پەدەکە دەروازەی سێمێلکای بەڕووی ڕۆژئاوای کوردستاندا داخست

هێزەکانی پەدەکە دەروازەی سنووریی سێمێلکایان بەڕووی ڕۆژئاوای کوردستاندا داخست، بەرپرسانی دیوی ڕۆژئاوای کوردستانی دەروازەکەش دەڵێن، پەدەکە هیچ ئاگادارییەکی پێ نەداون لەبارەی هۆکاری داخستنی دەروازەکەوە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پەدەکە لەدیوی باشووری کوردستانەوە دەروازەی سێمێلکایان داخستووە و بەربەستی گەورەیان لەسەر پردی دەروازەکە داناوە.

بەهۆی داخستنی دەروازەکەوە سەرجەم جموجوڵ و ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەنێوان باشوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا وەستاون.

بەرپرسانی دیوی ڕۆژئاوای کوردستانی دەروازەی سێمێلکا دەڵێن، پەدەکە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێ نەداون لە هۆکاری داخستنی دەروازەکە.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *