سەدی بێخمە و سەدی تورکی

هونەر تۆفیق

پرۆژە پەکخراوەکەی بەنداوی بێخمە بەیەکێک لە پرۆژە ستراتیژی و گەورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت کە دەکەوێت سەر زێ ی زابی گەورە لە هەرێمی کوردستان . جگە لەوەی کێشەی کەمئاوی نەک هەر لەهەرێمی کوردستان لە تەواوی عێراقدا چارەسەر دەکات ، لەهەمان کاتدا توانای دابینکردی ١٥٠٠ میگاوات کارەبای دەبێت و ژینگە و سروشتی ناوچەکەش دەبوژێنێتەوە . لە ١٩٩١ دا کە ئەو پرۆژەیە کەوتە دەست کوردەکان ، هەرچی ئالیات و پێداویستیە تەکنەلۆژیەکانی هەبوو ، تاڵانیان کرد و فرۆشتیان بە ئێران و تورکیا کە بە سەدان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرا . دواتر بەبیانووی دابڕین و جیاکردنەوەی دەڤەری بادینان لە سۆران ، ئەو پرۆژەیە تا ئێستا پەکخراوە و بارزانیە دەستڕۆیشتووەکان ناهێڵن دەوڵەتی عێراق پرۆژەکە تەواو بکات .
لەهەمان هەڵکەوتەکەی ناوچەکەدا ( ڕووباری زاب) ڕێگەیان بە دەیان بنکە و سەربازگەی سوپای تورکیا داوە لە دەڤەرەکەدا پێگەیان قایم بکەن . زۆرینەی ئۆپراسیۆنە سەربازیە شکستخواردووەکانی تورکیاش هەر لەو دەڤەرەدا ئەنجامدراوە بەم دوا ئۆپراسیۆنەشەوە کە بەهاوبەشی لەگەڵ چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا شەوی ڕابردوو دەستیان پێکردووە .
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە لە تێگەیشتنی فەرمانڕەوایی کوردیدا بۆ بەنداوی بێخمە کە بە سوود و قازانجی هاوڵاتیانی هەرێمە بەبیانووی دابڕینی باکوور و باشووری زاپەوە ناهێڵێت سەدەکە تەواوبکرێت ، لەهەمان کاتدا هێنان و دانانی سوپای تورکیا کە توندترین دابڕان و پچڕانی مێژوویی و ئەمنی و سیاسی لەناو کورددا دروست دەکات ، بەلاوە ئاسایی و قبوڵکراوە !!

هەروەها چێکی بکە

چه‌تەکانی قیاده‌ موه‌قه‌ته‌ كێ بوون؟ کێن ئەوانەی نەوشیروان مستەفا پێی دەوتن؛ جاشیی دەولیی؟

 زاموا زاگرۆس خیانه‌تی چه‌ته‌كانی بارزانی ته‌نها له‌ باشووری كوردستان نه‌بووه‌، به‌ڵكوو له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *