پەدەکە و تورکیا و پیلانی دوای نەورۆزی سەرکەوتن

 ئاراس ئیبراهیم
گروتینی نەورۆزی ئەمساڵ کە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بەو شێوازە بەرفراوانە لە باکوری کوردستان و قەندیل و ڕۆژئاوای کوردستان کە تێکڕا بە نزیکی سێ لەسەر چواری کوردان پشتیوانی هەڵمەتی کاتی ئازادییەیان کرد و زەنگی ئاگادارکردنەوەیاندا بە گوێی دوژمن و داگیرکەراندا و پێیان وتن کورد بەرخۆدان دەکات، تێکۆشان دەکات، نەورۆز دەکاتە بناغەی سەرکەوتنەکانی بۆ شکاندنی لوتی زوحاکەکان. بێ گومان دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بە دیاریکراوی ئەردۆغان و ئاکەپە_مەهەپە ئەمەیان پێ هەزم ناکرێت چونکە ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلان لە بەرنامەی ئەواندا بەهیچ شێوەیەک بونی نییە، بۆیە هەرزوو پێش دەستپێکی جەژنی نەورۆز دەستیان بە داڕشتنی پیلانێک کرد هاوشێوەی پیلانە شکستخواردووەکانی تریان بۆ لەناوبردنی پەکەکە و لەناوبردنی قەوارەی هەرێم هەرچەندە بۆ هەندێک کەس و لایەن هەزم ناکرێت بەڵام حاشا هەڵنەگرە و دەبێت بە ویژدان بین چونکە ئەگەر پەکەکە نەبوایە دەمێک بوو تورکیا باشوری داگیرکردبوو، وە ئەگەر پەکەکەش نەبوایە تەنانەت سڵاویشی لە پارتی دیموکراتی کوردستان پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی نەدەکرد. بە پێی زانیارییەکان لە هەریەک لە کۆبونەوەی میونش کە خولوسی ئاکارلەگەڵ مەسرور بارزانی کوڕە گەورەی سەرۆکی پەدەکە و نێچیرڤان ئیدریس بارزانی برازای و فوادحسێن ئەنجامیدا وفەرمانەکەی ئەردۆغانیان بەو سێ کەسەدانارد بۆ سەرۆکی پەدەکە، هەربەپێی زانیارییەکان کە سەرچاوەکانیان پارێزراوە دوای چەند ڕۆژێکی کەم و گەڕانەوەیان لە ئەڵمانیا نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورکیا و ئەردۆغان و هاکان فیدانی سەرۆکی دەزگای هەوالگری کۆبونەوەیەکی نهێنی و دوور لەچاوی ڕاگەیاندن ئەنجامدرا ئەردۆغان و ئاکەپە باش دەزانن هەرچەندە تەکنیک و فڕۆکەی جەنگی بەکاربهێنن ناتوانن ئیرادەی پۆڵاینی گەریلا تێک بشکێنن و بەردەوام لەدووای شکاندنی پڕۆسەی ئاشتی لەلایەن تورکیاوە، هەمیشە بانگەوازی ئەوەیان دەکرد کە ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ گەریلا ماون و لەناویان دەبەن بەڵام ئەوانە جگە لە پڕوپاگەندە و بەلاڕێدابردنی ڕایگشتی و ناوخۆی تورکیا هیچی تر نەبوون، لالایەکی تریشەوە ئاکەپە و ئەردۆغان دەزانن ئەگەر پارتی دیمەوکراتی کوردستان بە ڕەسمی هاوکار و پشتیوانیان نەبێت ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن چونکە لە هێرشی سەر زاپ و ئاڤاشین و مەتینادا هەرچەندە تەواوی تەکنیکی پێشکەوتی سەربازی و فڕۆکەی جەنگی و سەگ و چەکی کیمیایی و تەنانەت پارتی دیموکراتی کوردستان بە و میدیاکانی پەدەکەشی بەکارهێنا بەڵام نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و گەریلای سەردەم بەسەر تەواوی تەکنیک و پیلانەکاندا سەرکەوت بۆیە تورکیا دەیەوێت لەم پیلانەدا پارتی دیموکراتی کوردستان پەدەکە بە ئەرکی خۆی هەستێت و ڕێگرییەکانی گەل و لایەنە سیاسییەکانی باشور هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نەبنە بەربەست لە کۆبونەوەی ئەنتالیادا نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کە هێڕش بکەنە سەر گەریلاکانی ئازادی و باشوری کوردستان، کە پێدەچێت ئەمجارە پیلانەکە بەجۆرێکبێت لەباکورەوە تورکیا و لە چەمچۆ و پەدەکەش لەگارەوە گەمارۆی گەریلاکانی ئازادی بدەن و پێدەچێت دەستپێکردنی پیلانەکانیش لەسەرەتای مانگی نیسانی ئەمساڵەوەبێت و پەدەکەش ڕاستەوخۆ دووای گەڕانەوەی نێچیرڤان بارزانی لە تورکیا هێزی بۆ ئەو ناوچانە جوڵاندووە. هەموو ئەمانەش پێمان دەڵێت کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەیەوێت باشوری کوردستان بکاتەگۆڕەپانی جەنگ و داگیرکاری زیاتری تێدا ئەنجامبدات و بۆ ئەومەبەستەش پارتی دیموکراتی کوردستان پەدەکەی ئەرکدار کردووە وپەدەکەش وەک هەمیشە شەڕی بەوەکالەت دەکات، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە، ئایا گەل و ڕۆشنبیران و لایەنە سیاسییەکان دەچنە بەرەی خیانەت یاخود وەک پار ساڵ هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان نیشان دەدەن؟ هەرچەندە هەموان و خودی ئەردۆغان و ئاکەپەش باش دەزان کە ئەمە پەلەقاژێی مەرگە و ناتوانن ئیرادەی گەل و گەریلا تێکبشکێنن بەڵام بۆ گۆڕینی ڕۆژەڤی سەرکەوتنی نەورۆزی ئازادی هەموو شتێک دەکەن و بێگومان پەدەکەش هاوڕێی نیوەڕێی نابێت و ڕەنگە ئەمجارە پریشکی ئاگرەکە سەری ڕەشیش داخ بکات.

هەروەها چێکی بکە

بۆ دووەمین ساڵیادی شەهیدی پێشەنگ مامۆستا شەماڵ

سەید خالید سەرەتا لە کەسەیەتی شەهید مامۆستا شەماڵدا، بەرێزو وەفادارییەوە سەرجەم شەهیدانی رێی ئازادیی کوردستان، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *