دایە پەری ناسراو بە حاجی پەری ئەندامی ئەنجومەنی شارەزووری تەڤگەری ئازادیی و ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان، کۆچی دوای کرد.
دایە پەری لە سەرەتای هەشتاکاندا شان بەشانی هاوژینەکەی لەکارو تێکۆشاندا بووە وەک ژنێکی پێشەنگ پاشان لە ساڵی ٩٠تەکاندا بزووتنەوەی ئازادیی ناسیوە و تێکۆشانی کردوە.
هەروەها لەگەل دامەزراندی تەڤگەریی ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شارەزوور جێگەی گرتوە و وەک ژنێکی ئازاو پێشەنگ و قارەمان تێکۆشاوە بۆ بەدی هێنانی خەونی میللەتەکەی.
حاجی پەری چەندین ساڵە لەناوکار و خەباتی تەڤگەری ئازادییدا تێکۆشاوە، دایکێکی ئازادیخواز و میهرەبان دڵسۆز و شۆڕشگێڕ ، دایکێک کە هەمیشە خەمی میللەتەکەی و وڵاتەکەی بووە، هەمیشە لە کارو چالاکییەکان بەشداری دەبوو و لەسەر شەقام دەنگی هەڵدەبری دژی ستەم و نادی و زووڵم و زۆری لەبەرامبەر خەڵکی هەژار و کەم دەرامەت.