سلێمانی: ڕێپێوان ئەنجامدرا دژی هێرشەکانی تورکیا

 

سلێمانی بیدەنگ نابێت دژی هیرش و داگیرکارییەکان، ئەم شەو بەیەک دەنگ هەمووان درووشمی بمرێ خیانەت، نا بۆ داگیرکاری دەنگی هەڵبڕی.

کاتژمێر هەشتی ئەم شەو٢٠/٤/٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی سەدان کەس لە چین و توێژەکانی شاری سلێمانی و بەشێک لەناوچەکانی تر خۆپیشاندان بەڕیوەچوو.
ڕێپێوانەکە لە شەقامی سالم تابەردەم باخی نالی بوو. ڕێپێوانەکە بەدرووشمی بمرێ خیانەت، تیرۆرست ئەردۆغان. نا بۆ داگیرکاری دەستی پێکرد. پاشان وتارێک لەلایەن نەورۆز فازل ئەندامی دەستەی دەستپێشخەریی باشووری کوردستان دژی داگیرکاریی بەیاننامەی ڕێپێوانەکەی خوێندەوە و وتی: هێزەکانی تورکیا بە فڕۆکە و هێزە پیادەکانی، بە چەکی کوشندە و ڕێگەپێنەدراوەکانی، پەلاماری ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و چیای کۆڕەژارۆی لە ئامێدی و شیلادزێ داوە، چونکە تاکە پارێزەری ئەم نیشتمانە پەکەکەیە، لە هەمان کاتدا، هەزاران سەربازی بە هەماهەنگیی پەدەکە و چەتەکانی نووسرە لە ناوچەکانی ئامێدی و شیلادزێ بڵاوەپێکردووە، بۆ سەرکووتکردن و بێدەنگکردنی خەڵکی ناوچەکە.

نەورۆز فازیل وتیشی: ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا بەدەر لەوەی پیلانێکی نێودەوڵەتییە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی ناتۆ بۆ تورکیا، چاوچنۆکیی و خواستی تورکیایە بۆ بەتاڵانبردنی نەوت و غازی باشووری کوردستان، کەواتە ئامانج داگیرکردنی باشووری کوردستانە لەڕووی ئابووریی و کەلتووریی و شوناسەوە، بۆیە ئێمە وەک گەلی باشووری کوردستان ئەو هێرشانە مەحکوم و شەرمەزار و ڕسوا دەکەین و ڕووبەڕووی دەوەستینەوە.
ئەوەش هاتووە: بانگەوازیی دەکەین لە پارتی دیموکراتی کوردستان، کە هاوکاریی و دەستتێکەڵکردنی دژ بە شۆڕشی گەلەکەمان و دەستکەوتەکانی باشووری کوردستان بووەستێنن، لە بەرەی گەلی خۆتاندا بەیەکڕیزیی و پێکەوەیی لە چوارچێوەی یەکێتیی کورد-دا بن.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *