ھەرچی زووە ئازادی بۆ مناڵەکانی پیرەمەگرون

تارا حسێن جێگری هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی سەبارەت بە دەستگیرکردنی گەنجانی پیرەمەگروون دەڵێت:ھەرچی زووە ئازادی بۆ مناڵەکانی پیرەمەگرون

ڕایدەگەیەنێت: بەڕاستی کە ویستم گوێیان لێ بگرم خۆشحاڵ بووم  کە  ئافەرین ئاسایش توانیوتە  دەستی ناحەز و  تێکدەران ئاشکرا بکەیت و بیانھێنیتە سەر شاشە بۆ ئەوەی ھەموومان ھۆشیار بینەوە لەو دەستە تێکدەرانە، بەڵام بە داخەوە کە گوێم ڕاگرت بێ ھیوا بووم لەو ھێزانەی گوایە دەستی تێکدەر و دەرەکی ئاشکرا دەکەن،  چونکە بینیم مناڵەکانی خۆمانن.

ئەوەش باسدەکات: کرێکارە دەست قڵیشاوەکانی کە ھەر چاویان کردۆتەوە لە سایەی نەبونی سیستم و  دادی کۆمەڵایەتی  ھەم دەسەڵاتەدا خەریکی ڕەنجن و دەستی ماندوویان لەسەر سکی تێریانە، بەڵام ئەم دەسەڵاتە ئاواش لێیان ناگەڕێ.

ڕاشی دەگەیەنێت: ئەو چوار دینارەی بەڕەنجی خۆیان بەدەستی دەھێنن ناچارن بیدەن بە ھەقی کارەبا و گرانی مۆلیدە و جیاکاری سیستمی پەروەردە و تەندروستی و ئەوانی تردا.

دەشڵیت: دەسەڵات لەم ھەرێمە ئەیەوێ بڵێ یان بڕۆ خۆت بدە بە ئاوی ئیجەدا و مەیەرەوە، یان ئەگەر لێرەی ئەبێ کۆیلایەتی قبوڵ بکەی، دەنگ بەرز بکەیتەوە  جێگەت زیندانە و کاتێک دەزانی یان بە جلی پرتەقاڵیەوە وەکو تاوانباری گەورە نمایش دەکرێی یانیش وەکو گەنجە بوێر و دەنگە دلێرەکانی بادینان  سزای چەندین ساڵ  دەدرێیت. ناکرێ ئەم دۆخە قبوڵ بکرێت، ناکرێت لەوە زیاتردەسەڵات سنور ببەزێنێ.

لە کۆتایشدا دەڵێت: لەگەڵ ئەو کار و کردەوانە نیم و پێشتریش وتومانە بەڵام ئەم ھەڵسوکەوتە نەدەبوو بۆ ئەو گەنج و منداڵانە بێت..

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *