دەوڵەتی تورک چەتەکانی تەحریر شامی ئاراستەی دەورووبەری منبج کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، چەتەکانی تەحریر شامی کە سەر بە بەرەی نوسرەن، ئاراستەی دەورووبەری منبج کرد.

ئەنجومەنی سەربازی منبج لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، دوای ئەوەی گوندنشینانی ڕۆژئاوا و باکووری منبجی ناچار بە چۆڵکردنی گۆندەکانیان کرد، چەتەکانی دەستەی تەحریر شامی لەو شوێنانە جێگیر کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چەتەکانی دەستەی تەحریر شام لە دەوروبەری شاری منبج، لە ژمارەیەک لە گوندی باکوور و ڕۆژئاوای شارەکە، بەتایبەتی لە گوندەکانی یاشڵی و شێخ ناسر (١٩ کیلۆمەتری باکووری ڕۆژئاوای منبج) جێگیر بوون.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، چەتەکان لەو گوندانەی ئاماژەیان پێکراوە، چەکی قورسیان جێگیر کردووە و گۆندنشینانیان ناچار کردووە گوندەکان چۆڵ بکەن.

ئەنجومەنی سەربازی منبج ئاماژە بۆ ئەوەشکردووە، “جموجۆڵی دەستەی تەحریر شام، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەنجامدراوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج سەرجەم هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بۆسەر گوندەکانی منبج تێکشکاند”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونیشکراوەتەوە، ئەو ناوچانەی کە چەتەکانی دەستەی تەحریری شام-یان تێدا جێگیر کراوە، لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانیەوە داگیرکراون.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …