مەڕاڵ دانش بەشتاش: پرۆژەكانی ئۆجالان بۆ كورد و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین دیموكراتیكن

مەڕِاڵ دانش بەشتاش سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیکی گەلان “هەدەپە” لەپەرلەمان رایگەیاند، هۆكاری گۆشەگیریی لەسەر ئیمرالی، دۆژمنایەتیی دەسەڵاتە بەرامبەر بەگەلی كورد و سیاسەتەكانیەتی و ….

مەڕِاڵ دانش بەشتاش سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیکی گەلان “هەدەپە” لەپەرلەمان رایگەیاند، هۆكاری گۆشەگیریی لەسەر ئیمرالی، دۆژمنایەتیی دەسەڵاتە بەرامبەر بەگەلی كورد و سیاسەتەكانیەتی و راشیگەیاندوە؛ پرۆژەكانی ئۆجالان بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین و كوردەكان دیموكراتیكن.

مەڕاڵ دانش بەشتاش سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتیکی گەلان “هەدەپە” لەپەرلەمانی توركیا لەگەڵ راگەیاندنەكان كۆبوویەوە. بەشتاش لەو دانیشتنەدا بە ئاماژەدان بەكۆمەڵكۆژی چەركەسەكان رایگەیاند؛ گەلی چەركەس ١٥٨ ساڵ پێش، لەساڵی ١٨٦٤ بەشمشێری روسەكان كۆمەڵكۆژ كران و بەباخیرە بە هەموو دنیادا بڵاو کرانەوە. بەشتاش لەمبارەیەوە ووتی؛ هەرچەندە ئەم رووداوە وەكو راگۆاستن و كۆچبەری ناسێندراوە، بەڵام لەراستیدا كۆمەڵكۆژی پێكهاتووە. لەچوارچێوەی ئەم كۆمەڵكۆژییەدا نزیكەی ٥٠٠ هەزار كەس كۆمەڵكۆژكران و راگوێز و كۆچبەر كران. هەنووكەش زۆرێك لە چەركەسەكان لە توركیادا دەژین. دەبێت هەموو داواكاریەكانیان پەسەند بكرێت، دەبێت بەفەرمی دانیان پێدا بنرێت. پێویستە داواكاریەكانی قەبوڵ بكرێت و مافەكانیان دەستەبەر بكرێت.

لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانیدا بەشتاش، سەرەڕای ئاماژەدان بە دۆسیەی كۆبانی رایگەیاند؛ دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە كاروانی هەڵبژاردنەكان لەهۆڵی دادگاگاندا بەرێوە دەبەن. لەچوارچێوەی بەدواداچوونی دۆسیەی پاركی گەزی، هەڕەشەیان لەئۆپۆزسیۆن كرد و ئەمەش خۆی لەخۆیدا شێوەیەكە لەبەرێوەچوونی كەمپینی هەڵبژاردن. حەفتەی رابردوو چوومە سەردانی زیندانیان. لەنێوان دۆسیەی پاركی گەزی و دۆسیەی كۆبانێدا راستەوخۆ پەیوەندیان بەیەكەوە هەیە. لەدۆسیەی پاركی گەزی لە كەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراتیكی توركیا  لەدۆسیەی كۆبانێدا لە كەسایەتی گەلی كورددا هەندێك پەیام دەدەن. لەدۆسیەی كۆبانێدا رایدەگەیەنێنن كە كورد ناتوانێت لەماف و ئازادی خۆی بەئاگا بێ و راشیدەگەیەنێنن كە نابێت گەلی كورد لەبەرامبەر بەكۆمەڵكۆژی داعش بەرخۆدان بكات. بەڵام لەهەموو دانیشتنەكانیدا دادگادا، هەڤاڵانمان سیاسەتی دەسەڵاتداریەتی ئاكەپە ـ مەهەپە دەهەژێنن.

ماف بەشێوەیەكی فەرمی سڕدراوەتەوە

مەڕال دانش بەشتاش لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانیدا رایگەیاند؛ سەلاحەدین دەمیرتاش، گۆڵتەن كشناك، فیگەن یوكسەكداغ، سەباحەت تۆنجەل و ئایلا ئاكات و زۆرێك لەهەڤاڵانمان وەكو بارمتەیەك لەدەستی دۆژمندان. دادگایەكی بێ مافی بەرێوە دەچێت. من ڤیدیۆی كۆتا دانیشتنی دادگام لەلایە. هەروەكو ئێوەش ئاگادارن، بەگوێرەی مادەی ٣٦ی یاسای بنەڕەتی و پ.م.م ژمارەی ٦/٢ مافی پاراستنی زیندانیان نابێت سنوردار بكرێت و هەر كەس ئەگەر پێویستی كرد سێ رۆژ دەتوانێت پاراستنی خۆی ئامادە بكات. ئەمە مافێكی یاساییە. تا ئەو كاتەی ئەم پاراستنانە پێكنەیەن، دادگاش ناتوانێت بڕیار بدات. لەم ڤیدیۆیەی لەدەستمدایە دەبینین، كە دادگا بڕیارێكی دەركردوە كە تەنیا یەك رۆژ، دراوە بەزیندانیەك كە پاراستنی خۆی ئامادە بكات. ئەمەش نیشانی دەدات كە ماف لە توركیادا ئێدی بوونی نییە و سڕدراوەتەوە.

مەڕال دانش بەشتاش لەبەشێكی تر لەئاخاوتنەكانیدا ئاماژەی بە داواكاری فینلەندا و سوید بۆ ئەندام بوون لەناتۆی كرد و ووتی:”توركیا ئەم داواكاریەی ڤیتۆ كردوە. هۆكارەكەش بەهۆی هاوكاری ئەم دوو دەوڵەتە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكراتیك بووە. هاوكات پەرلەمانتارێكی كورد ـ سوویدی لە كوردەكانی رۆژهەڵات لەوێیە و دەوڵەتی تورك داوای رادەستكردنیان بە توركیا كردوە. تەنیا لەبەر ئەوەی كە كوردە و رەخنە لە ئاكەپە دەگرێت. ئاكەپە هەوڵدەدات هەر كەسێك كە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی هەوڵی پاراستن لە مافی كوردەكان دەكات، وەكو تیرۆریستێكی تاوانبار نیشان بدات. لەعەفرین تا حەسەكە، لە ئامەدەوە تا شەنگاڵ، گەلی كورد قوربانیی زۆریان داوە و دەسكەوتیشیان بەدەستهێناوە. دەوڵەتی تورك هەوڵدەدات ئەم دەسكەوتە سیاسیەكان وەكو كارتێك بازرگانی پێوە بكات. هەوڵدەدات كە دۆژمنی خۆی لەگەڵ كوردەكان لە دەرەوەی سنورەكان لەسەر ئاستی جیهان پەرە پێ بدات. بەبەكارهێنانی پرسی كورد هەوڵدەدات تا لەبەرامبەر بەناتۆ و هێزەكانی تری نێونەتەوەیی دەستی بەشانتاژ و هەڕەشە كردوە.

سەپاندنی گۆشەگیری بەشێك لەئەشكەنجەیە

مەڕاڵ دانش بەشتاش، سەرۆك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی گەلان”هەدەپە”، لەپەرلەمانی توركیا لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانیدا سەرەنجی راكێشایە سەر گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی كورد و رایگەیاند؛ گۆشەگیری لەپرسی كورد سەركەوتن قازانج ناكات. بەرێوەچوونی سیاسەتی گۆشەگیری بەشێكە لەسیستەمی ئەشكەنجە و كردەوەیەكی دژە مرۆییە. هەنووكە لەتوركیادا سیاسەتی شەڕ بەرێوە دەچێت. نە عەبدوڵڵا ئۆجالان و نە هەر سێ زیندانیەكەی تر لە ئیمرالی ناتوانن چاویان بەپارێزەر و بنەماڵەكانیان بكەوێت. لەمافی پەیوەندی لەگەڵ دنیای دەرەوەی بێ بەشكراون. سزای دیسپلینی زیاتریان بەسەردا سەپاندوون. ئەمڕۆ ئاگادار كرامەوە كە تەنانەت ئاگاداری بەپارێزەرەكانیش نادەن كە بۆ چی سزای دیسپلینیان بەسەریاندا سەپاندوون و تەنانەت مافی ناڕەزایەتیشیان پێ نادرێت. لەبەر ئەوەی ئۆجالان لەگەڵ هەڤاڵانیدا لە حەوشەی زینداندا سوڕاونەتەوە سزایان بەسەردا سەپاندوون. بەدرێژایی مێژوو سزایەكی وەهامان نەبینیووە. هۆكاری دۆژمنی لەگەڵ كوردان بەرێوەبردنی سیاسەتی شەڕخوازی و سەپاندنی گۆشەگیرییە. لەبەر ئەوەی كە رێبەر ئاپۆ دەڵێت: “لەماوەی حەفتەیەكدا ئاشتی بەرقەرار بكەم. دەسەڵات نایەوێت شتێك لەبارەی ئاشتیەوە ببستێت. ئەو پرۆژانەی بەرێز ئۆجلان رایدەگەیەنێت، بۆ گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین و گەلی كورد پرۆژەیەكی دیموكراتیكن. ئێوە بۆ دەبێ لەبەرامبەر بەم پرسە هەڵوێست نیشان دەدەن؟داواكارم كە بەرامبەر بەم گۆشەگیریە هەڵوێست نیشان بدەن، لەبەر ئەوەی ئەم گۆشەگیریە كاریگەری لەسەر هەموو كەسێك داناوە.

هەروەها چێکی بکە

ژنانی تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە

سەدەی ٢١ سەدەی ژنە، داگیرکاریی رەتدەکەیەنەوە وەکو ژنانی باشوری کوردستان، درێژە پێدەری رێوڕێبازی ڤیان سۆران …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *