پارتی و حکومەتە سێقۆڵیەکەی!

هۆشیار عەبدوڵا

دیقەتی بێهەڵوێستی تیمی یەکێتی و گۆڕان بدەن لە حکومەت، تیمی پارتی لە سەرۆکی حکومەتەوە تا دەگاتە وەزیر و وتەبێژەکەیان، هیچ نەماوە بە ویستی حزبیی خۆیان بەرامبەر پەنابەران نەیڵێن، کەچی تیمی یەکێتی و گۆڕان بێدەنگن و هیچ هەلوێست و کاردانەوەیەکیان نیە! دەڵێی حکومەتەکە ۱٠٠٪ هی پارتییە!؟

‎لە کەیسی چالاکوانانی بادینانیش هەمان شتیان کرد، مەسرور بارزانی پێش بریاری دادگا حوکمی دان و وتی سیخوڕن، کەس لە تیمی ئەو دو حزبە قسەی نەکرد! کە سەرۆک یان وتەبێژی حکومەت لێدوان ئەدا گوزراشت لە هەموو حکومەتەکە ئەکا، مادام کەسێک نیە جورئەتی هەبێ بڵی بوەستن ئەمە تەنها ڕای پارتییە نەک ئێمە!

بەداخەوە پارتی بەهۆی لاوازی یەکیتی و گۆڕانەوە حکومەتی لە دامەزراوەیەکی نیشتیمانییەوە کردوە بە ئامرازێک بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندا حزبییەکانی خۆی و لەو ڕوەشەوە رۆڵی حزبە بەشداربوەکانی ناو ئەم کابینە ئیئتلافییە تەنها شەرعیەتدانە بەو ئەجێندایانە، لێرەوەیە کە پێکهێنانی بەرەیەکی بنکە فراوان بۆ #ئۆپۆزسێۆن بۆتە زەرورەت و ئامانجێکی باڵا.

هەروەها چێکی بکە

لە ئازارم تێ بگەن!!!

عەبدوڵای مەلا نوری هەندێک کۆمێنت و قسە دەبیستین دەڵێن: با خوێندکاران یان شوفێران یان مامۆستایانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *