ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال: پێویستە حکومەتی عێراق سەروەریی خاکەکەی بپارێزێت

ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال داوای لە دەوڵەتی عێراق ئەکەن، بەرامبەر هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا سەروەریی خاکەکەی بپارێزێت.

لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر گوندێکی سنوری شەنگال، ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی خەلەفی هەرێمی بارێ راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

ئەبو سەقەر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال راگەیەندراوەکەی خوێندەوە و تیایدا هاتووە، “لەسەر ناوی ئەنجومەنی عەرەبەکانی دەوروبەری شەنگال هێرشەکەی سەر شەنگال شەرمەزار دەکەین. بەدەوڵەتی عێراقیش دەڵێین کە سەروەریی خاکی خۆیان بپارێزن. ئێوە لەو دەوڵەتانە نیین کە هەر کەس بێت و خاکەکەیان داگیر بکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو شوێنەی ئەمڕۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کراوە شوێنێکی مەدەنییە و وتی، “یەک لە گوندەکانی خانەسۆرە. وەک هەموان دەیبینن، لە ناو خانەوادەکاندا هێرشەکە ئەنجامدراوە. بەو هێرشانە هەوڵ دەدەن رێگریی لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بکەن. ئەوە کردەوەیەکی سیاسییە، دەستی زۆر لایەنی سیاسیی تێدایە. لەبەر ئەوەی دەبینن ئاوارەکان بەو پەڕی هێزەوە دەگەڕێنەوە، بۆیە وادەکەن. بۆ ئەوەی کۆچبەران نەگەڕێنەوە، هێرش دەکەن”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، “بە ناوی گەلی شەنگال، بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، چ عەرەب، چ کورد، چ ئێزیدی، ئێمە وەک بنەماڵەیەک لەسەر ئەم خاکە دەژین. عێراقێکی بچوکمان لەسەر خاکی شەنگال دروست کردووە. ئێمە هیوادارین کە عێراقیش شەنگال بۆ خۆی بە نمونە وەربگرێت”.

جەخت لەوەش ئەکەنەوە: ” بەناوی گەلی عەرەب ئێمە داوا لە رێکخراوە نێونەتەوەیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین کە دەنگ هەڵبڕن، بەرامبەر هێرشەکان بوەستنەوە. هەموو جارێک کە دەوڵەتی تورک پەلاماری شەنگال دەدات کەس دەنگی لێوەنایات”.

ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال بە بیری هێنایەوە کە ٧٤ جار فەرمان بەسەر کۆمەڵگەی ئێزدیدا جێبەجێ کراوە و رایگەیاند: “ئێمە ئەو هێرشانە لە فەرمانەکان بە جیا نابینین. درێژەی فەرمانەکانن. جارێکیتر بە دەوڵەتی عێراق دەڵێین کە کایەی ئاسمانیی خۆی بە رووی فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکدا دابخات. ئەو شوێنانەی بۆردومان کراون شوێنی سەربازیی نیین، شوێنی بەخێوکردنی مەڕو و ماڵاتن”.

دەشڵێن “بە ناوی عەرەبەکانی شەنگال جارێکیتر هێرشەکان شەرمەزار دەکەین و داوا لە دەوڵەتی عێراق دەکەین سەروەریی ئاسمانی خۆی بپارێزێت و نەکەوێتە داوی سیاسییەوە”.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال راشیگەیاند، هاتووە کە ئەو ماڵەی هێرشەکەی کراوەتەسەر ماڵی قاسم ملکۆی ئێزیدییە و وتیشی: “ئێمە وەک عەرەبەکانی نیشتەجێی ناوچەکە، کە ئەمڕۆ ناوچەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆردومان کرا، رایدەگەیەنین کە با هەموو کەس بزانێت کە ئەو بۆردومانە پەیامێک دەداتە گەلەکەمان کە لە کەمپەکانن بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە. بەڵام ئێمە لێرەین دەڵێین، ئیرادەمان لە هەموو جۆرە هێرشێک بەهێزترە. گوێ لە قسەکانی کەس مەگرن، بگەڕێنەوە سەر ماڵ و زێدی خۆتان”.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …