رۆژنامەیەکی بریتانیی: زۆربەی کودەتاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی کراوە

رۆژنامەی middl eeast monitorی بریتانیی رایگەیاند، ئەمریکا لەدوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە دەستی بەسەر میراتی ئیمپراتۆریەتیی بریتانیادا گرت، لە رێگەی کودەتاکانەوە کۆنترۆڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردوە و پشتیوانیی کودەتاکانی کردوە و لە بەرژوەندیی خۆیدا شکانوێتیەوە و بووەتە سەرچاوەی خێر بۆی.

راپۆرتێکی رۆژنامەی  میدڵ ئیست مانجەر “middl eeast monitor”ی بریتانیی ئاماژە بەوە ئەکات، “ئەمیریکا لەپێناو زاڵبوون بەسەر ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پاڵپشتیی و هاوکاریی کودەتا سەربازییەکانی ناوچەکەی کردوە و گۆڕانکاریی لە رژێمەکاندا کردوە  بۆ ئەوەی نەزمێکی جیهانی نوێ لە وێنەی خۆی دروست بکات، رژێمە نوێیەکانیش بەیعەتیان بە ئەمریکا داوە، لەوانەش وڵاتانی جیهانی عەرەبیین، کە ڕۆڵیان پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و تەماحە داگیرکارییەکان و بەهێزکردنی ئیمپراتۆریەتیی ئەمریکایە”.

راپۆرتەکە لە زاری مایڵس کۆپلاند جونیۆر، بریکاری پێشووی سی ئای ئەیەوە نووسراوە، “ئەم دەزگایە پێش کودەتاکەی ساڵی 1952 سێ جار بە نهێیی هاوکاریی میسر و گرووپەکەی کردوە، ئەوانیش لەگەڵیدا رێککەوتوون کە پەیامەکە بۆ گەلی میسر ئەبێت ئەوە بێت، کودەتاکە لەلایەن ئینگلیز و ئەمریکیی و فەرەنسییەکانەوە نەسەپێندراوە و تەنانەت سی ئای ئەی رێگەی بە جەمال عەبدول ناسر دا لە وتارەکانیدا دوای کودەتاکە هێرش بکاتە سەر ئەم وڵاتانە.

ئاماژەی بەوەدا کە ” کودەتا سەربازییەکانی دیکە لە ناوچەکەدا، بە پاڵپشتیی ئەمریکا و بە هاوکاریی عەبدول ناسر بووە، کە بەناوبانگترینیان کودەتاکەی ساڵی ١٩٥٨ بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم بوو، کە کۆتایی بە دەسەڵاتی پاشایەتیی لە عێراق هێنا، کە عەبدول ناسر ئیرەیی پێدەبرد و بەعسییەکانیش لە ساڵی ١٩٦٣ بە شەمەندەفەری ئەمریکیی هاتن و قاسمیان رووخاند”.

رۆژنامەکە ئەوەشی روونکردەوە، “هەموو ئەم کودەتا سەربازییانەی بەسەر وڵاتانی عەرەبیدا کراوە، گەورەتریین رووداوە کە بەسەر ئەم گەلدا هاتووە، بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ئەفسەرە پلە باڵاکان دەستوەردانیان لە سیاسەتدا کردوە، هەموو شتێکیش ئەوە بووە کە سەروەت و سامانی ئەو وڵاتانە خێری بۆ ئەمریکا هەبووە،  ژیانی سیاسیی واتادار تاڕەدەیەک نەماوە! هەر بۆ ئەوەی دەست بگیرێت بەسەر دەسەڵاتدا لە لایەن دەستگا هەوڵگرییەکان و هێزی چەکەوە کۆنترۆڵ ئەکرێت.

 باسی لەوەشکردوە، “ئەوانەی روویانداوە هێرشە بۆسەر دیموکراسیی و بەڕێوەبردنی گەل، قەڵای دیموکراسییش بە ناوی ئەمریکاوە چاو کوێر ئەکات، ئەمریکا  بەتایبەت هاوکاریی رژێمە دیکتاتۆرەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەکات”.

وەرگێڕانی: تەڤگەر

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …