو، ده‌وڵه‌تی توركیا سیاسه‌تێكی له‌نێو كوردان به‌ڕێوه بردووه، ئه‌ویش؛ هه‌ندێك كوردی به‌كرێگیراو و نۆكه‌ر ده‌خاته پاڵ خۆی و له‌به‌رامبه‌ر كوردانی تری ئازادیخواز و نه‌ته‌وه‌یی به‌كاریان دێنێت، كاتێك كاریش به‌وان نه‌ما، ئه‌وكات ئه‌وانیش له‌ناو ده‌بات. ئه‌و سیاسه‌ته به چه‌ندین شێوه تا ئێستا دووباره بۆته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و سیاسه‌ته ئاشكرا بووه، به‌ڵام هێشتا كوردێك هه‌یه به‌پێداگریه‌وه خۆی ده‌خزێنێته باوه‌شی داگیركه‌رانه‌وه.
دوای راپه‌ڕینی ١٩٩١ له باشووری كوردستان، ده‌رفه‌تێك كه‌وته ده‌ست گه‌لی كورد، دوای ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا نه‌یتوانی رێگه له دروست بوونی ئه‌و ده‌رفه‌ت و ده‌سكه‌وتانه بگرێت، ئه‌مجاره كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد، چۆن ئه‌و ده‌رفه‌ته له دژی پارچه‌كانی تر به‌تایبه‌ت له دژی باكووری كوردستانی بهكاربههێنێت. به‌گشتی ئه‌وه‌مان له یادهگه زیندووه كه چۆن په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له ١٩٩٢ یه‌كه‌م بڕیاری بۆ لێدانی له گه‌ریلای ئازادی كوردستان بووه. به‌مه‌ش نه‌وه‌ستاوه له ١٩٩٣ له‌سه‌ر داوای توركیا، په‌كه‌كه خستنه لیستی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان، هه‌روه‌ها په‌لاماره‌كانی ١٩٩٥ و ١٩٩٧ و دواترینیشیان له ٢٠٠٠ بوو. ئه‌م هێرش و په‌لامارانه هه‌موویان به راسته‌خۆ و به‌ناڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا و هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی باشوور بووه، به‌تایبه‌ت په‌ده‌كه رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه.
دوای پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی و دیل كه‌وتنی رێبه‌ر ئاپۆ، په‌كه‌كه زۆرترین هه‌ولیدا تاكو كێشه‌ی كورد به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر ببێ، بۆ ئه‌مه‌ش زۆرترین جاڕنامه و گه‌ڵاڵه‌نامه و به‌یاننامه و ئاگربه‌ست و دیالۆگ و گفتوگۆی ئه‌نجامداوه، زۆربه‌ی كاته‌كانیش سه‌ركرده‌كانی باشووری ئه‌ركدار كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن یارمه‌تیده‌ربن له خۆشكردن و زه‌مینه سازی بۆ گفتوگۆ دانوستان. نمونه‌ی ئاگربه‌ستی ١٩٩٣ و رۆڵی سكرتێری یه‌نه‌كه‌ی ئه‌وكات ج.تاڵه‌بانی له‌وباره‌یه‌وه ده‌زانرێت.
له‌و ٢٣ ساڵه‌ی رابردوو په‌كه‌كه زۆرترین هه‌وڵی داوه بۆ ئه‌وه‌ی رێكخستنه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراتیه‌كانی كوردستان له رێگه‌ی كۆنگره‌یه‌ك یان كۆنفرانسێكی نه‌ته‌وه‌یی بێنه لای یه‌كتر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كه‌مینی هه‌نگاوی له ساڵی ١٩٩٩ هاویشت به سازكردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان “كه‌نه‌كه”، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان نوێنه‌ریان له‌وێ له دیالۆگێكی راستهوخۆدابن، تاكو بتوانرێت له‌به‌رانبه‌ر داگیركه‌ران كورد به‌هێز ده‌ربكه‌وێت. دواین هه‌وڵیش له ٢٠١٣ بهپرۆژیهكی زۆر روون و به‌رچاو و به زۆر لهخۆبردنهوه هه‌نگاوی نا، تا ئه‌و ئاسته‌ی پێی له‌جه‌رگی خۆشی ناو، مه‌سعود بارزانی وه‌ك هاوسه‌رۆك بۆ كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی په‌سند كرد، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین فیداكاری بوو رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه كردیان له مێژووی تێكۆشانی خۆیاندا.
له ساڵی ٢٠١٥ به‌دواوه گه‌لی كورد زۆر به‌هێز له گۆڕه‌پانی سیاسی خۆی نیشاندا، به‌تایبه‌ت له باكووری كوردستان. گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتخوازه‌كان به ٨٠ په‌رله‌مانتار چوونه په‌رله‌مانی توركیا و رێژه‌ی سه‌دا ده‌یان تێپه‌ڕاند و ده‌سه‌ڵاتی ئهكهپهیان به‌چۆكدا هێنا، هه‌روه‌ها زیاتر له ١٠٠ شاره‌وانیان به‌ده‌ست خست و دیالۆگ و دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه به‌ڕێوه ده‌چوو. ئیدی پرسه‌كان له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری دابوون. ئه‌مه و سه‌ره‌ڕای هێرشه‌كانی داعش و داگیركردنی شه‌نگال و په‌لاماردانی كۆبانێ و هه‌رێمه‌كانی هێڵی ناوه‌ڕاست له باشوور كه به هه‌رێمه جێناكۆكه‌كانی مادده‌ی ١٤٠ ده‌ناسرێن. له‌مانه‌شدا گه‌لی كوردستان و هێزه‌كانی پاراستنی له عه‌فرینه‌وه تاكو گوڵاڵه له به‌رانبه‌ر چه‌ته‌كانی داعش و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه دابوون.
كاتێك ده‌وڵه‌تی توركیا تێكشكانی داعشی له كۆبانێ و دواتریش له شه‌نگال و ره‌ققه‌دا بینی، ئه‌مجاره خۆی كه‌وته ناو شه‌ڕه‌كه، بۆیه له هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی دابووی په‌شێمان بوویه‌وه‌و له بچوكترین بیانو گه‌ڕا بۆ زۆرترین هێرشكردن. ئه‌نجام داگیركردنی عه‌فرین و سه‌رێكانی و گرێسپی و جه‌رابلوس و باب و عه‌زازی به‌دواداهات له رۆژئاوای كوردستان، هه‌مانكات په‌لامار و هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا له باشووری كوردستان.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كان له ٢٠١٦ په‌ده‌كه به‌ره‌ی خۆی هه‌ر زوو له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا یه‌كلا كرده‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وان جموجۆڵی كرد، بۆیه‌ش هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تی توركیا بوون له داگیركردنی هه‌رێمه‌كانی رۆژئاوا، هه‌روه‌ها په‌لكێشكردنی سوپای توركیا بۆ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا. بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌نه‌كه‌سه دوای داگیركردنی عه‌فرین چوو باره‌گای له‌وێ كرده‌وه، هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی پێشوازی سه‌رۆكی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریای كرد، هه‌روه‌ها له داگیركردنی گرێسپی و سهرێكانیدا نێچیرڤان بارزانی گوتی؛ “ده‌وڵه‌تی توركیا له دژی گه‌لی كورد نییه، به‌ڵكو له دژی په‌كه‌كه یه”!! به‌هه‌مان شێوه له كاتی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیاش مه‌سرور بارزانی چه‌ندین جار ئه‌وه‌ی دووپات كردۆته‌وه كه؛ “سوپای توركیا له به‌ر په‌كه‌كه دێته باشوور، ئه‌گه‌رنا ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ توركیا نییه‌و پێچه‌وانه دۆستی یه‌كترین”!!
په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا دوای كۆچی دوای ج.تاڵه‌بانی به هه‌لیان زانی بۆ ئه‌وه‌ی یه‌نه‌كه بكێشنه ژێر ركێفی خۆیان، بۆیه‌ش وه‌ك چۆن خستیانه ژێر باری ریفراندۆمی شكستخواردووه، به‌هه‌مانشێوه ویستیان بیكه‌نه هاوبه‌ش له شه‌ڕیان له دژی ده‌سكه‌وته‌كانی رۆژئاوا‌و ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان به‌گشتی. له‌وباره‌یه‌وه له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه كاریان له‌سه‌ر یه‌نه‌كه ده‌كرد. یه‌نه‌كه دوای كۆنگره‌ی چواری توانی تا ئاستێك خۆی كۆبكاته‌وه، یان راستر بڵێین ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره به‌دڵی ئه‌وان نه‌بوو، بۆیه زۆرترین هه‌وڵیان دا تاكو یه‌نه‌كه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی ناوخۆی و پارچه‌بوون و خه‌ریك بوونی به‌كێشه‌ی لاوه‌كی بكه‌ن. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه داگیركه‌ر له‌به‌رانبه‌ر گه‌لی كوردی پیاده ده‌كه‌ن به‌ناوی كوردی باش و كوردی خراپ، ئه‌مجاره په‌ده‌كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌به‌رانبه‌ر یه‌نه‌كه به‌ڕێوه ده‌برد، به‌تایبه‌ت له‌به‌رانبه‌ر هاوسه‌رۆكانی، بۆیه لایه‌كی به “برازاكانی به‌ناو ده‌كرد، لایه‌نێكیشی به تێكده‌ر و بكوژی قاسم سلیمانی و جاشایه‌تی بۆ ئێران دهناسناد و ئۆباڵی شكستی ریفراندۆمی ده‌خسته ئه‌ستۆی ئه‌وان”.
له دوای ته‌ممووزی ٢٠٢١ یه‌نه‌كه هه‌ندێك گۆڕانكاری له‌ناو خۆیدا كرد، سیسته‌می هاوسه‌رۆكی گۆڕی بۆ سه‌رۆك و كۆمه‌ڵێك ئاڵوگۆڕی له‌ناو ئۆرگانه‌كانیدا كرد. په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا چاوه‌ڕێ بوون یهنهكهیهكی لاواز و دهستهمۆكراویان بكه‌وێته ده‌ست، بۆیه‌ش به‌گه‌رمی پێشوازیان له گۆڕانكاریه‌كان ده‌كرد، وایان لێكده‌دایه‌وه كه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و وڵاتپارێزی یه‌نه‌كه به چوونی گرووپێك ئیتر ته‌واو ده‌بێ و رێگایهكهیان بۆ ده‌بێته ده‌شت. یه‌نه‌كه له چاكسازیه‌كانی ناوخۆی به‌رده‌وامبوو، په‌ده‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا و هه‌ندێك زانیاری ده‌ڵێن كه مۆسادی ئیسرائیلیش هه‌بوو، له ئۆپه‌راسیۆنێكی بێده‌نگدا به‌رپرسیاری ده‌زگای زانیاری یه‌نه‌كه ئه‌ژی ئه‌مینیان به ته‌واوی تۆمار و زانیاریه‌كانی ئه‌و ده‌زگا هه‌واڵگریه برده هه‌ولێر و له‌وێ جێنشینیان كرد. ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌نه‌كه‌یان په‌سند نه‌كرد، ئه‌مه‌ش بووه سه‌ره‌تای قۆناخێكی نوێ له سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی به‌رجه‌ستی یه‌نه‌كه و په‌ده‌كه.
په‌یوه‌ندی په‌كه‌كه و یه‌نه‌كه زیاتر له ٤٠ ساڵه به‌رده‌وامن، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكجار ئاڵۆزی و ناكۆكیشی تێكه‌وتبێ، به‌ڵام به‌گشتی پێكه‌وه زۆرترین كار و چالاكیان ئه‌نجامداوه، دیالۆگ و چاوپێكه‌وتنه‌كانی ج.تاڵه‌بانی و مامۆستا ئیراهیم ئه‌حمه‌د و گشتی كادیره دێرینه‌كانی یه‌نه‌كه له گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆ گه‌واهی ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌ده‌ن. له‌لایه‌كیتریش په‌كه‌كه هیچ كاتێك یه‌نه‌كه‌ی له ساته تهنگهكاندا به‌ته‌نهای به‌جێنه‌هێشتووه، به‌تایبه‌تیش له كاتی نه‌خۆش كه‌وتنی ج.تاڵه‌بانی و كۆچی دوایكردنی، هه‌روه‌ها له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠١٣ و ٢٠١٨ و ٢٠٢٢ راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ پشتگیری كاندید و لیستی یه‌نه‌كه‌ی كردووه. ئه‌مه‌شی به ئه‌ركێكی وڵاتپارێزی و نه‌ته‌وه‌یی زانییوه. هه‌رچه‌نده له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نیش بۆته جێگه‌ی ره‌خنه و تیر و توانج، به‌ڵام په‌كه‌كه به پێویستی قۆناخی زانیوه كه هێزێكی وه‌ك یه‌نه‌كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌موكوڕی و هه‌ڵه‌كانیشی، به‌ڵام هه‌بوون و به‌رده‌وامبوونی له سیاسه‌تی كوردستانیدا پێویسته، بۆیه‌ش پێویسته هاوكاری بكرێت. به‌تایبه‌تیش له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته داگیركهریهیی ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌ده‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی سلێمانی، پێویسته یه‌نه‌كه هه‌بێ و لاواز نه‌بێ، چونكه توركیا و په‌ده‌كه ده‌یانه‌وێت هه‌رێمی سلێمانیش وه‌ك دهۆك و هه‌لێر داگیر بكه‌ن و بیكه‌نه مه‌یدانی ته‌راتێنی هێزه‌كانی میت – پاراستن و بهكرێگیراوان و نۆكه‌رانیان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌نه‌كه ملی بۆ داواكاریه‌كانی په‌ده‌كه و توركیا نه‌داوه، بۆیه ده‌زگای هه‌وڵگری “میت – پاراستن” هێرشه‌كانیان له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌نه‌كه چڕ كردۆته‌وه. ئه‌وه‌شیان به هێرش بۆ سه‌ر هه‌ڤاڵی پێشه‌نگ و ئه‌ندامی كۆنسه‌ی گشتی كه‌جه‌كه دیار غه‌ریب “هه‌ڤاڵ هه‌ڵمه‌ت” له ٢٦ی حوزیرانی ٢٠١٩ ده‌ستپێكرد و هه‌وڵیانداوه له ههرقۆناخێكدا هێرشه‌كانیان زیاتر چڕ بكه‌نه‌وه و تاكتیك و پلانی نوێ بخه‌نه كار. بۆیه له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو له ناوه‌ندی سلێمانی و گه‌رمیان هه‌ریه‌ك له كه‌سایه‌تی شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێزانی گه‌له‌كه‌مانی وه‌ك ” شوكری سه‌رحه‌د، زه‌كی چه‌له‌بی، فه‌رهاد دێرك، مامۆستا شه‌ماڵ و ناگیهان ئاكارسه‌ل” یان شه‌هید كردووه. له‌گه‌ڵ سه‌دان هێرشی تری ئاسمانی له شارباژێڕ و پێنجوێن و گه‌رمیان و ئاخجه‌له‌ر و چه‌مچه‌ماڵ و شوێنه جیاجیاكانی تریان ئه‌نجامداوه. واتا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌ده‌كه ده‌یانه‌وێت بیسه‌لمێنن كه هه‌رێمی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری شوێنێكی نائارامه، لهلایهكیتیریش ده‌یانه‌وێت یه‌نه‌كه و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بترسێنن و پێی بڵێن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته نهتهوهیهكانت به‌رده‌وامبیت، ئه‌وا به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وامی بههێرشهكانمان ده‌ده‌ین.
دواین هێرشی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا به هاوكاری ده‌زگای پاراستنی په‌ده‌كه بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بوو. هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و به‌چه‌كی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له ٧ی نیسان، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه و به‌زاندنی هه‌موو سنورێكی هاوسێ بوون و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و مافی هاوبه‌شه. ده‌وڵه‌تی توركیا له ئێستا ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن له ١٤ی ئایار ئه‌نجامبدات، بۆ ئه‌مه‌ش جارێكی‌تر ئه‌كه‌په كه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی كۆمار ده‌كات، ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وێت و بۆ پێنج ساڵی تر ببێته‌وه ده‌سه‌ڵات، هه‌مانكات سه‌ده‌ی دووه‌م له ته‌مه‌نی كۆماری توركیا به “ئه‌ردۆغان و ئه‌كه‌په” ده‌ستپێ بكات. له‌ئێستا ئه‌كه‌په و ئه‌ردۆغان تاكه كۆسپ له‌به‌رده‌م خۆیان كوردی ئازاد ده‌بینن كه په‌كه‌كه و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیانه‌ی رۆژئاوا‌و شه‌نگال و سلێمانییه. بۆیه‌ش ده‌یانه‌وێت به گورز وه‌شاندن له كوردی ئازاد، مۆڕاڵی كوردانی باكوور و هێزه دیموكراتیخوازه‌كان بشكێنن و نه‌هێڵن له هه‌ڵبژاردنی ١٤ی ئایار به‌هێز ده‌ركه‌ون، واتا وه‌ك چۆن گه‌لی كورد له سه‌د ساڵی یه‌كه‌می كۆمار به ژێر ده‌ستی و چه‌وسانه‌وه‌و داگیركه‌ری و به‌هیچ نهژماردن ده‌ستی پێكرد، له سه‌د ساڵی دوومیش به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وام بێت.
له ئێستا گه‌لی كورد خاوه‌ن سیاسه‌تێكی به‌رفره‌وانه، واتا له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی شه‌ڕی چه‌ته‌كانی داعش له ٢٠١٤ تا ئێستا، له‌ماوه‌ی ئه‌و نۆ ساڵه‌ی رابردوو توانیویه‌تی سیاسه‌تێك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی له دژی داعش به‌ڕێوه‌ببات و كه‌میش بێ هه‌ندێك ده‌سكه‌وتی به‌ده‌ستخستووه. ئه‌مه‌ش بۆته هۆكار به‌تایبه‌ت خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتیانه‌ی باكوور و رۆهه‌ڵاتی سووریا له‌گه‌ڵ زۆر هێز و لایه‌ن له‌ناو دانوستاندن دابێ و ده‌رفه‌تی سیاسی له‌به‌رده‌م بكرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش بینیمان هه‌ڤاڵ مه‌زڵوم كۆبانێ وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “قه‌سه‌ده” له نێوده‌وڵه‌تی په‌سند كراوه، په‌یوه‌ندیه‌كانیشی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و ئاگاداری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌چن. ئه‌مه ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌ده‌كه‌ی ده‌هری كردووه، بۆیه هه‌رچی له‌ده‌ستیان دێ ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی سیاسی و دیبلۆماسی و له‌شكری له‌به‌رده‌م هه‌ڤاڵ مه‌زڵوم و به‌رپرسانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا كه‌مبكه‌نه‌وه.
له شه‌ڕی دژی داعشدا یه‌نه‌كه جێپه‌نجه‌ی له هاوكاری كردنی رۆژئاوا دیاربووه، ئه‌مه‌ش له رزگار كردنی كۆبانێ زیاتر خۆی ده‌رخسته ده‌ر، تاكو گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه له‌كۆتای ساڵی رابردوو سه‌رۆكی یه‌نه‌كه بۆ جاری یه‌كه‌م بۆ خۆی به سه‌ردانێكی فه‌رمی بچێته رۆژئاوا‌و له‌لایه‌نه فه‌رمانداریه‌تی قه‌سه‌د و هاوسه‌رۆكانی په‌یه‌ده و به‌رپرسانی رۆژئاوای كوردستان پێشوازی لێكرا. دیسان سه‌رۆكی یه‌نه‌كه له هاوینه هه‌واری دوكان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆ لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد له‌سه‌ر بنه‌مای چالاك كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان بۆ كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی، ده‌گوترێ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه نامه‌ی هه‌ریه‌ك له فه‌رمانداری قه‌سه‌ده مه‌زڵوم عه‌بدی و هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه جه‌میل بایكی خوێندببووهوه. به‌هه‌مان هێز و بڕشت گوتاری رۆژی راپه‌ڕینی له‌به‌رده‌م هه‌زاران له لایه‌نگرانی له یادی ٣٢ ساڵه‌ی راپه‌ڕیندا، دیسان گوتاری ڤیدیۆیی له نه‌ورۆزی یه‌ك ملیۆنی ئه‌مساڵی ئامه‌د، ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌رۆكایه‌تی یه‌نه‌كه ده‌یه‌وێت به‌پشت به‌ستن به پاشخه‌نه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتیه‌كه‌ی، جارێكی‌تر وه‌كو هێزێكی بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌تی باشوور و گشتی كوردستان ده‌ركه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش مافێكی ئاسایی خۆیه‌تی.
په‌یوه‌ندی به‌رپرسانی یه‌نه‌كه و هه‌ڤاڵانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا له زۆر بواردا به‌ره‌و پێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیووه. دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كۆپته‌ری هێزه‌كانی قه‌سه‌ده له سنوری چه‌مانكێی دهۆك له ئه‌نجامی هه‌وره تریشقه كه‌وتنه خواره‌وه و نۆ شه‌رڤان و فه‌رمانداری هێزه تایبه‌ته‌كانی رۆژئاوا له‌ناویدا شه‌هیدبوون. ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌ده‌كه به‌و رووداوه خۆیان زۆر بچوكبینی، وه‌كو ئه‌وه‌ی چۆن رۆژئاوای كوردستان بۆته خاوه‌ن كۆپته‌ر و به ئاسمانی ئه‌واندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن!! بۆ ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیا بانگێشه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه یه‌نه‌كه ئه‌و كۆپته‌رانه‌ی له فه‌ڕه‌نسا وه‌رگرتوه‌و ئه‌وانیش ئه‌و كۆپتهرانهیان داوه به رۆژئاوا، به‌و هۆكاره‌ش بڕیاریاندا كه گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بۆ توركیا تاكو مانگی ته‌ممووز بووه‌ستێنن.
بێگومان رۆژئاوای كوردستان مافی خۆیه‌تی كه بتوانێ له‌لایه‌ك سیاسه‌تێكی فره‌وان په‌یڕه‌و بكات، له‌لایه‌كیتریش كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له هه‌موو بواره‌كان به‌ده‌ست بخات، بۆیه‌ش زۆر ئاسایه كه كۆپته‌ر و فڕۆكه‌ی جۆراو جۆری هه‌بێ له چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها بۆ شه‌ڕ كردن له‌به‌رانبه‌ر چه‌ته‌كانی داعش كه هێشتا مه‌ترسیه‌كی سه‌ره‌كین له سه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی رۆژئاوا‌و باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌كار بێنێت. بۆیه‌ش پێویسته هاوپه‌یمانی دژی داعش و دۆسته‌كانیان یارمه‌تی زیاتریان بده‌ن، تاكو بتوانن پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتر تۆمار بكه‌ن.
ئه‌كه‌په – مه‌هه‌په و په‌ده‌كه، چاره‌نووسی خۆیان به‌ستۆته‌وه به‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه، بۆیه‌ش له‌و باره‌وه له‌ناوخۆی توركیا به راست و چه‌پ هێرشی سه‌ر هێزه كوردستانی و چه‌پ و ئازادیخواز و دیموكراتخواز و ژنان و گه‌نجان ده‌كه‌ن. له‌لایه‌كیتریش به رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هێزه چه‌ته و كۆنتڕا گه‌ریلاكانی وه‌ك “هودا پار- حیزبوڵڵا” ده‌یانه‌وێت به كوشتن و له‌ناوبردن و كۆمه‌ڵكوژی چاوی كوردان بترسێنن و بڵێن؛ ساڵانی نۆوه‌ت و رۆژه تاریكهكانتان وه‌بیر دێنینه‌وه. بۆیه‌ش پهیامێكیتریشیان هه‌یه ئه‌ویش ده‌ڵێن؛ به‌خۆشی بێ و به‌ترشی بێ هه‌رده‌بێ ئێمه دهسهڵاتبین.
ئه‌كه‌په – مه‌هه‌په و ئه‌نه‌كه‌سه و داعش زۆر هه‌وڵیاندا ئه‌مساڵ هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر رۆژئاوا به‌رده‌وامی پێبده‌ن، به‌ڵام كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه تا ئاستێك رێگری له‌م هێرشه كرد. له‌لایه‌كیتریش ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی په‌ده‌كه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی میدیا به‌رده‌وامی پێ بدات، له‌لایه‌كیتریش رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنی نێوان یه‌نه‌كه و ته‌ڤگه‌ری ئازادی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و هێز و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتخوازه‌كان رووبه‌ڕووی تێك‌شكان بكه‌نه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك په‌ده‌كه و ئه‌كه‌په – مه‌هه‌په گه‌مارۆی ئاسمانی و هه‌مانكات گه‌مارۆی ئابووریشیان خستۆته سه‌ر سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌نه‌كه چاوترسێن بكه‌ن و مل بۆ داگیركه‌ری و به‌كرێگیراویه‌تی نزم بكات و به‌گوێره‌ی ویسته‌كانی په‌ده‌كه و ئه‌كه‌په هه‌ڵسوكه‌وت بكات.
ئه‌وه ئاشكرایه كه په‌ده‌كه له دوای نه‌خۆش كه‌وتنی ج.تاڵه‌بانییه‌وه تا رۆژی ئه‌مڕۆ ویستویه‌تی یهنهكهیهكی بێ ئیراده و بێ توانا و دوور له سیاسه‌ت و هزر و باوه‌ڕیه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خۆی به‌بێته یاریه‌كی بچوك له‌ده‌ست ئه‌واندا، ئه‌وه به روونی ده‌بینین كه حكومه‌تی په‌ده‌كه ماوه‌ی سێ ساڵه گه‌مارۆی ئابووری خستۆته سه‌ر سلێمانی، هه‌مانكات به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سلێمانی و یه‌نه‌كه‌ش ته‌شیر ده‌كات و ئه‌وه‌شی نه‌شاردۆته‌وه كه ده‌بێ یه‌نه‌كه ده‌ستبه‌رداری هێڵی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی بێ و وه‌ك ئه‌وان به‌بێته كۆیله و دارده‌ستی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا.
یه‌نه‌كه نزیكه‌ی ماوه‌ی ساڵێك چ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ق.تاڵه‌بانی و چ وه‌ك وه‌زیره‌كانی، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت “مه‌سرور بارزانی” نەکرد، هه‌مانكات له به‌رانبه‌ر به هه‌وڵه تێكده‌ره‌كانی ده‌زگای پاراستنی په‌ده‌كه و لێدوانی وته‌بێژی به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێم جوتیار عادل، سه‌رۆكی یه‌نه‌كه ب.تاڵه‌بانی به‌یاننامه‌یه‌كی زۆر توندی بڵاكرده‌وه كه پێویست بوو. ده‌بێ یه‌نه‌كه ئه‌و قۆناخه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وامی پێ بدات، ئه‌گه‌رنا تاكڕهویهكانی په‌ده‌كه و سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌تایبه‌ت گه‌مارۆكانی سه‌ر هه‌رێمی سلێمانی نه‌ك سووك ناكه‌ن، به‌ڵكو په‌ده‌كه هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌نه‌كه و سڵێمانی بخاته ژێر ركێفی خۆی.
له هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌موو ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌یكات، به ئاگاداری و چاوساغی ئه‌مریكایه، بۆیه له‌بنه‌مادا په‌یامه‌كان له‌و هێرشه له گه‌ڵ په‌یامه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، هه‌مانكات په‌یامی ئه‌مریكاش هه‌بوون، ئه‌ویش جارێكی‌تر به فه‌رمانداریه‌تی قه‌سه‌د و به‌رپرسانی یهنهكهشیان گووت كه ئێمه نه‌بین ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌توانێ له هه‌ر شوێنێك له ئێوه بدات، بۆیه پێویسته وه‌كو ئێمه ده‌مانه‌وێت وا هه‌ڵوسوكه‌وت بكه‌ن. چونكه له بنه‌مادا ئه‌وه‌ی یاریه‌كه به به‌رفره‌وانی ده‌گێڕێ ئه‌مریكایه نه‌ك توركیا، به‌ڵام بێگومان توركیاش وه‌كو گایه هاره ئیسپانیایهكانی لێهاتووه، له كوێ ده‌رفه‌تێك بۆ كوردی ئازاد و هێزه دیموكراتخوازه‌كان هه‌بێ، ئه‌وا بێگومان هێرشی ده‌كاته سه‌ر، جا به‌هه‌ر نرخێك بێت. واتا ده‌بێ ئه‌وه بزانرێت هه‌تاكو توركیایه‌كی دیموكراتی كه هه‌موو كێشه‌كانی به كێشه‌ی كوردیشه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌وڵه‌تی توركیا مه‌ترسیه بۆسه‌ر هه‌موو گه‌لی كورد. له‌لایه‌كیتریش هه‌تاكو به‌ستنی كۆنگره یان كۆنفرانسێكی دیموكراتیانه كه هه‌موو لایه‌نه كوردیه‌كان تێدا به‌شداربن له ده‌ره‌وه‌ی په‌ده‌كه، هه‌مانكات تاكو په‌ده‌كه ده‌خرێته ژێر په‌یمانێكی شه‌ره‌فی نه‌ته‌وه‌یی كه نه‌توانێت به ئاره‌زووی خۆی به‌ناوی كورد و كوردستانه‌وه جموجۆڵبكات، مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌وامن. بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هێز و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراتخوازه‌كانی كوردستانی به‌بێ چه‌ند و چوون و به‌بێ هیچ سڵكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌و ئامانجه گه‌وره‌كه هه‌نگاو بنێن و هیچ هه‌ڕشه و هێرش و په‌لامارێك نهیانترسێنێ و یه‌كێتی و یه‌كریزی خۆیان زیاتر پته‌و بكه‌ن و هێرش و پیلانه‌كانی ئه‌كه‌په – مه‌هه‌په و په‌ده‌كه پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.