خۆپیشاندانی خوێندکاران دەستی پێکردوە

لە بەشێک لە شار و شارۆچەکان خۆپیشاندانی خوێندکاران دەستی پێکردی و گرژی و ئاڵۆزی کەوتە نێوان خوێنکاران و هێزە ئەمنییەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە٢٤/١١/٢٠٢١ بۆ چوارەم ڕۆژ خۆپیشاندانی خوێنکاران بەردەوامە دژی پێنەدانی دەرماڵە، لە شاری سلێمانی و لەبەردەم زانکۆی قلیاسان چەندین خوێنکار بە هۆی گازی فرمێسک ڕێژەوە برینداربوون.
هەروەها خوێندکارانی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی بۆ پاڵپشتی زانکۆکانی تر لەسەر شەقامی سەرکی مەلیک مەحمود گردبونەوەتەوە وبە پێی سەرچاوەیەک کە بەماڵپەری تەڤگەری ئازادیی ڕاگەیاند: خویندکاران گردبوونەتەوە و ڕێگەیان پێنادرێ گردبونەوەکە فراوان بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو سەرچاوەییە: کە سەگی پۆلیسی هێنراونەتە نزیک خوێنکاران.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *