شێروان شێروانیی برایەوە دادگا

جارێکی دیکە شێروان شێروانیی، برایەوە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر و ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە درابوونە پاڵی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەسەر سکاڵای رائید دڵدار زێباریی بەرپرسی جێبەجێکاری چاکسازی گەورانی پارێزگای هەولێر، شێروان شێروانیی بۆ جاری سێیەم، برایەوە پێش دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر بۆ وتە وەرگرتن.

شێروان شێروانیی بە ئامادەبوونی پارێزەرەکەی “پارێزەر محەمەد عبداللە” تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە و رایگەیاندوە، ئەوەی هەیە بە پلانی ئەمنیی و گێچەڵی یاسایی و سیناریۆ دەزانێت و بەدادوەری وتووە: ئەمەش بەشێکە لە درامای ئەو پلانە ئاشکرایەی کە وەک چۆن بۆ ئەیاز کەرەم و پێنج دەستگیرکراوی شیلادزێ کە دوای ئازادبوونیان کەیسیان بۆ کرایەوە. هەروەها گوهدار زێباریش کە ڕۆژێک بەر لە ئازادبوونی بە گێچەڵێک پێنج مانگ سزادرا.

ئەدوەشی راگەیاندوە: ئەم سکاڵایەش حەلقەیەکی تری ئەو درامایەیە و گەمەیەکی سیاسیی و ئەمنییە.

شێروانیی وتویەتی: کە پاسەوانی تایبەتیی سکاڵاکار خۆیەتی، لەکاتی قسەکردنی ئێمە بەهیچ جۆرێک لەو شوێنە ئامادەنەبوون و ڕەنگە ناچار کرابن شاهیدی بدەن و لەئەگەری نەدانی شاهیدی رووبەروی سزاببنەوە، ئەوەی بینرا ووتەکانی هەردوو شاهید بە ڕوونی دژیەکیان پێوە دیارەبوو .

شێروانی داوای تۆماری ڤیدۆیی کامێراکانی ناو چاکسازی کردووە کە وەک بەڵگە کە بەهیچ جۆرێک ئەو دوو شاهیدە کاتی خۆی و لەکاتی گفتوگۆی شێروان و ڕائید دلدار ئامادەنەبوون .

هەروەها شێروانیی داوای وتەی دەستەی مافی مرۆڤی کردووە کە ئەوان ئامادەبوون لەکاتی بەشێک لە گفتوگۆکانیان کە بەهیچ جۆرێک ئیهانەی نەکردوە تەنها پرسیارێکی کردوە نەوەک ئیهانە.

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …