ستراتیژی سفرکردنەوەی کێشەکان

 

 ئارام حاجی

 

لە ئاکامی ئەو داڕمانە سیاسیی و فەرمانڕەوایەتییە نەریتییەی هەرێم، کە لە سەر ئاستی ناوخۆیی هەرێم  و عێراق و هەرێمایەتی و جیهان پێی گەیشتویین و بە جێیەک گەشتووە کە نەدەسەڵاتدارانی بێ سەرووبەر بۆیان تەگبیر دەکرێت و نە ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستەقینە بوونی هەیە بەرەی لێبگرێت. هەمووانیش چاویان لە دەرچەیەکە بۆ ڕزگاربوون لێی تاکە دەرچە بۆ ڕزگاربوون، گرتنە بەری ستراتیژی سفرکردنەوەی کێشەکانە بەگشتی و بێ ئیستیسنا کۆبوونەوەی گشتە لەدەوری خەمێکی ڕاستەقینە بۆ دەربازبوون . حەکیم ئەوەیە دەستپێشخەری بۆ ئەم بانگەوازییە دەکات و لەژێر چەتری ڕێبەرایەتی ڕەواو خاوەندارێتی ڕاستەقینەدا دەگەڕێتەوە بۆ ئاوڕدانەوەی جدیی لە میحنەتەکەو کەوتنە سەر ڕێی دەربازبوون. زەنگەکە لێدراوە. ماوەتەوە یا کۆتاییهاتنی گەمەکە،

یا چارەسەری ڕیشەیی.

 

هەروەها چێکی بکە

تا زیاتر لەسەری بخوێنیتەوە، زیاتر بۆت دەردەکەوێ ئەم پیاوە زیندانییە چەند ئازادە

کەژاڵ نوری ئەگەر جۆرج وانشنتۆن تەنیا ئەمەریکای لە کۆڵۆنی بەریتانیا و ئەوروپیەکان رزگارکردبێت و سەربەخۆیی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *