نوێترین وێنەی شێروان شیروانیی لە زیندانەوە بڵاوکرایەوە_وێنە

نوێنەری زیندانیانی بادینان، نوێنتریین وێنەی شێروان شیروانیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: پەیمان بێت سپیی بوونی هەر تاڵێکی پرچی تۆ، بێ بەرامبەر بەسەر ستەمکاراندا تێناپەڕێت!

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەیهان سەعید، نوێنەری زیندانیانییانی بادینان سێ وێنەی شێروان شیروانیی بڵاوکردوەتەوە و نووسییوەیەتی: شیروانی مەزن، وێنەکانی تۆ خەمگینی کردم، بەڵام پەیمان بێت سپیی بوونی هەر تاڵێکی پرچی تۆ، بێ بەرامبەر بەسەر ستەمکاراندا تێناپەڕێت!

نوێنەری زیندانیانییانی بادینان ئەوەشی وتووە: برا دەزانم لە ناو هەر تاڵێکی سپیی پرچی تۆدا خەمێکی گشتیی نیشتمانیی هەیە، سڵاو لە خۆڕاگریی، لە ئیرادە و مەزنیی تۆ… ئێمە لە چاوەڕوانیی دیداری تۆداین!

شێروان شیروانیی، لە تشرینی یەكەمی 2020دا لەگەڵ کۆمەڵێک رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان، لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیركران و بە بڕیاری دادگاکانی پارتی زیندانیی کران.

وێنەکان:

هەروەها چێکی بکە

“ئەگەر گەمارۆی سەر شەهبا هەڵنەگیرێت، مەترسیی گەورە سەرهەڵدەدات”

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری عەفرین و شەهبا، هۆشدارییدەدات: ئەگەر گەمارۆی سەر هەرێمەکە بەردەوام بێت، پێویستییە …