٣ داگیرکەر سزادران، گورز لە ٢ درۆن وەشێنرا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی لەبارەی شەڕ و چالاکیەکەوە بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

“چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەردەوامە کە بە رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز ئەنجام دەدرێن. لە چالاکی تیمە گەڕۆکەکانی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادران و گورز لە ٢ درۆن وەشێنرا. سوپای داگیرکەری تورک ١٦ جار چەکی کیمیایی و تەقەمەنی بەکارهێنا، ٢٣ جار بە هەلیکۆپتەر و بە دەیان جاریش بە ئۆبۆس و هاوەن هێرشی کردە سەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان.”

زانیاری فراوان لەبارەی چالاکی و هێرشەکان بەم شێوەیەیە:

لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆسدا لە هەرێمی زاپ:

١١ی تەمووز کاتژمێر ٠٥:٣٠ هێزەکانمان گورزیان لە ٢ درۆن وەشاند کە لەسەر هەرێمی زاپ دەگەڕان.

لە جوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابوور؛

١١ی تەمووز کاتژمێر ١٧:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جوودی تیمەکانی گەڕۆکی یەژەئاستارمان لە داگیرکەرانیاندا بە قەناس. چالاکی لە بەرانبەر چادرێکی سەربازی ئەنجامدرا و ٢ داگیرکەر سزادران.

١٢ی تەمووز کاتژمێر ٠٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامیدی بە قەناس داگیرکەرێک سزادرا.”

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی بەشداریی لە مەراسیمی ١٠یەمین ساڵیادی كاوە گەرمیانی كرد

لەمەراسیمی ١٠یەمین ساڵیادی تیرۆکردنی كاوە گەرمیانیی دا، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی تەڤگەری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *