تەڤگەری ئازادیی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانییانی رووداوەکەی سۆران دەکات

تەڤگەری ئازادیی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانییانی رووداوەکەی سۆران دەکات

بەشداری خەم و پەژارەی خانەوادەی قوربانییەکانی رووداوە تراژیدیاکەی شەوی ١٢/٩ قەزای سۆرانیین.

ئەو رووداوە مەرگەساتاوییە کە ١٤ ھاووڵاتیی دڵ پر لەھیوای کردە قوربانیی لە قەزای سۆران، دڵی ھەموو مانی تاساند، رووداوێک کە بەھەر ھۆکارێک بێت روویداوە، بەڵام لاوازیی و سستیی و نەبوونی ئامێری تایبەتیی رزگارکردن و نەبوونی سەلامەتیی لە باڵەخانەکاندا وایکرد ژمارەی قوربانییەکان بەم شێوەیە بەرز بێتەوە. ئەگەر رووداوەکەی قەزای حەمدانییە کەدەیان ھاووڵاتیی تێدا بوونە قوربانیی  جارێک لایەنەکانی مۆڵەتپێدانی باڵەخانەکە و تیمەکانی بەرگریی شارەستانیی ھۆکاری زۆری رێژەی قوربانییەکان بووبن، ئەوا رووداوی ئاگری باڵەخانەکەی قەزای سۆران دەیان جار زیاتر، کەم تەرخەمیی تێدایە  لەجۆری مامەڵەکردن و رزگارکردن و نەبوونی سەلامەتیی لەباڵەخانەکەدا، بۆ یە پێویستە لایەنە ئیداریی و پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی سۆران بکەونە ژێر ئەو بەرپرسیاریەتییە ئەخلاقیی و ئیدارییە و بەئاشکرا سەبەبکاران و گەندەڵکاران سزابدرێن.

ئاشکرایە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، لەژێر ستەم نادادیی دەسەڵاتداراندا رۆژانە باجی گران ئەدەن، بێ مووچەیی و بێکاریی و ھەژاریی بەرۆکی گرتوون و دەسەڵاتدارانیش چاو و گوێ یان داخستووە، لەلایەکی دیکەوە کەمی خزمەتگوزاریی و خراپی رێگە و بانەکان و نەبوونی دەرمان و رووداوەکانی وەک ئەوەی سۆران و شوێنەکانی دیکە، رۆژنییە ھاووڵاتتیان و گەنجانی خێرلەخۆنەدیو ئەم وڵاتە نەکاتەقوربانیی.

لەم رووداوە ناخ ھەژێنەدا!  خۆمان بە بەشدار و ھاوخەمی یەک بەیەکی قوربانییەکانی ئەوروداوە پڕ لە ئازارە ئەزانیین و رۆحی پاکی کۆچکردووەکان شادبێت و ئارامیی و ئۆقرەی بۆ خانەوادە بەرێزەکانیان دەخوازین و ھیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

٢٠٢٣/١٢/١٠

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …