لە ساڵی نوێدا لەلایەن هێزەکانی سەربە تورکیا لە عەفرین ٢١ هاووڵاتیی رفێنراون

هێزەکانی سەربە دەوڵەتی  تورکیا، لە یەکەم رۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٤دا ٢١ هاووڵاتیی مەدەنییان لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو رفاندوە.

بەگوێرەی ئاماری ناوەندی بەڵگەنامە و پێشلکارییەکان، ئەو هێزانەی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەرگای ماڵەکانیان شکاندووە و دزییان کردووە و هاووڵاتییانیان ڕفاندووە.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو ساڵی ٢٠٢٣دا لەلایەن هێزە بەکرێگیراوە تیرۆریستییەکانی سەربە دەولەتی تورکیا ٤٦١ هاووڵاتییان رفێندراوە. لەو ژمارەیە ٢٤ منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ و ٣٩ ژن و ١٩١ کەسی نەخۆش هەبوون، هەروەها تەندروستیی ١٤٣ کەسیشیان خراپە و پێویستیان بە دەستێوەردان  و چارەسەری بەپەلە هەیە.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …