لایەنەکانی پارلمانی عێراق، لەسەر چەند برگە و ماددەیەکی بودجە نەگەیشتوون بە رێککەوتن، هەربۆیە کۆبوونەوەی پارلمانی عێراق بۆ دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ سەعات ٨:٠٠ی ئەمشەو دواخرا.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پارلمانی عێراق رایگەیاند، دانیشتنی پارلمان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دواخراوە بۆ سەعات ٨:٠٠ی ئەمشەو.
بڕیاربوو سەعات ١:٠٠ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پارلمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دابنیشێت، بەڵام بەھۆی رێککنەکەوتنی لایەنەکان لەسەر چەند برگە و ماددەیەکی بودجە، کۆبوونەوەکە دواخراوە.