سەرکردەیەک  ٦ ناوچە کە تیرۆستانی داعش تیایدا چالاکن ئاشکرائەکات

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیی رایگەیاند، لە 6 ناوچەی ناسەقامگیر لە پارێزگای کەرکوک، تیرۆریستانی داعش هەن کە لە 90%ی کردەوە تیرۆرستییەکان لەوێوە سەرچاوە ئەگرن.

تورکی ئەلعەتبی سەرکردە لە چوارچوەی هەماهەنگیی، ا لەگەڵ  بە مەعلومەی رایگەیاند، کوژران و برینداربوونی 6 ئەندامی هێزەکانی سوپا کە ئەفسەریشیان تێدایە، لە باکووری رۆژئاوای کەرکوک، ئاماژەیەکی مەترسییدارە کە پێویستە لێکۆڵینەوەی لە بارەوە بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کەرکوک 6 ناوچەی سووری لەخۆگرتووە، ئەمەیش ئاماژەیە بۆ ئەوەی لەڕووی ئەمنییەوە ناسەقامگیرە بەهۆی چالاکی شانە تیرۆریستییەکانی داعش، ئەمەش دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی هێرشی تیرۆرستیی، بەو پێیەی ئەو ناوچانە لەپشت 90%ی ئەو هێرشانەوە وەستاوە کە لەماوەی ساڵی 2023 تۆمارکراون، لەنێویاندا دۆڵی شای و حەمرین و ئەوانی دیکە….

ئەلعەتبی ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستی پێداچوونەوە بە پلانە مەیدانییەکان و چالاککردنی هەواڵگریی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانی تیرۆر لە پارێزگایەکی گرنگدا.

درەنگانی ئێوارەی دوێنێ،  لە باکوری ڕۆژئاوای کەرکوک، چەکدارانی داعش هێرشێکی تیرۆریستیان کردە سەر سوپای عێراق، کە لە ئەنجامدا کوژراو برینداری لێکەوەتەوە.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …