حەسن جودی 
پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی بۆ دەستیپێکرد؟ چۆن پووچەڵکرایەوە؟
23ساڵ بەسەر پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی 15ی شوباتی 1999دا تێدەپەڕێت، کە بە گەلەکۆمەی دەیان دەوڵەت بەڕێوەچوو و لەئەنجامدا بیرمەند و رێبەری تێکۆشانی ئازادیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رادەستی تورکیا کرایەوە. بەمەش وەک چۆن قۆناخێکی نوێ لە داگیرکاریی و دەستتێوەردانی دەوڵەتە هەژموونخوازەکان بۆ کوردستان و خۆرهەڵاتی ناوین دەستیپێکرد، ئەوا بۆ گەلی کوردستان و تەڤگەرە ئازادیخوازەکەی و رێبەرەکەیشی قۆناخێکی نوێ دەستیپێکرد. لەماوەی ئەو 23ساڵەدا لە گەلێک رووەوە ئەم پیلانگێڕییە شیکراوەتەوە و لێکدانەوەی بۆ کراوە. بەڵام هێشتاش پێویستیی بە هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی زیاتر و قووڵتر هەیە. رەنگبێ سەرەتا وەکو پێویست خودی پیلانگێڕییەکە مایەی تێگەیشتن نەبووبێت، بەڵام دواتر، رێبەر ئۆجەلان لەو 23ساڵەدا فراوانترین و قووڵترین شیکردنەوەی لەبارەیەوە کرد. ئەوەی ئەو شیکردنەوانەی رێبەر ئۆجەلانی پشتڕاست کردەوە هەموو ئەو رووداوانە بوو کەوا لەو 23ساڵەدا لە کوردستان و ناوچەکە و جیهان روویان دا و هێشتاش هەر روودەدەن. ئاشکراکردنی نهێنییەکانی ئەو پیلانگێڕییە و هەڵماڵینی دەمامکی سەرڕووی پیلانگێڕان و سیستەمە هەژموونگەراییەکەیان، خۆی لەخۆیدا پووچەڵکردنەوەی نیوەی پیلانگێڕییەکە بوو.
نیوەکەی تری پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکە لەوەدا چڕ دەبێتەوە کە چۆن لەمیانەی هاویشتنی قەڵەمبازێکی مەزندا لەنێو تەڵەزگەی پیلانگێڕییەکە رزگارت دەبێت. ئەمەش لەمیانەی ئافراندنی پارادیگمایەکی نوێ، بونیادنانی سیستەمێکی نوێدا دێتەدی. رێبەر ئۆجەلان لە زیندانی ئیمڕاڵیدا؛ هەم پیلانگێڕییەکەی لەهەموو رووێکەوە ئاشکراکرد، هەمیش بە پارادیگمایەکی نوێوە بەرەنگاریی ئەو سیستەمە داگیرکاریی و پاوانخوازییەی سەر کوردستان و ناوچەکە و جیهان بۆوە. بەمەش توانرا مەترسیدارترین پیلانگێڕیی جیهانی ئاشکرا و پووچەڵ بکاتەوە و گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە لەتێکۆشانی ئازادیخوازانەیاندا بەرەو قۆناخێکی سەرکەوتووتر هەڵکشان. مسۆگەر پووچەڵکردنەوەی پیلانگێڕییەکە، سەرجەم پیلانگێڕان و خودی سیستەمە پیلانگێڕییەکەی لە کوردستان و ناوچەکە و جیهاندا رووبەڕووی قەیران و گێژاویتر کردەوە، ئەمە بۆخۆی بەو واتایە دێت کە ئیدی ئەفسوونەکەی بەسەر خودی ئەفسوونکاراندا هەڵگەڕاندەوە. ئەو سیستەمە ستەمکارانەیەی لە ئیمڕاڵیدا بەسەر رێبەر ئۆجەلاندا سەپاندوویانە، بێ ئەنجام بووە و ناتوانن هیچ ئەنجامێک لە زیندانیکردنی جەستەییانەی رێبەر ئۆجەلان وەربگرن، چونکە رێبەر ئۆجەلان ئەمڕۆ کەسێتییەکی بیرمەند و رێبەرێکی هەرە کاریگەریی جیهانییە و کلیلی چارەسەری دۆزی کورد و هێنانەدی ئاشتی و ئارامی و بەیەکەوەژیانی گەلان بەدەستییەوەتی، بەبێ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئۆجەلان نەک ئەمانە بەدینایەت، بەڵکو زیاتر هێشتنەوەی لە زینداندا، قەیران و گێژاوی تورکیا و ناوچەکە و جیهان زیاتر و زیاتر قووڵ و فراوان دەبێت. بۆیە ئیدی ئازادیی جەستەیی بۆتە پێداویستییەکی ژیانیی بۆ گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە و جیهانیش

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *