کەجەدەکەی ئەوروپا بۆ کامپی مەخمور داوای هەڵوێست لە هەموو لایەک ئەکات

کەجەکەدەکەی ئەوروپا لە بارەی جوڵەپێکردنی سوپای عێراق بۆ کەمپی مەخمور رایدەگەیەنێت، ئامانجی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لەم کردەوە سەرکوتکارانەیە وەڵامدانەوەیە بە فشارو سیاسەتێکی فاشستیانەی دەوڵەتی تورک، ئەم فشارانە لە چوارچێوەی سیاسەتی دەسەڵاتی فاشستی ئەکەپە و مەهەپەدا بەڕێوەئەچێت.

بەڕێوبەرایەتی کۆمسیونی باشووری کوردستانی کەجەدەکە/ئەوروپا راگەیاندراوێکی لەبارەی جوڵەپێکردنی هێزی سوپای عێراق بۆ سەر کامپی مەخمور بڵاوکردەوە ئاماژە بەوە ئەکات، کەمپی مەخمور پێویستی بەپشتیوانیی گەورەی گەلی ئیمەی باشووری کوردستان هەیە.

داواشیکرد، هەموو کۆمەڵەو ڕێکخراو، ئۆرگانێکی سیاسیی و کولتووریی بەرامبەر بەو رەفتارەی سوپای عێراق هەڵوێستی خۆتان هەبێت و بێدەنگ نەبن.

 

دەقی راگەیاندراوەکە:

 

کەمپی مەخمور، شەهید ڕۆستەم جودی بپارێزن

بەداخەوە وا بۆ دووڕۆژ دەچێت حکومەتی عێراقی بەهێزێکی زۆری سەربازیی هەڵیکوتاوەتە سەر کەمپی مەخمور، ئامانجی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لەم کردەوە سەرکوتکارانەیە وەڵامدانەوەیە بە فشارو سیاسەتێکی فاشستیانە دەوڵەتی تورک، ئەکەپەو مەهەپە، کە لەبەرامبەر گەلی کوردو ئازادیخوازان گرتویەتیە بەر، حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەخوازێ بە فشار خستنە سەرخەڵکی پەنابەری ئەو کەمپە!! وسیاسەتی تەلبەندنکردن وەک دیلێک لەژێر چاودێری زەبری سەربازی ژیان بکەن

کەمپی مەخمور شەهید (ڕۆستەم جودی) زیاد لە ٢٥ ساڵە وەک وارگەیەکی پەنابەری سیاسی ڕەسمیەتی هەیە، زیاتر لە ١٢ بۆ ١٣ هەزار مرۆفی کوردی باکوری کوردستان کە لەدەستی زوڵم وستەم وچەوساندنەوەی دەوڵەتی توورک هەڵهاتوون، لەو کەمپە جێگە دەگرن. بۆ جەند ساڵ دەچێت دەسەڵاتی خیانتکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئامبارگۆیەکی قێزەونی خستوەتە سەر ژیانی خەڵکی ئەو کەمپە.

هاونیشتمانیانی ئازادیخواز

وەک دەزانن دەسەڵاتی فاشستی ئەکەپە و مەهەپە، نایشارنەوە بە ئاشکرا دەڵێن بەهیچ شێوەیەک کوردی ئازاد و هەبوونی کورد وناسنامەکەی قبووڵ ناکەین، وە ئامادەشن هەموو هەرکارێکی نامرۆڤانە ئەنجام بدەن، تەنها بەخاتری ئەوەی کورد بەهیچ ماف ودەستکەوتێکی خۆی نەگات، هەربۆیە ئەم هێرشانەی ئێستا لە چوارچێوەی ئەم تێگەیشتن وسیاسەتی فشارە بەڕێوە دەچێت، کە حکومەتی عێراقی فیدراڵ جێبەجێی دەکات.

ئیمە، داواتان لێدەکەین وەک هەڵوێستێکی نیشتمانی و کوردەواریانەو مرۆڤانە، با بەئەرکی خۆمان هەڵسین، لەدەرەوەی ووڵات بەنامەی ناڕەزایەتی و پەیوەندی دبلۆماتی و تادەگاتە خۆپشاندان و ناڕەزایەتی لەبەردەم نوێنەرایەتی دەوڵەتی عێراقی فیدراڵ کەسەفارەت وقونسڵیەکانە، وە ناوەندەکانی پەیوەندیدار بە کەیسی پارێزگاری لەپەنابەرانی سیاسی هەڵهەتوو لەوڵاتی خۆیان، ئەنجام بدەین.

کەمپی مەخمور پێویستی بە هاوپشتی وپشتیوانی گەورەی گەلی ئیمەی باشووری کوردستان هەیە، دەبێ لەم بارودۆخە سەختەدا خاوەنداری لە خەڵکی خۆمان وواری ئەوان بکەین، نابێ هەرگیز ئێمە ڕێگە بدەین بەهێزی سەربازی ئەو کەمپە بکرێتە زیندانێک بۆ خەڵکەکەی.

هەربۆیە دوو بارە بانگ لەهەموو کۆمەڵەو ڕێکخراو،ئۆرگانە سیاسی و کلتووری وفەرهەنگیەکان دەکەین، کەهەڵوێستی خۆتان هەبێت و بێدەنگ نەمێنن. ئەمڕۆ کەمپی مەخموور، سبەینی دەکرێ شوێنی ..ژیان و گوزەرانی ئێمەبێت، هەربۆیە یەک دەنگ ویەک هەڵوێست پێکەوە با کەمپی مەخموور بپارێزین.

٢٠٢٣/٠٥/٢١ بەڕێوبەرایەتی کۆمسیونی باشووری کوردستانی \ کەجەدەکە/ئەوروپا

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …