وتەبێژی کرێکارانى میزۆپۆتامیا: پێویستە بکوژی حسێن ئاراسان دەستگیربکرێت 

وتەبێژى ڕێکخراوى کرێکارانى میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند، چەندین هاوڕێمان لە شارەکانی  سلێمانى، دهۆک و هەولێر لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە بریندار کران و تیرۆکراون،  تا ئێستا بکوژەکان دەستگیرنەکراون.

وتەبێژى ڕێکخراوى کرێکارانى میزۆپۆتامیا موسا چیفچى، لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، لەماوەى دوو ساڵدا دەیان هاوڕێمان لە سلێمانى لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە بریندار کراون و تیرۆرکراون، بەڵام تا ئێستا بکەرانى ئەو کارانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرنەکراون و سزاى یاساىی نەدراون.

وتەبێژى ڕێکخراوەکە وتیشى، لە هەولێر و دهۆکیش بە هەمان شێوە چەندین هاوڕێمان تیرۆرکراون و بریندار کران، تا ئێستاش بکەران دادگاىی نەکراون، لەکاتێکدا ئێمە پەنابەرى سیاسیین و پێویستە بپارێزرێین.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …