فەزیحەیەکی گەورەی ئەردۆگان دوێنێ ئاشکرابوو..

دارودەستەکەی ئەوردۆگان ، بەردەوامن لە بازرگانی کردن بە مەوادی هۆشبەر..
دوێنێ میدیاکانی بەرازیل رایانگەیاند کە فرۆکەیەکی تورکی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڕێکی زۆری مەوادی هۆشبەری پێگیراوە. میدیاکان ئاشکریان کرد کە بڕی ئەو مەوادە زیاتر لە ١،٣ تەن بووە کە بریتی بووە لە کۆکایین ، دەخوازرا ببردرێتە بەلچیکا ، لێ لە فڕگەی فۆرتالیزای بەرازیل پۆلیسی فیدرالی بەرازیلی دەستی بەسەردا گرتووە ، هەموو سەرنشینەکانیشی کە بەشی هەرە زۆریان تورکن ، دەستگیرکراون.
وەک میدیاکان باسی لێوە دەکەن ئەم فرۆکەیە جۆری TC-GVA هی سەرۆکایەتی کۆمارە ، ژنێک بەناوی ‘چیغدەم ئۆزکان- Çiğdem Özkan’ بەڕێوەبەری گشتیەتی و ، زۆر نزیکە لە خودی ئەردۆگان .
ئەردۆگان وەک سەرۆک دەوڵەت کارناکات ، رێز لە یاسا ورێساکان بگرێتو مافەکانی مرۆڤ و بەرژەوەندی گەلانی تورکیاوەی بەلاوە گرنگ بێت ، بەڵکو لە پێناو تیرۆر وتاڵانی و بازرگانی بەمەوادی هۆشبەردا، یەکێتیەکی پێکهێناوە لە نێوان مافیاکان ونەژادپەرستەکان و ئیخوانەکان(ئاکەپە).
وێنەکان بریتین لەتەواوی بەڵگەکان ، ولینکی هەواڵەکەش لە کۆمێنت دادەنێم. نیاز حامید

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *